"an independent online kurdish website

سەرچاوەیەک لە باشووری کوردستانەوە پێی راگەیاندین کە سبەی ٦ی فێوریەی ٢٠١٨ لە کۆبونەوەی پێنج حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا کەلە بارەگای سازمانی خەبات بەڕێوە دەچێ، ئاکامی چەندین کۆبوونەوەی تایبەت بە پێکهێنانی ناوەندی هاوکاریی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پڕێس کۆنفڕانسێک دا ڕادەگەیەندرێ.

هە ربە گوێڕەی ئەو سەرچاوەیە  سەرەتا کۆبوونەوە دەکرێ و دوای کۆبوونەوەش لە پڕێس کۆنفڕانسێک دا لایەنەکان بە فەرمی ناوەندی هاوکاریی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕادەگەیەنن.

لایەنەکان ئەمانەن:

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

حیزبی دێمۆکراتی کوردستان

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی