"an independent online kurdish website

پێشمەرگەکان: رۆژی شەممە 2018/01/20 بە بەشداری کوردانی سوید و جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکڕات کاک حەسەن شەڕەفی و چەند ئەندامی رێبەری جێژنی 2ی رێبەندان لە سۆلناهالێن لە ستۆکهۆڵم بەڕێوەچوو.

حەسەن شەڕەفی

ئەم چەند وێنەیەمان لەم یادە گرتووە کە چەند وێنەیەکیش لە فەیسبووکی دۆستان وەرگیراوە، دەیخەمە بەردیدی ئێوەی بەڕێز.

چەند کورتە فیلمیشمان گرتووە کە بە پێی ئیمکان بڵاو دەکرێنەوە. دیارە سەرجەم یادەکە لە لایەن کۆمیتەی حدکا فیلم گیراوە .

بۆ دیتنی وێنەکان تکایە ئێرە کلیک بکەن 

 

 

ڕاپۆرتی کۆمیتەی سوید لەم بارەوە

72هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ستۆکهوڵمی پێتەختی وڵاتی سوێد بەڕیوەچوو

ئێوارەی رۆژی شەممە ٢٠ مانگی ژانویەی ٢٠١٨ کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە هاوکاری کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی لە سوێد بۆ ڕێزگرتن لە یاد و بیرەوەری دامەزراندنی کۆماری کوردستان بە بەشداری جێگری سکرتێری گشتی حیزب، ئەندامانی ڕێبەری حیزب لە دەرەوەی وڵات، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سوید و نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکانی کوردستانی و سویدی و هەروەها هەزاران کەس لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی سوێد ڕیورەسمێکی بەشکۆی بەڕیوە برد.

سەرەتا ڕیورەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب لە لایەن کۆڕی سروودی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خو لەکێک بێدەنگی بۆ ڕیزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد. پاشان لە لایەن بەڕیوەبەرانی بەرنامە عەزیز مورادپەرەست و فەیمە ئەلیاسی وێرای بە خێرهاتنی بەشداران کورتەیەک لە مێژووی پڕلەشانازی کۆمار بە هەر دوو زمانی کوردی و سوێدی پێشکەش کرد.

دواتر کاکەبرا ئەلیاسی بەرپرسی کومیتەی گشتی حیزب وێرای بە خیرهاتنی بەشداران و پێرۆزبایی ٧٢هەمین ساڵرۆژی کۆماری کوردستان لە خەلکی ماف ویستی کوردستان ، داوای لە  بەڕێز حەسەن شەڕەفی جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ پێشکەش کردنی پەیامێک بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان ٧٢هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان. بەڕیز شەڕەفی لە وتەکانیدا لەسەر سێ ڕووداوی گرنگ هەڵوەستەی کرد. یەکەمیان، داگیرگرانی شاری کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان. لەو بارەوە وێڕای دەربڕینی نیگەرانی بە ئازارێکی سارێژنەبووی وەسف کرد کە لە دەرەنجامی سیاسەتی شۆڤێنیانەی حکومەتی ناوەندی عێراقدا ڕوویدا.

دووهەمیان، ئەو بوومەلەرزەی کە هەردوو بەشی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستانی گرتەوە و بەپەرۆشەوە باسی لە زیان و خەسارە ماددی و گیانییەکانی ئەو کوردانە دەکرد کە لە ئاکامی ئەو کارەساتە سرووشتییەدا شەهید بوون یان بریندار و بێ ماڵ و جێگە مانەوە. هاوکات باسی لە ڕۆڵی کوردانی شارەکانی تری کوردستان کرد کە بە هانایانەوە چوون و بەو هەڵوێستەشیان وێڕای نیشاندانی هەستی بەرزی مرۆڤانە و نەتەوەییانە ڕوو بە هاوخوێنانی خۆیان، پەیامێکی تووندیان دا بە کۆماری ئیسلامی ئێران کە وەک بوومەلەرزەیەک پەیکەری ئەو ڕێژیمەی وەلەرزە خست.

سێیەمیان، ڕاپەڕینی ئەو دواییانەی خەڵکی ئێران بە گشتی و نەتەوەکانی نێو ئێران بە تایبەتی بوو. لەوبارەوە جەختی کردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەگەر لەڕێگەی ئەشکەنجە و زیندان و هێزی سەربازییەوە بۆ ماوەیەکی کورتیش بتوانێ دەنگی وەزاڵەهاتووی خەڵک بێدەنگ بکا ئەوا لە داهاتوودا و دووبارە لەو چەشنە ڕاپەڕینانە سەرهەڵدەدەنەوە چوونکە خەڵک لەو ڕاستییە گەیشتن کە کۆماری ئیسلامی ئێران دژ بە هەموو بەها مرۆیییەکانە و مەبەست و ئامانجیشی سەرخستن و بڵاوکردنەوەی ئیدیۆلۆژی ڕێژیمەکەیەتی کە لەسەر حیسابی هاونیستمانیانی ئێرانی و نەتەوەکانی ژێردەستی خۆیەتی.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ئاوڕیدایەوە لە چۆنیەتی دامەزراندنی کۆماری کوردستان و گرێدانەوەی بە جوڵانەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە ئێستادا.

بەڕێز شەڕەفی ئاماژەی بەو ئیرادە نەتەوەییە کرد کە لە نێو کۆڕی نیشتمانپەروەرانی کوردستاندا هەبوو کە هەوێنی سەرەەکی دامەزراندنی کۆمار بوو. بۆ سەڵماندنی ئەو ڕاستییەش نموونەی بە دامەزراندنی پێشوەختەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران کرد کە بناخەدانەری کۆماری کوردستان بوو. لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ئاوڕیدایەوە لە چۆنیەتی دامەزراندنی کۆماری کوردستان و گرێدانەوەی بە جوڵانەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە ئێستادا.

لەوەش گرنگتر یەکێتی و تەبایی نێوان ئازادیخوازانی کورد و هاوخەباتی کوردەکان بوو لە هەموو بەشەکانی کوردستان.

……. !!!

لەبەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا ئەو پەیامانە خوێندرانەوە:

پەیامی کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان لە وڵاتی سوید لەلایەن کۆڤان ئامێدی.

پەیامی تێکۆشەر کاک باباعەلی میهرپەروەر

پەیامی هاوبەشی یەکیەتییەکانی لاوان، ژنان و کوردان لەلایەن جەمیل عوزێری.

فرێدریک ماڵم، ئەندام پارلمانی سوید لەسەر لیستی لیبڕاڵەکان.

خاتوو مارگەرێتا سێدەرفێلت لە پارتی مۆردێرات.

ئەو برووسکانە گەیشتن بە دەستی بەڕێوەبەرانی بەرنامە کە ناوەکانیان خوێندرانەوە:

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سوید

پارتی دێموکڕاتی کوردستان – لێژنەی ناوچەی سوید

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران- کۆمیتەی دەرەوەی وڵات

پارتی سۆسیالیستی کوردستان – باکوور

یەکیەتی ژنانی کوردستان لە سوید

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان – کۆمیتەی سوید

کۆمەڵەی کوردی شاری ڤێسترۆس

پارتی دێموکراتی کوردستان – باکوور

ڕێکخراوی دێموکڕاتیکی یارسان

پارتی ماف و ئازادییان (هاکپار(

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە وڵاتی سوید لەلایەن کەیا ئیزۆل.

کۆمەڵەی گولان

بزووتنەوەی گۆڕان – ئەنجوومەنی سوید

لەبەشی دووەمی ڕێوڕەسمەکەدا هوونەرمەندان کازۆ، ناسری ڕەزازی و لازۆ بە (دی جەی) ئاهەنگەکەیان ڕازاوەتر کرد و بەشدارانیش یادی دامەزرانی کۆماریان بە خۆشی و شایی ڕەنگینتر کرد.   ڕیورەسمی ٢ی ڕیبەندان کاتژمیر ١٢، و ٣٠ خولەکی شەو کۆتایی پێ هات.

بۆ دیتنی وێنەکان تکایە ئێرە کلیک بکەن 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی