زۆرن ئەوانەی کە پەیمانی هەتا مردن لە پێناوی خۆشەویستی دەبەستن. پەیمان دەگەڵ خۆشەویستی کچێك یان دایک و باوک یان هاوڕێ یەک. بەڵام پەیمان دەگەڵ عیشق بە نیشتیمان
لە هەموو پەیمانێک پیرۆزترە!! ئاشقانی نیشتیمان هەرگیز لە ناو پێدەشتی ژیان باسیان ناکرێ . بەڵام کە شەهیدبوون لە باوەشی مێژوو لالای دڵسۆزیان بەگوێ دا دەخوێنن!! کاک ساڵە نەلۆسی یەکێک لەو شۆڕشگێڕە ئاشق بە گەل و نیشتیمانە کە هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەت بە نیشتمان دانا و بۆ تەنیا جارێک نیشتیمانی لە بیر نەکردوە. کاک ساڵە نەلۆسی لە مەڵبەند و زێدی خەج و سیامەند لە ئاوایی گرتکسپیانی لە لاجانی پیرانشار لە بنەماڵەیەکی مەزهەبی کوڕی مەلا ڕەحیم لە ساڵی ١٩٦٦ لە دایک بووە . هەر لەو دێیە ڕێگای مەکتەبی گرتۆتە بەر. لە ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی ئاڵای شۆڕشگێڕی بەرز کردۆتەوە لە نێو ڕیزی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دەستی بە خەباتی شۆڕشگێڕی کردوە. لە کۆمیتەی شارستانی پیرانشار سادق و ساڵح بوونی خۆی بە خەڵکی کوردستان نیشان داوە . کاک ساڵح نەڵۆسی یەکێک لە ئەمانەتدارترین ڕۆڵەی گەلی کوردە کە لە سێ سەنگەری جیاواز دا خەباتی کردوە. یەکەم پێشمەرگە و گیان لەسەر دەست. دووهەم کاردی لێوەشاوە و دڵسۆز. سێهەم پارێزەری ماڵی حیزب.
کاک ساڵح نەڵۆسی لە ڕۆژی ١٥٦١٣٦٥ی هەتاوی لە ئاوایی خەراپە بەتوندی بریندار بوو . بەڵام قورسی برینەکانی نەک بێ ورەی نەکرد، بەڵکو زۆر فیداکارانەتر هاتەوە مەیدانی خەبات. کاک ساڵە ئەرکێکی قورستری کە لەسەر شان بوو، ئەویش بەشی ماڵی مەڵبەندی سپی سەنگ بوو، بێجگە پارێزگاری لە گیانی خۆی دەبوو پاڕێزگاری لەسەروەت و ماڵی حیزبیش کردبا، جگە لەو هەموو فیداکاریە کاک ساڵح بە هاوکاری کاک کەریمی سۆفیزادە بەرنامەیەکی ڤیدیۆیی لە دڵی قەندیل بۆ کادر و پێشمەرگە ڕەخساند بوو کە فیلمی خەبات شۆڕشەکانی دنیای نیشانی پێشمەرگە دەدا. بەڕاستی لەو زەماندا کارێکی نوێ بوو. ئەوە بێجگە زۆربەی ئەو فیلمانە خەبات کار بوون وەک فیلمی جیکڤارا، سەرگەرمی زۆر باشیش بوون بۆ زستانی بناری قەندیل، لە کۆتایی ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی حیزب کاک ساڵحی بۆ عیلاجی برینەکانی ناردە دەرەوەی وڵات و لە وڵاتی سوئێد گیرسایەوە بەڵام کاک ساڵح لەوێش توانی وێڕای درێژەدانی خوێندن هەمیشەش یەکێک لە چالاکترین ڕۆڵەکانی حیزب و گەل بێ. وێرای ئاواتی زۆرم بۆسەرکەوتنی بەڕێز کاک ساڵە نەڵۆسی هیوادارم لە نێو کتێبی بیرەوەریەکانم دا بتوانم بەشێکی چووکی خزمەتە پیرۆزەکانی باس بکەم .
2015/11/22
