سەرزەمین و نەتەوەیەکم لە وەتەی بوونم لەو کاتەوە وەکوو مرۆڤ خۆم و خاکم پاراست لە چنگ گورگ و دێو و ھەژدیھاکان
سەت قات زۆرتر و بە گوڕتر لە ھاست دڕندە و حەزیاکان وەستاومەوە و دەوەستمەوە، ئەوە وانەیەکە و لە کۆنەوە نەوە بە نەوە لە کەوتن و ھەستانەوە فێری بوومە و ھەموو وشەی داگیرکەرانی کوردستانی پێ دەسڕمەوە.
زۆر جار ڕەشابا و بوومە لەرزەی بۆمب و موشەک و لەشکر لە سەر لەشکری دوژمنان بۆ سڕینەوەی منی نەتەوەی کورد دا کەتوونە و لە بن نەھاتووم و دەستم لە خاک و سەربەستی ھەڵنەگرتووە .
ئەم جارەشیان با ھەموو دنیا بزانێ بە زەبللا و چوکەیان بە دوور و نیزکیان نە ئەوان کوردستانیان پێ قوت دەرێ نە کوردستان و کوردیش لە گەیشتن بە سەر بەستی دەست ھەڵدەگرێ .
خۆ ئەوان تەنیا پەلی بڕوا بوون بە گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی نەتەوەی کوردیان لە ڕێگەی ئاشتیەوە نەشکاند ، بەڵکو کەرامەتی ھەموو مرۆڤایەتیان خستە بەر پێی دنیا خۆرانی ئەمڕۆ و سبەی و ھەموو بەندەکانی جاڕنامەی مافی مرۆڤیان چڕژ و جغز پێدا ھێناوە و ھەتا ڕووبەرێکی نوێی جیھانی بۆ بە ئارامی ژیانی نەتەوەکانی ژێر چەپۆک و خاک داگیرکراو دا ڕێگە پێ نەدرێ چارەنوسی خۆیان دیاری کەن.
ئەستمە زۆر ئەستمە نەتەوەیەکی وەک نەتەوەی کورد تا گەیشتن بە سەربەستی دان بە خۆ دا بگرێ.
20171028