پێشمەرگان: کەیهان یۆسفی ئەندامی حیزبی دێموکرات کە ماوەیەک پێش لە وڵاتی سوید داوای پەنابەریی کردبوو، دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی دەسبەسەر کراوە
و لە زیندانی ئیدارەی پەنابەرانی سوید دایە پێی ڕاگەیەندراوە کە بە زووترین کات بۆ وڵاتی بۆلغارستان دەنێردرێتەوە.
ناوبراو ماوەی ٣ مانگە بۆ وەرگرتنی پەنابەریی سیاسی، لە وڵاتی سوید نیشتەجێ بووە.
کەیهان یووسفی تەمەن ٣٢ ساڵ، لە چالاکانی سیاسی و خوێندکاری لە کامیاران و کوردستان بووە و بۆ ماوەی ٣ ساڵ سکرتێری یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە ئەستۆ بووە.
ئامادەکردنی: ئیدریس رەشیدی
بابەتی پەیوەندی دار
- چالاکێکی سیاسی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران مەترسی دیپۆرتکردنەوە بۆ ئێرانی لەسەرە
- کۆردۆ باکسی داوا دەکا مافی پەنابەری بە کەیهان یۆسفی بدرێ