"an independent online kurdish website

کوردەکان لە شاری هامار لە”کۆیگن” ئێوارەی رۆژی سێ شەمە لە رێکەوتی ۲٠/۳/۲٠۱۸ کاتژمێر شەشی ئێوارێ بۆ پیرۆز کردنی جەژنی نەوۆز لە دەوری یەکتر کۆبوونەوە.

 بە گوێرەی رۆژ ژمێری کوردی ساڵی نوێی کوردی لە ۲٠مارس دەست پێدەکات و دەبێتە ساڵی ۲۷۱۸ کوردی. کۆمەڵەی کلتوری کوردی لە پارێزگای هێدمارک بە بۆنەی نەورۆزی کوردی ئاگری لە “کۆیگن” کردەوە. بەرێوەبەی کۆمەڵەی کلتوری کوردی لە پاێزگای هێدمارک “عوسمان کەوکەبی شاد ” دەڵێت زیاتر لە سەد کورد بۆ کردنەوەی ئاگری نەورۆز و پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز و شایی و هەڵپەرکە و گوێ گرتن لە وتاری و خوێندنەوەی هۆنراوەی بەرێوەبەری کۆمەڵە لە ” کۆیگن” ئامادە بوون.

گرتنی جەژنی ساڵی نوێی کوردی ناوی نەورۆزە.

کاوەی ئاسنگەری کورد گەلی لە دیکتاتۆری و چەوسانەوە رەزگار کرد و دوایی بۆ نیشاندان و هێمای سەرکەوتنی لە سەر کێوێک ئاگری هەڵکرد و ئیتر لەو رۆژەوە ئاگری نەورۆز بۆتە کلتور و داب و نەریتی کوردەکان لە جەژنی نەوۆزدا.

کوردەکان جەژنی نەورۆز بە شای و هەڵپەرکە و گۆرانی و موسیقا دەگرن؛ بەڵام ئەمساڵ لە بەر بارو دۆخی نالەبارو ناخۆشی شاری عەفرین گرتنی جەژنی نەورۆز ئارامتر بوو.

ئەمە شەشەمین ساڵە کە ئاگری نەورۆز لە شاری هامار دەکرێتەوە.

هەروەها رۆژی شەمە رێکەوتی ۲٤/۳/۲٠۱۸ کاتژمێر شەشی ئێوارێ جەژنی نەورۆز لە ساڵۆنی قوتابخانەی ریدابو لە شاری هامار دەگیرێت.

 

تێبینی : ئەم نووسراوە ئەمرۆ۲۱/۳/۲٠۱۸لە رۆژنامامەی هامار ئەربەیدەربلاد لە شاری هامار لە وڵاتی نۆرویژ چاپ کرواە. من وەرمگێراوەتەو سەر زمانی کوردی.

عوسمان کەوکەبی شاد

بەرێوەبەری کۆمەڵەی کلتوری کوردی لە پارێزگای هێدمارک لە وڵاتی نۆرویژ

ئەندامی سیاسی ئەنجومەنی شارەوانی هامار لە وڵاتی نۆرویژ

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی