ئه‌و خه‌مانه‌ی له ڕێگادا وهکۆم کردن؟
ئه‌و زامانه‌ی له تاراوگه هه‌ڵمگرتن؟ 
ئه‌و ده‌ردانه‌ی له ده‌ست رۆژگار وه‌رم گرتن؟
کردمنه ناو گه‌رووی پێکێ و
به بێ مه‌زه نۆشم کردن!؟
ئه‌و باڕانهی به جێی ته‌کیه ڕووم تێکردن؟
ئه‌و کچانه‌ی له ناو دیسکۆ، بێ ئیجازه، وه‌ک نیشتمان ماچم کردن!
ئه‌و ئاشقانه‌ی بۆ په رستنی کوردستان،فێرم کردن!
ئه‌و یارانه‌ی له ڕێی خۆشه‌ویستی بۆ خاک ده‌ستم گرتن!
ئه‌و دڵانه‌ی بۆ دڵداری له‌گه‌ڵ وڵات پڕم کردن!
بۆ داهاتوو ده‌بنه دارێک، به‌ری ئازادی هه‌ڵده‌گرن!!
ئه‌و پێیانه‌ی له ڕێی عه‌شقا هه‌ڵده‌سووڕان!
ئێستا مردوون، بوونه خاک و له ناو گۆڕان؟
ئه‌و ده‌ستانه‌ی ڕهسینهو مهمانم خستن!
ئێستا بێ، هێز و بێ هه‌ستن؟
ئه‌و قامکانهی وه‌ک ملی پێک، سه‌رگۆی مه‌مکانم پێ گرتن!
ئێستا له ژێر تیغی مه‌رگن؟
ئه‌و چاوانه‌ی له چاوی تۆ، پڕم کردن!
ئێستا خاڵین وه‌خته بمرن؟
ئه‌و لێوانه‌ی به لێوی تۆ، خوم پێ گرتن!
ئێستا وه‌خته سه‌کته بگرن؟
ئه‌و پێکانه‌ی هه‌ڵیان ده‌ده‌م و نامگرن؟
ئه‌و بتڵانه‌ی خاڵیان ده‌که‌م و هه‌ر پڕن؟
ئه‌و مه‌مکانه‌ی من ده‌یان گوشم و هه‌ر خڕن!
ئه‌و چاوانه‌ی به ره‌وڕووی من، تیر ده‌هاوێن و نامبڕن!
بۆ ئایه‌نده ده‌بنه ڕمبێک، زنجیری سته‌م هه‌ڵده‌بڕن!!
( سلیمان”