عەبدوڵڵا خزری ناسراو بە مام عەوڵای بنەوخەڵەفی، دانیشتووی شاری پیرانشار کە پێشتر لە گوندی بنەوخەڵەف لە ناوچەی بوڵفەتی سەردەشت دەژیا ,بەداخەوە رۆژی 2018/03/05 بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
کاک عەبدوڵا برای دوو شەهیدی حیزب دێمۆکڕاتە بە ناوەکانی شەهیدان محەممەد خزری و خدر خزری لە هیزی (موعینی) گیاڕەنگ و هەروەها برا گەورەی کاک ئیبراهیم خزرییە کە حیزبی دێمۆکڕات دوای بریندار بوونی بۆ وڵاتی سویدی نارد.
وەک ماڵپەڕی پێشمەرگەکان، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کاک برایم خزری و سەرجەم بنەماڵە و کەس و خزمانیان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.
روحی شاد بێ.