رۆژی چوارشەممە جاشێک بە ناوی رەسوڵ فکرەت لە دیواندەرە بە لیباسی پاسداری لە کاتژمێر ٦ی بەیانی هێرش دەکاتە سەر ماڵی خەزووری،
خەزوری و خەسووی و هه‌روه‌ها دوو كچی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه به ناوه‌كانی ”پڕشه‌نگ ٣٠ ساڵ ته‌مه‌ن” و ”نی‌نا ١٠ ساڵ ته‌مه‌ن”ی به شێوه‌یه‌كی دڵته‌زێن به قه‌تڵ دەگەیەنێ.
دواتر لە شەڕێک لە گەڵ هێزە ئینتزامیەکانی شاهین دێژ قاتڵ و ئەفسەرێکی پۆلیس بە ناوی خیروڵا ئەمانزادە کوژران.
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران – کۆمه‌ڵه دوای روداوەکە به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکردووەتەوە
ڕاگه‌یاندنی ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به قه‌تڵ و عامی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی چوار هاوڕێی ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری دیواندهڕە
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كاتژمێر ٦ و ٢٠ ده‌قیقه‌ی به‌یانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ٢٩ی مانگی خاكه‌لێوه، یه‌كێك له به‌كرێگیراوانی ڕژیم به هێرش بردنه سه‌ر ماڵی بنه‌ماڵه‌ی چوار هاوڕێی ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه ”بۆرهان، نه‌وید، ئارام دیوارگه‌ر و مریه‌م ئهخزهرپوور” له دیوانده‌ڕه، ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌یانی دایه به‌ر ته‌قه و قه‌تڵ و عامی كردن.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه كاتژمێر ٦ و ٢٠ ده‌قیقه‌ی به‌یانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه یه‌كێك له به‌كرێگیراوانی ڕژیم به ناوی ”ڕه‌سووڵ فێكره ت” خۆفرۆش و ئه‌ندامی سپای پاسداران له شاری دیوانده‌ڕه به جلوبه‌رگی ڕه‌سمی سپاوه چووه‌ته ناو ماڵی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه و به خاڵی كردنی سێ خه‌شابی كڵاشینكۆف، دایك و باوكی به‌ساڵاچوو و هه‌روه‌ها دوو كچی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه به ناوه‌كانی ”پڕشه‌نگ ٣٠ ساڵ ته‌مه‌ن” و ”نی‌نا ١٠ ساڵ ته‌مه‌ن”ی به شێوه‌یه‌كی دڵته‌زێن به قه‌تڵ گه‌یاندووه. هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشی جهنایهتكارانهیهدا ”ئادرینا”ی ٥ ساڵ ته‌مه‌ن به سه‌ختی برینداربووه و هه‌ر ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی شاری دیوانده‌ڕه به‌سته‌ری كراوه. قوربانییانی ئه‌م هێرشه بێ به‌زییانه، له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چوار هاوڕێیه‌مان ”بۆرهان، نه‌وید، ئارام دیوارگه‌ر و مریه‌م ئهخزهرپوور” بوون. شایانی باسه، ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه پێشتر سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه چه‌ندین جار سكاڵایان بردبووه دادستانی و نامه‌یان بۆ كاربه‌ده‌ستانی سپا نووسیبوو و پێیان ڕاگه‌یاندبوو كه ئه‌م كه‌سه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیانی لێ كردووه و نابێ چه‌كی پێ بێت، به‌ڵام هیچ ئێقدامێكی پێویستیان له‌مباره‌وه نه‌كراوه و ده‌ستی ئاواڵا ماوه‌ته‌وه بۆ خولقاندنی ئه‌م جه‌نایه‌ته.
ئێمه وێڕای مه‌حكووم كردنی ئه‌م جه‌نایه‌ته گه‌وره‌یه گۆمانمان نییه كه خه‌ڵكی قاره‌مان و خۆڕاگری شاری دیوانده‌ڕه له ئاست ئاوا كرده‌وه‌یه‌كدا بێده‌نگ نابن و به ئێعتراز و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر داموده‌زگای حكومه‌تی و خوازیاری به سزا گه‌یاندنی ئه‌م جه‌نایه‌ت كاره ده‌بن. هه‌روه‌ها به پێویستی ده‌زانیین كه پرسه و سه‌رخۆشی قووڵی خۆمان ئاڕاسته‌ی هاوڕێیان ”بۆرهان، نه‌وید، ئارام دیوارگه‌ر و مریه‌م ئهخزهرپوور” و كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌م ڕوواداوه ده‌ڵته‌زێنه بكه‌ین.
ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
چوارشه‌ممه ٢٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٣٩٧ی هه‌تاویی.