ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٧.١.٢٠١٨ لە لایەن کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بۆ ڕێزگرتن لە یادی ٧٢ ساڵەی کۆماری کوردستان لە شاری ویەن ئاهەنگێک بەڕێوە چوو.
ئاهەنگەکە بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە کوردەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان لە سەعاتی ٨ی ئێوارە دەستی پێکرد . کاک حوسەین خا ل خال ئەندامی کومیتەی حیزب لە ئوتریش سەرەڕای بە خێرهاتن و پیرۆزبایی لە میوانەکان بە بۆنەی یادی ٧٢ سالەی دامەزرانی کۆماری کوردستانەوە وتارێکی کورتی پێشکەش کرد.
شایانی باسە بۆ بەشداری و ڕێزگرتن لەم ڕۆژە مێژووییە گۆرانی بێژان خۆشکە نارین شێخە، خۆشکە ئەڤینا وڵات و کاک هەژار عومەر لە سێ بەشی کوردستانەوە، باکوور و ڕؤژئاوا و باشوور بانگێشتن کرابوون.
گۆرانی بێژەکان بە هاوکاری مووسیقاران کاک شازاد جەزا و کاک فارووق بۆ ماوەی ٤ سەعات گۆرانی و مووسیقایان پێشکەش کرد و بەشدارانیش بە دەربڕێنی هەستی خۆشی و شادی و هەڵپەڕکی یادی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستانیان پیرۆز کردو و ئاهەنگەکە لە سەعاتی ١٢ی شەو کۆتایی پێ هات. کومیتەی حیزب لە ئوتریش سوپاسی گۆرانی بێژ و موسیقار و هەموو ئەو کەسانە ئەکات کە بۆ بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکە هاوکاربوون.
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش
٢٧.١.٢٠١٨