” قاسملوو” ڕسته‌یه‌ک له سروود
به‌یتێک له شیعر، کۆپله‌یه‌ک له قه‌سیده 
په‌یڤێک له شۆڕش، وشه‌یه‌ک له خۆڕاگری
ده‌رسێک له دێموکراسی، ڕوخسارێک له ئازادی و
ده‌ریایه‌ک له سیاسه‌ت!!
قاسملوو”شۆقێک له هه‌تاو، نورێک له ئاگر
هه‌یبه‌تێک له وێنه، سیمایه‌ک له باڵا
بزه‌یه‌ک له شیرینی، هێزێک له خامه
ڕه‌مزێک له په‌رتووک و داستانێک له خه‌بات!!
قاسملوو”قیبله‌یه‌ک له کوردستان، ڕه‌نگێک له ئاڵا
په‌نایه‌ک له سه‌نگه‌ر، دڵۆپێک له خوێن
نیگایه‌ک له شه‌هید، هه‌یکه‌لێک له بوێری
دێرێک له خۆشه‌ویستی و نیشانێک له وڵات!!
قاسملوو”نموونه‌یه‌ک له ڕه‌وشت، هه‌ستێک له وره
کانگایه‌ک له هیوا، قیافهیهک له پێشمه‌رگه
دیمه‌نێک له کوردایه‌تی، مارکێک له قامووس
ده‌ستێک له نووسین و هزرێک له ئاوات!!
قاسملوو”سۆزێک له نیشتمان، ده‌نگێک له هاوار
پردێک له یه‌کبوو، هێمایه‌ک له ئاشتی
کۆڕێک له خاتره، سرته‌یه‌ک له دڵدار
هه‌ناسه‌یه‌ک له سروه و په‌خشانێک له حه‌یات!!
قاسملوو” کۆچێک به ناوه‌خت، دهبیرێک له پڕاک
میمبه‌رێک له پیرلاشێز، نرخێک له مێژوو
چرایه‌ک له چوارچرا، مۆمێک له یه‌ڵدا
هه‌وێنێک له رێبه‌ندان، په‌یکه‌رێک له کۆمار و
رێبه‌رێک له ڕۆژهه‌ڵات!!
قاسملوو” داهێنه‌رێک له جه‌هان!
ئوستادێک له زمان!
فه‌یله‌سۆفێک له پاریس!
ئاسه‌وارێک له فه‌لسه‌فه!
زانکۆیه‌ک له سۆسیالیزم!
مه‌کته‌بێک له عیلم و
پێشمه‌رگه‌یه‌ک له دێموکرات!!
سلیمان ئەحمەدنژاد