ڕۆژی شەممە رێکەوتی 12ی دێسامبر ی 2015ی زایینی، کاتژمێر 3ی پاش نیوه‌ڕۆ، لەشاری یۆتەبۆری به به‌شداری زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی حیزب
له‌و شاره و بە چاودێری و بەشداری بەرێزان کاک ” ئەنور کاکەیی” بەرپرسی کومیتەی گشتی و کاک ” مەولود عەبدیلزادە” بەرپرسی بەشی تەشکیلات و کاک ” ناسر عەزیزی” بەرپرسی بەشی ماڵی کومیتەی گشتی “حدکا” له وڵاتی سوید به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنفرانس، خۆله‌کێک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی سوورخەڵاتی حیزب و گه‌ڵ راگه‌یندرا و پاشان کۆنفرانسه‌که له لایه‌ن بەرێز کاک ” مراد قادری” بەرپرسی کومیتەی “حدکا” له شاری یۆته‌بۆری کرایه‌وه.
له به‌شی دووهه‌می کۆنفرانسه‌که‌دا دیوان بۆ به‌ڕێوه بردنی کاروباری کۆنفرانس هه‌ڵبژێردراو پاشان کاک ئەنور کاکایی وه‌ک به‌رپرسی کومیته‌ی گشتی حیزب له وڵاتی سوید چه‌ند وته‌یه‌کی له سه‌ر کومیته‌ی گشتی و ئاڵوگۆڕه‌کان و سیاسه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران پێشکه‌ش کرد.
پاشان به‌ڕێز کاک مەولود عەبدیلزادە به‌رپرسی به‌شی ته‌شکیلات چه‌ند وته‌یه‌کی له سه‌ر ته‌شکیلاتی حیزب و ئه‌رکه‌کانی ئه‌ندامی حیزب پێشکه‌ش کرد.
له به‌شێکی دیکه‌ی به‌رنامه‌ی کۆنفرانسه‌که‌دا ” راپۆرتی کاروچالاکی کومیته‌ی حیزب له شاری یۆته‌بۆری” له لایه‌ن کاک ” ئه‌نوه‌ر مه‌حمودزاده” ئەندامی کومیته‌ی یۆته‌بۆری پێشکه‌ش کرا و پاش هەڵسەنگاندن و تاوتوێ کردنی راپۆرتەکە، له لایه‌ن زۆرینەی ئەندامانی بەشدار بووەوە پەسەند کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی کۆنفرانس‌دا ڕێگا درا بە بەشدار بووان ڕا و بۆچوونی خۆیان دەرببڕن و لەو پێوەندییەشدا بەشداربووان بە ڕەخنە و پێشنیارە بە کهڵکەکانیان، کۆنفرانسەکەیان پتر دەوڵەمەند کرد.
پاشان لەسەر داوای ” دیوان” ئەندامانی کومیتەی پێشووی ئەو شارە لە لایه‌ن بەشداربووانی کۆنفرانسەوە قەدرزانیان لێ‌کرا.
دواین به‌شی کۆنفرانس هه‌ڵبژاردنی کومیتەی نوێ بوو، که ئەو بەشەش له که‌ش و هه‌وایه‌کی زۆر ئارام و دۆستانه‌دا به سه‌ر که‌وتویی کۆتایی پێهات و کومیتەیەکی نوێ بۆ ڕاپەڕاندنی کار و بارەکانی داهاتوو هەڵبژێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران- کومیتەی یوتەبۆری
١٢ی دێسامبری ٢٠١٥ی زایینی