بەداخەوە کاک خالید عەباسی، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، خەڵکی گوندی گەڵوانی نەغەدە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی جەڵدەی دڵ لە وڵاتی سوید ماڵئاوایی لە بنەماڵە و کەس و کار و هاوڕێیانی کرد.

کاک خالید لە ساڵی 1357ی هەتاوی، هاتە ناو رێزەکانی حیزبی دێمۆکڕات. کاک خالید کەسێکی نیشتمان پەروەر و دڵسۆز و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەی نەغەدە بوو.
وەک بەڕێوەبەرانی سایتی پێشمەرگەکان سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خۆشکە لەیلای خیزانی و بنەماڵەکەی بە گشتی دەکەین و روحی کاک خالید خۆش بێ.
وێنە و هەواڵ ، فەیسبووکی دۆستان