"an independent online kurdish website

ڕۆژی ١٩.١٢.٢٠١٥ بە بۆنەی بەرز ڕاگرتنی یادی ڕۆژی پێشمەرگە ،سەمبولی بەرخوەدان، ئازایەتی و نەبەزی گەلی کورد و ڕۆژی ئاڵای کوردستان26y-sermawez-utrish-20151219-0

سەمبولی لە گیران نەهاتوویی وڵاتی کوردستان ، لە لایەن کومیتەی ئوتریشەوە لە شاری ویەن ئاهەنگێک ساز کرا .

ئاهەنگەکە بە سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب دەستی پێ کرد و پاشان خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد وکوردستان ڕاگەیاندرا، دواتر کاک حوسەین خاڵخاڵ بە بۆنەی یادی ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستانەوە وتارێکی پێشکەش کرد. ئاهەنگەکە بە شادی و هەڵپەڕکێی ئەندامان،لایەنگران و دوستانی حیزب درێژەی پێدراو لە سەعاتی ١٢ی شەو کۆتایی پێ هات. شایانی باسە ساڵۆنەکە بە وێنەی شەهیدان، ئاڵای کوردستان و ئارمی حیزب ڕازابووە و وێنەی پێشمەرگە و سروشتی کوردستان لە دیواری ساڵۆنەکە بە بەردەوامی پیشان دەدرا. کومیتەی حیزب لە ئوتریش سوپاسی بەشدارانی ڕێوڕەسمەکە ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستانیش لە هەموو خەڵکی کوردستان پیرۆزبایی دەکات و ئاواتەخوازە پێشمەرگە ی کورد هەموو کاتێک بە سەرکەوتوویی و ئاڵای کوردستان بەردەوام بە شەکاوەیی بمێننەوە.

۱۹/۱۲/۲۰۱۵

 26y-sermawez-utrish-20151219-126y-sermawez-utrish-20151219-226y-sermawez-utrish-20151219-326y-sermawez-utrish-20151219-426y-sermawez-utrish-20151219-526y-sermawez-utrish-20151219-626y-sermawez-utrish-20151219-726y-sermawez-utrish-20151219-8


 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی