"an independent online kurdish website

رێز و سپاس و پێزانین بۆ هەموو ئەو هاورێ و دۆست و ئازیزانەی کە لە رێگای دوور و نێزیک بە شێوەی جۆراجۆر لە کات و ساتی ناخۆشی مەرگی دایکم، زێنەب خانمی شەرفکەندی، بە تەنیایان نەهێشتیووین،

دڵخۆشیان داوینەوە، ماندووبوون پێمانەوە، خە‌میان لە سەر شان سووک کردووین، دڵنەواییان داوینەوە، لە گەڵمان بوون بە دڵ یان بە جەستە، پەیامیان بۆ داناوین، یاد و بیرەوەری خۆیان لە سەر ئەو ژنە تێکۆشەرە نوسیوەتەوە و هەموو ئەوانەی خەمباری ئەو کۆچە بوون لە گەڵمان.

مەرگی ئازیزان زامێکی بە ژانە بەڵام بە هیممەتی هاودەردی و هاوخەمی هەموو ئێوە، هێور بۆتەوە و کۆچی گەورە ژنان و گەورە پیاوانی کورد نە تەنیا وڕە مان پێ شل ناکا، بەڵکوو زۆرترمان هان دەدا رێگایان ون نەکەین.

ئەگەر لەو ماوەیەدا بۆمان نەگونجاوە وڵامی پەیامەکان بدەینەوە، داوای لێبوردن دەکەین، هەموویانمان خوێندۆتەوە و شانازی بەوە دەکەین کە خۆتان بە شەریکە خەمی بنەماڵەیەک دەزانن کە بۆ خەڵک و بۆ نەتەوەکەیان تێکۆشاون.

دایە گیان ئاوڕ دەوە ببینە هاوسەنگەرانی بە ئەمەگی مەحمود بە دوای کۆچی تۆ دا چۆنم دەلاوێننەوە.

دایەگیان بەڵێن بێ موژدەی ئازادی کوردستانت رۆژێک بۆ خۆم بۆ بێنم هەتا بزانی خوێنی مەحمود و سادقەکان، ئاوارەیی هەژار وهەموو زەحمەتەکانت بە فیرۆ نەچووه.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی