انا للە وانا الیە راجعون ، بەداخەوە هەواڵی فەوتی کاک مەلا سمایلی سامی باوکی شەهید عومەری سامیم لە ماڵپەڕی کوردستان مێدیا بەرچاو کەوت 
ئەو هەواڵە بۆ بەهۆی خەمو نارەحەتی من. چونکە خوالێخۆشبو مامۆستایەکی کوردەو منیش خۆم بەشەریکی خەمی هەمو کوردێکی دڵسۆز دەزانم.جیالەوەش ماوەیەک پێکەوە هـاوبیرو باوەرو هاوکار بوین . هەردوکمان کادری کومەیتەی شارستانی نەغەدە بوین . وێکڕا لەلایەن کومەیتە ناردراین بۆ دیتنی دەورەی قەزایی کە لە گوندی کانی سێوی گەورکی مەهاباد بەڕێوە دەچوو.
خوالێخۆشبوم دەدیت زۆر ئاڵۆزو پەریشان بو ، دەگەڵ من زۆر نیزیک بو لێم پرسی کاکە زۆر ئاڵۆزت دەبینم ، چیتە ؟ کوتی : مەلابرایم شتێک هەیە نامەوێی بیڵێم ، بەڵام ئەگەر ویستم بیڵێم تۆ تەنیا کەسی کە پیی بڵێم. ڕۆژێک کوتی بـرا بابچینە پشت ئـەو قـوتابخانەیە دەمەوێی وڵامی پـرسیارەکەت بدەمەوە. کەچوین لە ڕێوە دەستی دەملی کردمو زۆر بەکوڵ گریا، کوتم : باشە بۆچی دەگریی ؟ کوتی : راوەستە با کڵوکۆیەکەم بڕێژم جا پێت دەڵێم چ باسە. دوای هیور بونەوەی کوتی : ئەتۆ برامی و دەبێی شتی دڵمت لەلا بڵێمو ڕاوێژت پێبکەم . کوتم : فەرمو بەگوێی دڵ دەیان بیسم.کوتی برالە ئەوگریانە کۆڵی دڵەو دەبێی بیڕێژم. کچەکەم چۆتە کورەخانە خێزانـم لە ماڵێی ماوە ، کەس نیە بژیویان بۆ دابین بکا و بیان پارێزێی ، وەزعی ئەوان بەجۆرێک هزرو بیریان شێواندوم کە توانای کار کردنم نەماوە نـازانم چ بکەم ! دەچمەوە حەیسیەتو ئابڕوم دێتە ژیر پرسیارو دەکەومە بەر تیرو توانجی نەیاران ، هەرکەس لەبەرخۆیەوە پلارێکم ڕێدەهاڵێنێ ، ناچمەوە نـاتوانم لەوەها وەزعێکدا کار بکەم و عەیبەم دێتەوە سەرێی ، چ بکەم براگیان ؟ گریانەکەشم لەبەر ئەوەیە ! کوتم : کاکەمەلا ئەو ناسیاویەی لە تۆم هەیە بڕواناکەم تۆ بتوانی خەیانەت بکەی ، ئەوەندەی لە حیزبیش تێگەیوم لە بـەرانبەر بنەماڵەی کادرو پێشمەرگەکانی خۆی بـە بـەرپـرس دەزانـێـی ، حیزبایەتیش دڵخوازەو زۆری تێدا نیە . ئامانجو چاوەڕوانی حیزب لەهەمو تاکی کورد هەیەتی ئەوەیە بەهەر شێوەیەکی گونجاو خزمەت بەگەل بکەن. بەباوەڕی من تۆکە زانای ئایینیو قورعان دەزانی بێگومان باوەڕت بەوەهەیە کە خەیانەت گەورەتریـن تـاوانەو بێحورمەتی بـە خوێنی شەهیدانە، تـۆکە جگەر گۆشەت بـۆ گەڵ کردۆتە قوربانی ئـەو شانازیـو سەروەریە بـە فیڕۆ نادەی . بڕۆ بێدوو دڵی دەگەڵ کومەیتەی بـاسی بـکەو ئیزنیان لیوەر گرەو ڕێنوێنیەکانیان ڕەچاو بکە ، خەریکی کـاری خـۆتبە ، ( ئـەگەر نـەت تـوانی گوڵ بی دڕکیش مەبە) ئەو کارەی کردو ڕۆیشتەوە . بەداخەوە دوای چونەوەی ئاگامان لێک بڕاو نازانم چیو چۆنی لێهات. ئێستا کە ئەو هەواڵەم بیستوە بەپێویستم زانی دەگەڵ گێڕانەوەی ئەو یادە سەرەخۆشی لە بنە ماڵەو بەتایبەت خیزانی و کەسوکارو دۆستو ئاشنایانی بکەمو بەشداری خەمیان بمو داوا لە خوا بـکەم ڕووحی بەبەهەشت شاد بکا .
مەلا برایم مەجیدپور ١٢/ ١١ /٢٠١٥