پیشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه راستەقێنهیه که له پێناو رزگاری و ئازادی و به‌ختیاری گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یدا، له هه موو خۆشی و ئاسووده‌ییه‌کی ژیانی گوزه‌راوه
و له‌و رێبازه‌دا به‌شێوازی رهواو گونجاو، شێلگیرانه، ئازایانه و چالاکانه خه‌بات ده‌کات.
پێشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه مافخوازهیه که دژی چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤ به ده‌ستی مرۆڤه و له پێناو بنبڕکردنی هه‌رچه‌شنه سته‌مێکی چینایه‌تی، ره‌گه‌زی، ئایینی، نه‌ژادی و نه‌ته‌وایه‌تی دا خه‌بات ده‌کات.
پێشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه تێکۆشه‌ره‌یه که له پێناو چه‌سپاندن و سه رکهوتنی دیموکراسی، مافی مرۆڤ، مافی نه‌ته‌وایه‌تی، فره‌چه‌شنی و پلۆرالیزمی سیاسی دا خه‌بات ده‌کات.
پێشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه ژیر و بیر کراوه‌یه که له پێناو به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری، هۆشیاری نه‌ته‌وایه‌تی و به‌هێزکردنی ئیراده‌ی سیاسی گه‌له‌که‌یدا خه‌بات ده‌کات.
پێشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه پێشکهوتنخوازهیە که لە پێناو چاکسازی، نوێبوونه‌وه، گۆڕان و گه‌شه‌ی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری نیشتمانه‌که‌یدا خه‌بات ده‌کات.
پێشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه خۆشناو ده‌ست و زمان و داوێن پاکه‌یه که پارێزگاری له حورمه‌ت و که‌رامەتی مرۆڤ، سه‌روه‌ت و سامانی گشتی، مێژوو، زمان ،کو‌لتوور و که‌له‌پووری ره‌سه‌نی نه‌ته وه و نیشتمانه‌که‌ی ده‌کات.
پێشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه هۆشیاره‌یه که به زانین و تێگه‌یشتنه‌وه یاسا‌و رێسا‌و و دیسیپلینی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی په‌سەند ده‌کات و له پێناو سه‌لماندن و چه‌سپاندن و سه‌رکه‌وتنیدا خه‌بات ده‌کات.
پێشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه ئاشتیخوازهیه که له مه‌یدانی ”شه‌ری ره‌وا و وتوویژی شه‌رافه‌تمه‌ندانه و ئاشتی سه‌ربه‌رزانه و دادپه‌روه‌رانه” دا ، لێهاتوو ئازا‌و چاو نه‌ترسه.
پێشمه‌رگه چرای رووناکی رێگای خه‌باته، سۆمای چاوه، چاوگه‌ی هیوایه، قه‌ڵای وره‌یه، باسکی به‌هیزی گه‌له، پارێزەری راستەقینەی کوردوکوردستانە.
حوسێن نازدار