بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە حەفتەی ڕابردوو بوومەلەزرەیەکی بە هێز چەند شار و ناوچەیەکی سەربە پارێزگای کرماشانی گرتەوە کە کارەساتێکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا. ژمارەیەکی سەدان کەسی گیانیان لە دەست دا، هەزاران کەس بریندارو دەیان هەزار کەسی دیکەش ئاوارە ، دەربەرو بێ ماڵ و حاڵ مانەوە.
هەروەک ئاگاداریشین کۆمەڵێکی زۆر لە کەس و کاری خەڵکی ناوچەی کارەسات دیتوو لە دەرەوەی وڵات دەژین کە خزم و کەسیان بۆتە قوربانی. ئەو خەڵکە لە ئەمریکاوە هەتا ئۆرووپا و ئوسترالیا بڵاو بوونەتەوە و ئیمکانی ئەوە نیە تا ئێمە وەک بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی پێشمەرگەکان بتوانین ڕاستەوخۆ سەردانیان بکەین، یان پەیوەندی بە هەموویانەوە بگرین ، بۆیە لە ڕێگای ئەم پەیامەوە سەرەخۆشی لە کەس و کاری قوربانیان چ لە کوردستان و چ لە دەرەوەی وڵات دەکەین و خۆمان بە شەریکی غەمیان دەزانین. قوربانیان ئەم کارەساتە قوربانیانی هەموومانن و ئازارەکەشی هەر ئازاری هەموومانە .
سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی قوربانیان، هیوامان سڵامەتیی بریندارانی ئەو کارەساتەیە.
سەری نەتەوەی کورد ساغ بێ
بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی پێشمەرگەکان