دلۆڤان ئیدریس بارزانی برای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 2- 4-2018 بە جەڵتەی دڵ كۆچی دواییكرد.
دلۆڤان بارزانی نوێنەری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بوو بۆ كاروباری كۆمەڵایەتی .
دلۆڤان ئیدریس بارزانی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی جمك (دوانە) بوو و لە 21ی ئەیلوولی ساڵی 1966 لە بارزان لەدایكبووە، ئەمڕۆ بە جەڵتەی دڵ كۆچی دواییكرد . ماوەی 14 ساڵ بوو نەخۆشی دڵی هەبوو.
دلۆڤان ئیدریس بارزانی خاوەنی چوار منداڵە. ئەو زۆر بایەخی بە ئەرشیفكردنی رووداوەكانی شۆڕشی كوردستان دەدا و هەمیشە لەنێو كاروباری شۆڕشدا بووە.
سەرچاوەی هەواڵ: روداو
وەک بەڕێوەبەرانی سایتی پێشمەرگەکان: سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی کاک دلۆڤان و کاک نێچیروان و سەرجەم بنەماڵە و خزم و کەس و کاریان دەکەین.
روحی شاد بێ
پرۆفایلی دلۆڤان بارزانی لە روداو