"an independent online kurdish website

ئەوە یەکەم جار و ئاخرین جار نابێ کە هەوڵ دەدەن ماڵپەڕی پێشمەرگەکان هاک بکەن، زۆربەی کاتەکان سەرکەوتوو نەبوونە بە تەواوی بگەن بە ئاواتی خۆیان

بەڵام هەموو جارێ کێشەیان بۆ بەشێک لە سایتەکەمان دروست کردوە. بە ناوی جۆراوجۆر یان لە بە شێوەی (DDoS-attack (Distributed Denial of Service attack کە لە یەک کاتدا بە دەیان داتا دێنە سەر سایت و تووشی کێشەی دەکەن، چەند شەوێکە لە یەک سەعات دا زیادتر 70 کەس دێنە سەر سایت کە ئەمە دەگمەنە بۆ سایتی پێشمەرگەکان کە راست بێ و 70 هەزار سەردانی هەبێ لە یەک سەعات دا، بۆیە ئەمە بۆ هۆی ئەوە کە سایتەکە ماوەیەک لە کار بکەوێ.

هێرشەکان لە دەیان شوێنەوە بووە، لە لە ئێران، لە تورکیە و ئەمریکا و بریتانیا و نۆروێژ و  ….

هێرەشەکان بەردەوامن و هەروا درێژەی هەیە و نازانم کەی وازمان لێ دێنن.

تورکەکان لە لینکێکی ماڵپەڕی کۆندا توانیویانە وێنەیەک دابنێن و هەروەک وتم هێرش بەردەوامە

زۆر IP ئادرەسم بلۆک کردوون بەڵام جارێ هەروا ئیدامەی هەیە.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی