"an independent online kurdish website

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێر ١١ شەوی سێشەممە ١٥ی جۆزەردان، لە ئەنجامی شەڕ و تێکەڵچوونی چەکدارانە لە سنووری شاری سەردەشت دوو کەس لە ئەندامی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران، بە ناوەکانی “ستوان یەکەم یووسف پیرانە و ئیستوار یەکەم مەحبووب قوربانی” کوژران’.


ئەو شەڕ و تێکەڵچوونە لە هەنگی سنوورییی شاری سەردەشت لە گرووهانی بێوران، لە لایەن بورجەکی کانی‌سێوەوە دەستی پێ کرد و ڕاگەیەندنە حکوومەتییەکان “حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێرانیان” بە هۆکاری دەستپێکردنی ئەو شەڕ و تێکەڵچوونە زانیوە.

هەتا ئێستە هیچ کام لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیۆنی حکوومەتی ئێران، بەرپرسایەتی ئەو شەڕ و تێکەڵچوونەیان لە ئەستۆ نەگرتووە.

لە لایەکی دیکە و لە هەمان کاتدا، شەڕ و تێکەڵچوون لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و کەسانی نەناسرا لە “دەرەتفێ” سەر بە بەخشی پاوە ڕووی داوە و کەسانی نەناسرا تەقەیان لە پایگای هێزەکانی سپای پاسداران کردووە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە وەردەکارییەکانی ئەو شەڕ و تێکەڵچوونە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

ڕۆژی هەینی ٧ی بانەمەڕ، شەڕ و تێکەڵچوون لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و کەسانێکی نەناسراو لە شاری نەسوودیش ڕووی دا و لەو شەڕ و تێکەڵچوونەدا، ئەندامێکی خۆجێی سپا بە ناوی “عەلیڕەزا ڕەفیعی” بریندار بووه و سەربازێکیش بە ناوی “کامران قادرپوور” خەڵکی گوندی “بایین دەڕە”ی شاری مەهاباد کوژرا.

ماڵپەڕی کوردستان و کورد دەنووسێ کە خۆیان لە یەکتریان داوە

 

هێزە چەکدارەکانی رێژیم سەرلەنوێ لە ناوچەی سەردەشت، پێکهەڵپڕژان

سپای پاسداران و هێزە ئینتزامییەکان بۆ جارێکی دیکە لە ناوچەی کێلێی سەردەشت پێکهەڵپڕژان و زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە لە ئاکامی ئەو تێکهەڵجوونە کوژراو و بریندار هەیە.

بە پێی تۆمارە دەنگێک کە لە سەردەشتەوە بە دەستمان گەیشتووە، ئەم ئێوارە ١٥ی جۆزەردان لە سنووری کێلێی سەردەشت سەرلەنوێ لە نێوان سپای پاسداران و هێزە ئینتزامییەکان شەڕ و پێکدادان رووی داوەو گوایە لەو تێکهەڵچوونە لە هێزەکانی هەردوولا کوژراو و بریندار هەیە و، لە ماوەی کەمتر لە مانگێک ئەم دوویەمین تێکهەڵچوونە کە نێوان سپای پاسداران و هێزە ئینتزامییەکان رووی داوە.

بە وتەی هەواڵنێری “کوردستان وکورد” ئەمشەو دۆخی ئەو ناوچەیە ئاڵۆزەو ماشین و ئامبۆلانس بەرو شوێنی دەرگیری وەڕێ‌کەوتوون.

شیاوی باسە نیزیک بە مانگێک لەمەو پێش دیسان لە ناوچەی سەردەشت هێزە چەکدارەکانی رێژیم تەقەیان لە یەکتر کرد و لە ئاکامی ئەو شەڕ و تێکهەڵچوونە دووکەس کوژراون و نیزیک بە چوارکەسی دیکەش بە توندی بریندار بوون.

هەروەها جێی‌ئاماژەیە کە ناوەندە ئەمنییەکان و ڕاگەیاندنەکانیان کوژراوانی ئەو دەرگیرییانە لە ئەستۆی دژبەرانی رێژیم و هێزی پێشمەرگە دەخەن کە هەر لەو پێوەندییەش چەند رۆژ لەمەوپێش سەبارەت بە کوژرانی سەربازێکی خەڵکی تەورێز بەناوی حامید محەممەدی کە بە شێوەی گوماناویی لە ناوچەی سەردەشت گیانی لە دەست دابوو، سپای پاسداران، حیزبەکانی کوردستانی لەو بارەوە بە تاوانبار زانی.

ئەو درۆ و دەلەسەی سپا لە کاتێکدایە کە لەم ماوەیەدا هیچ یەک لە حیزبە کوردییەکان باسیان لە جموجۆڵی پێشمەرگانەو تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم نەکردووە.

رێژیمیش خۆیان بەمجۆرە باسی دەکەن و دەڵێ 20 کەسێک هاتوون و پێشمان گرتوون و ئەم 2 کەسەمان کوژراوە.

 جزئیات شهادت ۲ مرزبان ایرانی در درگیری با ۲۰ شرور مسلح در غرب کشور

 فرمانده مرزبانی ناجا گفت: شب گذشته مرزبانان هنگ مرزی سردشت بعد از صرف افطاری توسط دیده بان متوجه می شوند یک گروه مسلح از اشرار که حدود ۲۰ نفرند در حال ورود به خاک کشور هستند که بلافاصله مرزبانان به منطقه هدف اعزام و با اشرار درگیر می شوند.در این درگیری دو نفر از مرزبانان به درجه رفیع شهادت نائل شدند و بدین ترتیب اشرار نتوانستند به اهداف از پیش تعیین شده خود دست پیدا کنند و توطئه های آنها خنثی و مهاجمان با تحمل خسارت از طریق خاک عراق متواری شدند.

فرمانده مرزبانی ناجا جزئیات شهادت شب گذشته ۲ مرزبان ایرانی در غرب کشور را تشریح کرد.

به گزارش پایگاه خبری پلیس، سردار قاسم رضایی اظهار داشت: شب گذشته مرزبانان هنگ مرزی سردشت بعد از صرف افطاری توسط دیده بان متوجه می شوند یک گروه مسلح از اشرار که حدود ۲۰ نفرند در حال ورود به خاک جمهوری اسلامی ایران هستند که بلافاصله مرزبانان به منطقه هدف اعزام و با اشرار درگیر می شوند.

 فرمانده مرزبانی ناجا گفت: در این درگیری دو نفر از مرزبانان به درجه رفیع شهادت نائل شدند و بدین ترتیب اشرار نتوانستند به اهداف از پیش تعیین شده خود دست پیدا کنند و توطئه های آنها خنثی و مهاجمان با تحمل خسارت از طریق خاک عراق متواری شدند.

 به گزارش تسنیم، در این درگیری که در مجاورت برجک مرزبانی کانی سیو رخ داده بود ستوانیکم «یوسف پیرانه» و استواریکم «محبوب قربانی» به شهادت رسیدند.

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی