ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٢ی دێسامبری ٢٠١٥ی زایینی، کاتژمێر ٦ی دوانیوەڕۆ، یەکێتی لاوان بە هاوکاری کومیتەی شاری ” کالماری ” حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان و هاوکات شەوی یەڵدا و رێز گرتن لە یادی لە دایک بوونی گەورە پیاوی کورد، شەهید دوکتور قاسملوو، بە ئامادەبوونی خەڵکێکی زۆر لە بنەمالەی ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کوردانی باشوور ، باکور و رۆژ ئاوای کوردستان رێوڕەسمێکی بە شکۆ بەڕێوە چوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سرودی نەتەوایەتی ” ئەی رەقیب” و خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێز گرتن لە یادی شەهیدانی رێگای ڕزگاری کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان پەیامی کومیتەی حدکا لە شاری ” کالمار” لە لایەن کاک ” فەرەیدونی ئەلیاسی” پێشکەش کرا.
دواتر بەرنامەیەکی ” کێ بەرکێ” لە لایەن لاوانی شاری کالمار بەڕێوە چوو.
دوایین بەشی ڕێوڕەسمەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان تا کاتژمێر ١٢ی شەو بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە درێژەی کێشا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران- کومیتەی کالمار
١٢ی دێسامبری ٢٠١٥ی زایینی