"an independent online kurdish website

لە رۆژێـکی بەهـاردا، کـوللـەیەکی گـەورە بە هـەنگـێک گەیـشت، ویستی لەڕێـدەریبکات.


 

کوللـە: ئەی هەنگی نەسرەوت، دەتبـینم لە بەیانیـیەوە تا ئێوارە، خەریکی کارکـردنی.

هـەنگ: ئەمە کـەی کێـشەی تۆیـە؟ ئـەی کـارنەکەم چـی بکەم؟

کوللـە: بۆخـۆت یـاری بکە.. پشـووبدە.. پاڵیلـێدەرەوە.

هـەنگ: ئەی نـازانیت ئـەوەی کـارنەکـات ناخـوات.

کوللـە: لـێرە و لـەوێ، شتـێکت دەستدەکـەوێت کە بیخـۆیت.

هـەنگ: کـار بە لای ئێمەوە پیـرۆزە.. کارکـردن ژیـانە.. خۆشی و شادییە.

کوللـە: تۆ رۆژ تا ئێوارە، شیلەی ئەم گـوڵ و ئەو گـوڵ دەمـژی و دەیکەی بە هەنگـوین. کەچی مـرۆڤ هەنگـوینەکەت دەبـات و دەیخـوات.. تۆ چـۆن بەمە رازی دەبیـت؟

هـەنگ: ئێمە و مرۆڤ یەکتریمان خۆشدەوێت.. ئەویش خزمەتی ئێمە دەکات.. ئێمەش تەنیا بۆ خۆمان نـاژین.. هەنگوینەکەشمان بەشی خۆمان و مـرۆڤـیش دەکات.

کوللـە: بە قسەی مـن بکە خـۆت مانـدوو مەکـە.

هـەنگ: نەخـیر بەقـسەت ناکەم.. تۆ دەتەوێ وەکو خۆت تەمەڵبم، کارنەکەم و پاڵی لێـبدەمەوە.

کوللـە: من پێویسـتیم بە کارکـردن نییە.. وەکـو تـۆش خـۆم مانـدوو ناکـەم.

هەنگ: ئەی خواردنت چۆن دەستدەکەوێت؟

کوللـە: تا چاوبڕبکات دەغڵ و دان و باخ و بێستانە.. هەر کاتێک برسیم بێت، بە فەریکە جـۆ و گـەنم، یا بە گـەڵای ناسکی داری باخەکـان خـۆم تێـردەکەم.

هەنگ: تـۆ بـەری رەنـج و مانـدووبوونی مـرۆڤ دەخـۆیت.. لە زیـان زیاتر، هیچ سوودێکت بۆیـان نییە.. بۆیـە رقـیان لێـتە و خـۆشـتیان نـاوێت.

کوللـە: مـرۆڤ.. مـرۆڤی چیـتە؟ واز لـەم قسـانە بهـێنە.

هەنگ: بەڵـی ئـەم قسانەت پێـناخۆشە.. لەمـە زیاتر رامەگـرە، دەچـم بە لای کـاری خۆمـەوە.. تـۆش بۆ خـۆت پاڵی لێـبدەرەوە و هـەر زیـکە زیـک بکە.

نەرویـج: ٢٠١٥

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی