"an independent online kurdish website

کەمپینی ”ڕابوونی زاگرۆس” بە مەبەستی یەکخستنی هێزی رۆژهەلاتی كوردستان دژبە رێژیمی داگیركەر و دیكتاتۆری ئێران و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان، ئەم ڕێکارانە پێشنیار دەکات:

١: خەڵکی شارەکان ئێواران بێنە دەرێ ، کۆببنەوە و نانێک بەدەستەوە بگرن و بیکەنە هێمای باری ئابووری و گوزەرانی ڕۆژانەی خۆیان لە سایەی دەسەڵاتی گەندەڵی حکومەتی ئاخوندی.
٢: ژن و پیاو زەنگی مۆبایلەکانیان بکەنە ئاهەنگی شۆرشگێری کوردی و هەر کامەی رۆژێ بۆ ٥ هاوڕێی خۆیان تەک زەنگێک لێبدەن بە نیشانەی ئامادە بوون و کۆبوونەوە.
٣: داوا لە گەنجەکان دەکەین داخوازییەکانی خەڵک لە ەستەی جۆراوجۆردا بە رەنگی شین (ئاوی ئاسمانی) لەسەر دیوارەکان بنووسن.
٤: داوا لە شاعیر و هونەرمەندانی کورد دەکەین کە بەرهەمی ئەدەبی و هونەری، هەروەها بە سروودی تایبەت بێنە پشت خەڵکی وەزاڵەهاتوو و پشتگیری لە داخوازییەکانیان بکەن.
٥: داوا لە گەنجانی کوردستان دەکەین کە ، ئیدارەی ئەمنی_نیزامی بە تاوانی سەرکوتی خەڵک، ئیدارەی فەرهەنگی بەتاوانی ژینۆسایدی فەرهەنگی کوردستان و ئیدارەی ئابووری( ئیدارەی ماڵیات و بانکەکان) بە تاوانی ژینۆسایدی ئابووری خەڵکی کوردستان، بە ڕەنگی شین بڕەنگێنن.
٦: داوا لە خەڵکی وەزاڵەهاتوو دەکەین کە لە شوێنە گشتیی و مێژووییەکان نەواری شین(ئاوی ئاسمانی) لە دار و لە پەیکەرە و… بهالێنن.
دەستەی بەرخۆدانی مەدەنیی رۆژهەڵات

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی