وەک پاشکۆ یاخود بەشی دووەمی کتێبی : کوردبوون و ناسیۆنالیزم

كورد و مۆدێرنیتێ
ده‌وڵه‌تی عێراقی بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زرێت پێویستی به دوو ناسنامه‌ی هاوبه‌شه. بوونی دوو ناسنامه‌ی هاوبه‌شیش بۆ سێ توخمی جیاواز، پێكهاته سیاسییه‌كه به به‌هێزی راناگرێت، چوونكه یه‌كێك له‌و سێ توخمه كه ناسنامه‌ی هابه‌شی له گه‌ل دوانه‌كه‌ی تر هه‌یه ده‌توانێت له په‌یوه‌ندی زاڵبووندا بێت له‌گه‌ڵ دوو توخمه بهزیوهكهدا، به‌ڵام دوو توخمه بهزیووهكه به‌هۆی نه‌بوونی ناسنامه‌ی هاوبه‌شه‌وه له هیچ په‌یوه‌ندیه‌كدا نابن. به‌ڵام ئه‌مه تاكه رێگایه‌كیشه كه له‌سه‌رتای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌یه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش عه‌ره‌بی سوننه بۆ دامه‌زراندنی فۆرمی حوكمڕانی ده‌وڵه‌ته‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای زاڵیه‌تی ده‌كات به توخمی زاڵی ناو ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه توخمه‌كان ده‌یكه‌ن.
عه‌ره‌بی سوننه له‌و سنوره سیاسیه‌دا له‌گه‌ڵ كوردی سوننه له ناسنامه‌ی مه‌زهه‌بیدا هاوبه‌شن، به‌ڵام له‌م هاوبهشهیهدا عه‌ربی سوننه زاڵه به‌سه‌ر كوردی سوننه‌دا، چوونكه مه‌زهه‌به‌كه مه‌زهه‌بێكی عه‌ره‌بییه نه‌ك كوردی. عه‌ربی سوننه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی شیعه له ناسنامه نه‌ته‌وه‌یی-زمانییه‌كه‌دا هاوبه‌شن، هه‌ر به‌هه‌مان شێوه له‌و ناسنامه نه‌ته‌وه‌یی- زمانیهشدا عه‌ره‌بی سوننه زاڵه چونكه عه‌ره‌بی شیعه به‌هۆی ناسنامه مهزههبیهكهیهوه ناسانامه نه‌ته‌وه‌یی-زمانییه‌كه‌ی لاوازتره. هۆكه‌شی ئه‌وه‌یه فارس توانیویه‌تی شیعه وه‌ك ناسنامه‌یه‌كی مه‌زهه‌بی بۆ خۆی قۆرخ بكات و رابه‌رایه‌تی ئه‌و ناسنامه مه‌زهه‌بییه له ئاستێكی نێونه‌ته‌وه‌ییدا بكات.
بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌مای زاڵیه‌تی كاری خۆی بكات توخمی زاڵ له سنوری سیاسی ده‌وڵه‌تی عێراقدا پێویستی به ناسنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی دووسه‌ره‌یه. ئه‌وه‌ش كه شیانی ئه‌وه‌ی تیایه هه‌ڵگری ئه‌و ناسنامه دووسه‌ره بێت عه‌ره‌بی سوننه‌یه. به‌ڵام ئه‌مه پێكهاته‌ی حوكمڕانی عێراق به شلۆقی و نه‌مه‌یوی ده‌هێڵێته‌وه. چوونكه دوو توخمی پێكهێنه‌ری ئه‌و پێكهاته‌یه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌یه‌كه‌وه نییه، هیچ ناسنامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها ئه‌وه‌یه هه‌ردووكیان له پێكهاته‌كه‌دا توخمی بهزیووبن، ته‌نانه‌ت له‌مه‌شدا توخمی به‌زیوی ناو هه‌مان ناسنامه‌ی هاوبه‌ش نین. كورد توخمی به‌زیوی ناو ناسنامه مهزههبیهكهیهو شیعه توخمی به‌زیوی ناو ناسنامه نه‌ته‌وه‌یی-زمانییه‌كه‌یه. ئه‌مه‌ش پێكهاته‌كه له خۆیدا دووله‌ت ده‌كات و ئه‌و یهكبوونهی كه بنه‌مای زاڵیه‌تی ده‌یخوازێت نایێته ئاراوه.
ئه‌مه حاڵه‌تی ده‌وڵه‌تی عێراقه كه پێكهاته‌كانی ناو سنوره سیاسییه‌كه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ حسابێكیان بۆ نه‌كراوه ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان كردووه به ده‌وڵه‌تێكی شلۆق و نه‌مه‌یو. ده‌كرێت ئه‌م جۆره له ده‌وڵه‌ت كه پێكهاته‌كانی یه‌ك ناسنامه‌ی هابه‌ش كۆیان ناكاته‌وه به ده‌وڵه‌تی شلۆق یان نه‌مه‌یو ناویان به‌رین.
ئێستا بۆ زیاتر رۆشنكردنه‌وه‌ی بنه‌مای زاڵیه‌تی و نازاڵیه‌تی سنوری سیاسی ده‌وڵه‌تی عێراق بگۆڕین بۆ سنورێك كه ته‌نها دوو توخم له‌و سێ توخمه بگرێته‌خۆ. ئایا ده‌وڵه‌تی عیراق ئه‌وكاته ده‌بێت به ده‌وڵه‌تێكی مه‌یو؟ گه‌ر سنوره سیاسییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق ته‌نها عه‌ربی سوننه‌و عه‌ره‌بی شیعه‌ی له‌خۆ بگرتایه‌و كورد له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سنوره بوایه، ئه‌و كاته ده‌وڵه‌ته‌كه چۆن ده‌بوو؟.
ئه‌و كاته ئێمه له به‌رده‌م دوو توخمدا ده‌بووین كه ناسنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی-زمانییان هه‌یه له‌گه‌ڵ ناسنامه‌یه‌كی مه‌زهه‌بی جیاواز. له‌م حاڵه‌ته‌دا یه‌كێك له‌و دوو توخمه ده‌یتوانی له رێگه‌ی ناسنامه هاوبه‌شه‌كه‌وه كه ناسنامه نه‌ته‌وه‌یی-زمانییه‌كه‌یه ناسنامه جیاوازه‌كه‌ی خۆی كه ناسنامه‌یه‌كی شاراوه‌یه به شێوه‌یه‌كی شاراوه زاڵ بكات به‌سه‌ر ناسنامه‌ی مه‌زهه‌بی ئه‌وی تریانداو به‌هۆی ناسنامه نه‌ته‌وه‌ییه-زمانییهكهوه ره‌وایه‌تی بۆ ئه‌م زاڵبوونه دروست بكات.
زاڵكردنی ناسنامه‌ی مه‌زهه‌بی له ژێر په‌رده‌ی ناسنامه‌ی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی-زمانی كه به‌هۆی هاوبهشیهكهیهوه زاڵیه‌تی و به‌زیویه‌تی تیا ده‌رناكه‌وێت ده‌كرێت هه‌ریه‌ك له‌و دوو توخمه ئه‌نجام بده‌ن. بۆ نموونه گه‌ر عه‌ربی سوونه له‌ناو سنوره سیاسیه‌كه‌دا زاڵبوایه به‌سه‌ر عه‌ره‌بی شیعه‌دا وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌رتای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عیراقی بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك كه هه‌رسێ توخمه‌كه بگرێته‌وه پێویست بوو، ئه‌وه ئه‌و كاته سوننه‌و شیعه‌ی عێراق له ناسنامه عه‌ره‌بییه هاوبه‌شه‌كه‌دا ده‌بوونه‌وه به‌یه‌ك. به‌ڵام سونه ناسنامه مه‌زهه‌بیه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ر ناسنامه‌ی مه‌زهه‌بیه‌كه‌ی شیعه‌دا زاڵدهكرد، به ره‌وایه‌تی ئه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی سوننه گوزراشتێكی راسته‌قینه له عه‌ربیه‌تی عه‌ره‌ب ده‌كات تا مه‌زهه‌بی شیعه.
ئه‌و كاته گه‌ر شیعه‌كان بیانه‌وێت كێشه بۆ ناسنامه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یان دروست نه‌بێت و گومانی نه‌كه‌وێته‌سه‌ر، ده‌بێت ئه‌و زاڵبوونه مه‌زهه‌بییه‌ی سوننه له‌سه‌ر خۆیان قبوڵ بكه‌ن. بێگومان قبوڵیشیان ده‌كرد ئه‌گه‌رچی زۆرینه‌شن، چونكه ئه‌و كاته به‌هۆی ناسنامه عهربیهكهیانهوه له رووی سایكۆلۆجییه‌وه هه‌ستیان به به‌زیویه‌تی نه‌ده‌كرد. یان هه‌ر هه‌ستیان پێ بكردایه خۆیان له ناسنامه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌دا ده‌بینییه‌وه تا ئه‌و فشاری زاڵبوونه له‌سه‌رخۆیان نه‌هێڵن.
شیعه‌كان ئه‌و كاته له عێراقدا به ناسنامه نهتهوهییهكهیانهوه ده‌یانتوانی وه‌ك سوننه‌كان به‌شداری له حوكمڕانی ئه‌و وڵاته‌دا بكه‌ن به‌ڵام به مه‌رجێك به‌زیویه‌تی ناسنامه مهزههبیهكهیان قبوڵ بكه‌ن. لێره‌دا عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای زاڵیه‌تی وه‌ك ده‌وڵه‌ت داده‌مه‌زرا، ئیتر ئه‌و ناسنامه مه‌زهه‌بییه زاڵه‌ی كه له‌ژیر په‌رده‌ی ناسنامه هاوبه‌شه‌كه‌وه كاری خۆی ده‌كرد، ناسنامه‌ی سووننی بوایه یان شیعی ئه‌وه بنه‌مای زاڵیه‌تی كاری خۆی ده‌كردوو ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌بوو به ده‌وڵه‌تێكی دامه‌زراو و مه‌یو.
به‌ڵام گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هێزه چاره‌نوسازه‌كانی ئه‌و كاته سنوری سیاسی عیراقیان وا دیاری بكردایه كه ته‌نها عه‌ره‌بی سوننه‌و كوردی سوننه بگرێته‌وه، ئه‌وه له‌گه‌ڵ بوونی ناسنامه‌یه‌كی مه‌زهه‌بی هاوبه‌شدا له نێوان هه‌ردوو توخمهكهدا ده‌وڵه‌تی عێراقی له‌سه‌ر بنه‌مای زاڵیه‌تی دادهمهزارو عێراق ده‌بوو به ده‌وڵه‌تێكی مه‌یو یان هه‌ر به شلۆقی ده‌مایه‌وه؟ گه‌ر ببوایه به ده‌وڵه‌تێكی مه‌یو توخمه زاڵه‌كه عه‌رب ده‌بوو یان كورد؟ گه‌ر نهشبوایه به ده‌وڵه‌تێكی مه‌یو هۆكاره‌كه‌ی چی ده‌بوو؟
باجارێ به شوێن ئه‌وه‌دا بڕۆین له‌سه‌ر بنه‌مای زاڵیه‌تی كه ده‌وڵه‌تی مۆدێرنی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت وێنای عیراق به‌و دوو توخمه‌وه بكه‌ینه‌وه كه ناسنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی مه‌زهه‌بییان هه‌یه له‌گه‌ڵ ناسنامه‌یه‌كی جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی-زمانی.
جارێ باوا دابنێین عه‌ربی سوننه وكوردی سوننه له ناو ئه‌و سنوره سیاسیهدان كه ره‌وایه‌تی پێدراوه ببێت به ده‌وڵه‌ت، ئایا ده‌بێت چیبكه‌ن تا بچنه ناو پێكهاته‌ی سیسته‌می حوكمڕانی ناو ئه‌و سنوره سیاسییه‌وه؟.
ده‌بێت هه‌ردوو توخمه‌كه ناسنامه هاوبه‌شه‌كه‌ی خۆیان به‌رزبكه‌نه‌وه كه سوننی بوونیانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ره‌وایه‌تیه‌كی زیاتری بۆ خاوه‌نداریكردن له‌و ناسنامه‌یه هه‌یه عه‌ربی سوننه‌یه، چونكه ئه‌و ناسنامه‌یه له به‌رامبه‌ر ناسنامه‌ی شیعی‌دا ره‌نگێكی عه‌ره‌بی زیاتر وه‌رده‌گرێت تا ره‌نگێكی كوردی یان تا هه‌ر ره‌نگێكی تر ته‌نانه‌ت گه‌ر ئه‌و ره‌نگه توركییش بێت. كورد له ناو ئه‌م پێكهاته‌ی حوكمڕانییهدا ئه‌و ناسنامه هاوبه‌شه مه‌زهه‌بییه‌ی قبوڵه به‌ڵام به مه‌رجێك ره‌وایه‌تی لێوه وه‌رنه‌گیرێت بۆ سه‌ركوتكردنی ناسنامه نه‌ته‌وه‌یی-زمانییه‌كه‌ی.
ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌رده‌مێكدا ناونراوه برایه‌تی كورد‌و عه‌ره‌ب له‌راستیدا برایه‌تییه‌كی مهزههبییهو كورد قبوڵی كردووه به‌ڵام به مه‌رجی ئه‌وه‌ی ناسنامه عه‌ربیه‌كه‌ی سوننه‌ی عه‌رب له رێگه‌ی ناسنامه مهزههبیهكهوه زاڵنهكرێت به‌سه‌ر ناسنامه كوردییه‌كه‌دا. به مانایه‌كی تر عێراق نابێت عێراقێكی عه‌ره‌بی بێت و ده‌بێت ناسنامه ده‌وڵه‌تیه‌كه‌ی جیاواز بێت له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان. ئه‌مه جگه له‌وه‌ش كه ده‌بێت ناسنامه عهربیهكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری له‌وه‌دا نه‌كات ناسنامه سوننیه‌كه دابه‌ش بكات بۆ ناسنامه‌یه‌كی لاواز‌و ناسنامه‌یه‌كی به‌هێز. گه‌ر ئه‌مه‌ش رووبدات ئه‌و كاته ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بی نابێت و ناتوانێت خۆی وه‌ك یه‌كێك له ده‌وڵه‌ته عه‌ربیه‌كان پێناسه بكاته‌وه.
بێگومان گه‌ر ئه‌مه وابووایه سوننه‌ی عه‌رب به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌مه رازی نه‌ده‌بوون چوونكه ئه‌وان كاریان به بنه‌مای زاڵیه‌تی دهكردو ناسنامه هاوبه‌شه‌كه‌یان بۆ زاڵكردنی ناسنامه جیاوازه‌كه‌یان كه ناسنامه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یه به‌كارده‌هێنا. به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌مه حوكمڕانی چه‌ندساڵه‌ی عه‌ره‌بی سوننه‌یه له عێراقداو ئه‌و كیشه‌و ململانێیانه‌یه كه به‌هۆی قبوڵنه‌كردنی زاڵبوونی ناسنامه جیاوازه‌كه‌یان به ره‌وایه‌تی وه‌رگرتن له ناسنامه هاوبه‌شه‌كه دروستبوون.
قبوڵنه‌كردنی ئه‌و زاڵیهتییهیه كه كورد ئه‌و ئۆتۆنۆمییه‌ی قبوڵ نییه كه ناسنامه جیاوازه‌كه‌ی عه‌ره‌ب له ژێر په‌رده‌ی ناسنامه مه‌زهه‌بییه هاوبه‌شه‌كه‌دا ده‌شارێته‌وه. ئه‌و ئۆتۆنۆمییه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌مای زاڵیه‌تی عه‌ربی سوننه له عێراقدا ده‌یدا به كورد، كورد به ئۆتۆنۆمی ساخته‌ی ده‌زانی و داوای ئۆتۆنۆمیه‌كی راسته‌قینه‌ی ده‌كرد. ئه‌و ئۆتۆنۆمییه‌ی كه سیاسیه‌كانی كورد ناویان نابوو ئۆتۆنۆمی راسته‌قینه ئه‌و مه‌رجانه‌ی پێویستبوو كه باسكران. واته ئۆتۆنومییه‌كی ده‌خواست كه له‌سه‌ر بنه‌مای زاڵیه‌تی و زاڵبوونی ناسنامه‌كان نه‌بێت. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی ده‌خواست ده‌وڵه‌تی عێراق له‌وه بكه‌وێت ده‌وڵه‌تێكی عه‌ربی بێت و ته‌نها ئه‌وه قبوڵبكات كه ده‌وڵه‌تێكی سوننی بێت و ناسنامه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی هه‌ردوو توخمه‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تێكه‌ل به ناسنامه هاوبه‌شه مه‌زهه‌بیه‌كه نه‌كرێت و تای ته‌رازووی هیچیان له ناسنامه هاوبه‌شه‌كه‌دا لاسه‌نگ نه‌كات.
بێگومان ئه‌مه بۆ سوننه‌ی عه‌ره‌ب جێگای قبووڵكردن نه‌بوو، چوونكه ئه‌وان ده‌وڵه‌تیان له‌سه‌ر بنه‌مای زاڵیه‌تی قبوڵه نه‌ك نازاڵیه‌تی. هه‌ر ئه‌وه‌شبوو وای كردبوو سه‌دام بڵێت: كورده‌كان ده‌وڵه‌تیان له ناو ده‌وڵه‌تدا ده‌وێت.
ئێستا با به‌شوێن ئه‌و ئه‌گه‌ره‌دا بڕۆین كه كورد له ناو ئه‌و سنوره سیاسیه‌دا كه ته‌نها عه‌ربی سوننه‌و كوردی سوننه‌ی تیایه ببێت به توخمه زاڵه‌كه، بزانین ئه‌وكاته چی روویده‌دا؟. كورد له‌ناو پێكهاته‌ی ئه‌و حوكمڕانییه له ناو خۆیدا توشی لێكدژی ده‌بوویه‌وه، چونكه خۆی قبوڵی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد كوردیهتییهكهی له‌ژێر په‌رده‌ی سوننیهتهوه حوكمی عه‌ربیه‌تی عه‌رب بكات. له‌هه‌مان كاتیش‌دا نه ده‌بوو رێگه بدات ناسنامه نه‌ته‌وه‌یی-زمانیییهكهی عه‌رب خۆی وه‌ك زمانی ئه‌و مه‌زهه‌به پێناسه بكاته‌وه‌و به‌ناوی ئه‌وه‌وه كه زمانی مهزههبهكهیه ببێت به زمانی په‌روه‌رده‌و فێركردنی ناو ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌و رێگری بكات له زمانی كوردی كه بۆ كورده‌كان ببێت به زمانێكی فه‌رمی له په‌روه‌رده‌و فێركردندا.
گه‌ر ناسنامه سونییه‌كه له ناسنامه نه‌ته‌وه‌یی-زمانییه‌كه به تاڵبكرێتهوه ئیتر ئه‌و هێزه‌ی نامێنێ گوزارشتێكی سیاسی له ده‌وڵه‌ته‌كه بكات. ئه‌و كاته كورد بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته ژێر ركێفی بنه‌مای زاڵیه‌تی ناچار ده‌بوو ده‌وڵه‌ته‌كه بكات به دوو ئۆتۆنۆمی نامه‌ركه‌زی. ئه‌و كاته ده‌وڵه‌ته‌كه‌ش بوونی نه‌ده‌ما. ته‌نها دوو حوكومهتمان هه‌بوو له سنورێكی سیاسی هاوبه‌شدا به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی هاوبه‌ش بوونی هه‌بێت. ئه‌مه‌ش له راستیدا تیۆره‌كه‌ی خه‌لدوون له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه مه‌زهه‌ب نابێت به بنه‌مای دروستكردنی ده‌وڵه‌ت، مه‌زهه‌ب ته‌نها وسیلهیهكه بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و دمارگیری و زاڵیه‌تییه كه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراوه.
بەشی چوارەم
كورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانێت ئه‌وه له خۆی قبوڵ بكات له رێگه‌ی ناسنامه مه‌زهه‌بییه هاوبه‌شه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سوننه‌ی عێراقدا ناسنامه نه‌ته‌وه‌یی-زمانییه‌كه‌ی خۆی زاڵبكات به‌سه‌ر ناسنامه نه‌ته‌وه‌یی زمانییه‌كه‌ی عه‌ربی سوننه‌داو ناچاریان بكات ده‌ستبه‌رداری ناسنامه‌كه‌ی خۆیان ببن و به ناسنامه كوردییه‌كه‌وه كاری خۆیان بكه‌ن، بۆیه ناچێته ناو ئه‌و رێكه‌وتنه هاوبه‌شه‌وه كه ناسنامه مه‌زهه‌بیه‌كه ده‌یهێنێته ئاراوه.
ئێمه ناتوانین بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كوردی ناو ده‌وڵه‌تی عێراق له ئه‌گه‌رێكی ئاوادا كارێكی ئاوا بكات له كاتێكدا ده‌بینن له دوای راپه‌ڕینه‌وه كه له‌و پێكهاته ده‌وڵه‌تییه‌ی عێراق هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، له نێوان پێكهاته ناوچیهییهكانی خۆیشیدا نه‌یتوانیووه ناسنامه‌یه‌كی زمانیی-ناوچه‌یی زاڵبكات به‌سه‌ر ناسنامه زمانییه ناوچه‌ییه‌كانی تری خۆیداو بیكات به ناسنامه‌ی هاوبه‌ش بۆ هه‌موویان، ئیتر چۆن ده‌توانێت ناسنامه زمانییه كوردییه‌كه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تردا بسه‌پێنێ. بێگومان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه بكات ده‌بێت به بنه‌مای زاڵییه‌تی كار بكات. بۆ ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار ده‌بێت له‌ناو پێكهاته جیاوازه‌كانی خۆیدا به‌و بنه‌مایه كاری كردبێت جا ده‌توانێت ناسنامه زاڵه‌كه‌ی ناوخۆی به‌سه‌ر ناسنامه‌یه‌كی عه‌ربیدا زاڵبكات.
له دوای راپه‌ڕین جه‌نگ له نێوان پێكهاته كوردییه‌كاندا به‌رپابوو هێزه ده‌وڵه‌تیه‌كانی ده‌وروبه‌ر كه به‌رامبه‌ربوون هه‌ریه‌كه‌یان پشتگیری یه‌كێك له پێكهاته‌كانی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی زاڵ ببێت به‌سه‌ر ئه‌وی تریاند،ا به‌ڵام ئه‌م زاڵبوونه له نێوان هه‌ردوو هێزه سیاسییه‌كه‌ی هه‌ریمێ كوردستاندا سه‌ری نه‌گرت و رێككه‌وتنێك هاته‌ئاراوه كه رێككه‌وتنی نێوان زاڵ و به‌زیو نه‌بوو، به‌ڵكو رێككه‌وتنی نێوان دوو هێزبوو كه هیچیان له‌جه‌نگه‌كه‌دا نه‌یتوانی زاڵ ببێت به‌سه‌ر ئه‌وی تریاندا. ئه‌مه‌ش وایكرد هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و دوو ئییدارهیی بڕوات و دوو حوكومه‌ت بێنه‌ئاراوه. ئه‌وه‌ی كه‌وای كرد بارودۆخه‌كه ئاوا بروات قبوڵنه‌كردنی بنه‌مای زاڵیه‌تییه له حوكمڕانیدا له نێوان دوو پێكهاته‌ی كوردی جیاوازدا.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه هه‌مووی ئه‌وه رۆشن ده‌كاته‌وه كه كوردبوون خۆی وه‌ك ناسنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵه پێكهاته‌یه‌كی جیاواز كه هه‌ریه‌كه‌یان هه‌ڵگری ناسنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆشیه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای نازاڵیه‌تی دامه‌زراوه.
به‌مانایه‌كی تر ده‌توانین كوردبوون به‌وه پێناسه بكه‌ین كه بنه‌مای نازاڵیهتییه. واته ئه‌و بنه‌مایه‌یه ئه‌و پێكهاته جیاوازانه‌ی له ژێر چه‌تری كوردبووندا كۆبوونه‌ته‌وه له په‌یوه‌ندی نێوان خۆیاندا له هه‌موو بارودۆخێكی مێژوویدا په‌یڕه‌وییان كردووه. هه‌ركام له‌و پێكهاته جیاوازانه‌ش كه هه‌ڵگری ناسنامه‌ی هاوبه‌شی كوردبوونه له هه‌ر قۆناغێكی مێژوویدا له‌گه‌ڵ پێكهاته كوردیه‌كانی تر‌و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ پێكهاته ناكوردیهكانیشدا ویستبێتی په‌یڕه‌وی له بنه‌مای زاڵیه‌تی بكات ئه‌وه له كوردبوون كه‌وتووه. بنه‌مای نازاڵیه‌تی ئه‌و دۆخه‌ی له مێژوودا بۆ سازكردووه كه قبوڵی بنه‌مای زاڵیه‌تی نه‌كات و له گه‌ڵ غه‌یری خۆیدا نه‌چێته ناو ئه‌و رێكه‌وتنه‌وه كه ره‌وایه‌تی به زاڵبوونی یان به به‌زینی ده‌دات.
دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌مان بۆ رۆشن بوویه‌وه ده‌توانیین وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه كه كورد بۆچی قبوڵی هیچ رێكه‌وتنێك ناكات كه تیایدا ببێت به سه‌ردا یان ببێت به كۆیله؟ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی بۆچی كورد ئاوایه بێگومان ده‌بێت ئه‌وه‌بێت چونكه كوردبوون له‌سه‌ر بنه‌مای نازاڵیه‌تی دامه‌زراوه. كاتێك ئه‌و پێكهاته جیاوازانه‌ی كه ناسنامه‌ی كوردبوون كۆی كردوونه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت گه‌ر له نێوان خۆشیاندا بیانه‌وێت كوردبوون وه‌ك ناسنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه جیاوازه‌كه‌ی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا زاڵبكهن ئه‌وه له كوردبوون ده‌كه‌ون.
بۆ نموونه كرمانجی به‌ناوی ئه‌وه‌وه كه زازاكیش وه‌ك ئه‌وان كوردن و كوردبوون ناسنامه‌ی هاوبه‌شیانه بیه‌وێت به هه‌ر بیانوێیك بێت ناسنامه كرمانجییه‌كی خۆی به‌سه‌ر ناسنامه زازاكیهكهی ئه‌واندا زاڵ بكات ئه‌وه زازاكیهكان ناسنامه كوردییه‌كه‌ی خۆیان بۆ پاراستنی ناسنامه زازاكیهكهی خۆیان ههڵدهوشێننهوه، له به‌رامبه‌ر كرمانجهكاندا ناسنامه‌ی زازاكیبهت به‌رزده‌كه‌نه‌وه. كه ئه‌مه‌شیان كرد كرمانجه‌كان به‌ته‌نیا ناتوانن كوردبن، ئه‌وان به‌ته‌نیا كرمانجن، چونكه كوردبوون ناسنامه‌ی هاوبه‌شی چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی جیاوازه‌و ناسنامه‌ی یه‌ك پێكهاته نییه.
هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك له پێكهاته كوردییه‌كان كوردبوونی وه‌ك ناسنامه‌یه‌ك قبوڵ نییه كه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تردا كه هه‌مان ناسنامه‌یان هه‌یه ناسنامه تایبه‌تییه‌كه‌ی ببێت به ناسنامه‌یه‌كی به‌زیوو یان ناسنامه‌یه‌كی زاڵ، كوردبوون بۆ هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌و ناسنامه‌یه كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا ده‌خاته ناو په‌یوه‌ندییه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێك له‌وان له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا دۆخی زاڵیه‌تی یان دۆخی بهزیوهیهتی وه‌رگرێت.
ئه‌وان تا ئه‌وكاته یه‌كن و یه‌ك ناسنامه‌ی هاوبه‌شیان هه‌یه كه خۆیهتیهكهیان پارێزراو بێت، كاتێك خۆیهتیهكهیان له‌لایه‌ن هه‌ر پێكهاته‌یه‌كه‌وه كه له ناسنامه‌ی كوردبووندا له‌گه‌ڵیاندا هاوبه‌شه ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه، قبوڵی ئه‌و ناسنامه هاوبه‌شه ناكه‌ن و ناسنامه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆیان ده‌پارێزن.
كوردبوون بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان كاتێك قبووڵه كه ناسنامه تایبه‌ته‌كه‌یان به‌هیچ ناسنامه‌یه‌ك به ناوی ناسنامه‌ی هاوبه‌شه‌وه نهفینهكرێتهوه. كوردبوون هه‌ر خۆی له‌وانه ده‌خوازێت كه كوردن قبوڵی هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كه‌ن كه له‌سه‌ر بنه‌مای زاڵیه‌تی بێت. كوردبوون خۆی رێككه‌وتنه له‌سه‌ر بنه‌مای نازاڵیه‌تی. بۆیه ئه‌و دۆخه‌ی هه‌ریه‌ك له پێكهاته‌كان له مێژودا هه‌یانه، ده‌ره‌وه پێی نه‌داون و هیچ شتێك ناچاری نه‌كردوون وابن جگه له كوردبوون خۆی نه‌بێت.
كاتێك ئێمه ده‌پرسین كورد بۆ وایه؟ ئه‌وه پرسیاره‌كه‌مان به‌وردی نه‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاره‌كه به وردی بكه‌ین ده‌بێت بڵێین بۆ پێكهاته كوردیه‌كان ئاوان؟ ئه‌و كاته وه‌ڵامه‌كه ئه‌وه ده‌بێت گه‌ر ئاوا نه‌بن كورد نیین، چوونكه كوردبوونی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه ئاوابن و به‌شێوه‌یه‌كی تر نه‌بن. به‌شی دووه‌می وه‌ڵامی پرسیاره‌كه كه له باره‌ی ئه‌وه‌وه‌یه كورد چۆن له‌و دۆخه ده‌رده‌چێت؟ ئه‌م پرسیاره‌ش گه‌ر به وردتر بیكه‌ین ئه‌وه ده‌بێت بڵێین پێكهاته كوردییه‌كان چۆن له‌و دۆخه ده‌رده‌چن؟ ئه‌وكاته وه‌ڵامه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و كاته له‌و دۆخه ده‌رده‌چن كه له كوردبوون ده‌كه‌ون. ئه‌و كاته‌ش له كوردبوون ده‌كه‌ون كه قبوڵی بنه‌مای زاڵیه‌تی ده‌كه‌ن.
كورد ده‌بێت چی بكات؟ له راستیدا ده‌بێت فۆرمێكی حوكومڕانی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن بۆ خۆی بدۆزێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌كرێت كه له‌و دۆخه‌ی خۆی قوڵبێته‌وه‌و زیاتر هوشیاری پێ په‌یدا بكات تا ده‌گات به‌و فۆرمه‌ی حوكمڕانی كه بنه‌مای نازاڵیه‌تی له‌فۆرمێكی سیاسی‌دا به‌رجه‌سته ده‌كات، له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێت بتوانێت ئه‌و دۆخه‌ی خۆی به رۆشنی نیشانی جیهان بدات و بكه‌وێته رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه چارنوسازانهدا كه رۆڵیان هه‌یه له ره‌وایه‌تی دان به هه‌ر فۆرمێك له فۆرمه‌كانی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن كه له جیهاندا هه‌یه، تا رێگه‌ی پێبدرێت به‌و فۆرمه تایبه‌تی خۆی سیسته‌می حوكمڕانی خۆی دامه‌زرینێ.
كورد له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی خهڵافهتدا توانی ئه‌و فۆرمی حوكمڕانییه بۆ پێكهاته‌كانی خۆی بدۆزێته‌وه كه حوكمڕانییه له فۆرمی میرنیشنهكاندا، توانیشی ئه‌و هێزه چارهنوسازانهی ئه‌وكات رازی بكات به‌وه‌ی كه نه‌چێته ناو سیسته‌می خهلافهتهوهو له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه وه‌ك كۆمه‌ڵه میرنشینێكی سه‌ربه‌خۆی بمێنێته‌وه. من پێم وان نییه هیچ پێكهاته‌یه‌ك له پێكهاته كوردیه‌كان شانسی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی مۆدێرنیان هه‌بێت ته‌نها له‌و كاته‌دا نه‌بێت كه ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌تی پێكهاته‌یه‌كی كوردی بێت كه‌له كوردبوون كه‌وتبێت، له‌و حاڵه‌ته‌شدا ئه‌و ده‌وڵه‌ته ناسنامه‌ی پێكهاته‌كه هه‌ڵده‌گرێت نه‌ك ناسنامه‌ی كوردبوون، چونكه له‌سه‌ر بنه‌مای كوردبوون دانهمهزاروه.
بەشی پێنجەم ،دیمانە لەگەڵ د. عرفان مستەفادا
وەک پاشکۆی کتێبی :کوردبوون و ناسیۆنالیزم
هەڵۆ بەرزنجەیی:
ـ ئایا مۆدێنیزم، وەک سیستەم و دیاردە، خۆی دزێو و زاڵمە، بەو یاسا و ڕێسایانەی هەیەتی و پێڕەوی لێ دەکات، بەرامبەر بە دۆخێکی وەک کورد بە نموونە؟ یاخود ئەوە نەزانی و لێنەهاتوویی ئەو نووسەر و ڕۆشنبیرانەی کوردە، کە ئیمانی تەواویان بە مۆدێرنیزمە هێناوە و تەنیا لەم کڵاورۆژنەیەوە سەیری دۆزە نەتەوەییەکەیان دەکەن و کوێرانە و ناشییانە، لاسایی و گوێڕایەڵی فەرمانەکانی مۆدێرنە دەکەن؟ چونکە ئێوە دەڵێن کورد کێشەی لەگەڵ دەوڵەتەکانی داگیرکەراندا نییە، هێندەی شەڕێتی لەگەڵ سیستەمەکەی کە مۆدێرنە دایمەزراندووە.
د. عرفان مستەفا
+ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌بێت هه‌ر له‌سه‌رتاوه جیاكاریه‌ك بكرێت له نێوان ئه‌و چه‌مكانه‌دا كه له‌و شهی (مۆدێرن- (modernوه رۆنراون، واته (مۆدیرنیتێ-modernhty ) و (مۆدێنایزیشن-modernization ) و (مۆدێرنیزم- modernism) دوای ئه‌وه ده‌توانین ئه‌وه روونبكه‌ینه‌وه مه‌به‌ستی ئه‌و رۆشنبیرانه له مۆدێرنه یان نوێخوازی چییه؟ ئایا مه‌به‌ستی ئه‌وان له‌م وشه‌یه مۆدیرنیزمه یان مۆدێنیتێیه یان مۆدێرنایزهیشنه.
وشه‌ی (مۆدێرن- (modernی ئینگلیزی له وشه‌ی (مۆدوس- modus) ی لاتینییه‌وه هاتووه به مانای پێوه‌ر یان نه‌ریت، وشه‌یه‌كه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌گه‌ینێ له سه‌رده‌می نوێ‌دا وشه‌ی مۆدێرنی بۆ به‌كارده‌هێنرێت كه مانای دژبوون به نه‌ریت و پێوه‌ره كۆنهكانهكان ده‌گه‌ینێ كه له مێژووییه‌كی دوور‌و درێژدا له دووپابوونهوه نهكهووتوون.
به‌ڵام وشه‌ی مۆدێرن له‌لایه‌كه‌وه هه‌رمانای نه‌ریت و پێوه‌رێك ده‌گه‌یێنێ كه له به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌ریت و پێوه‌ره‌دا وه‌ستاوه‌ته‌وه كه خۆی دووپات ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی جیای ده‌كاته‌وه له‌و نه‌ریت و پێوه‌ره كۆنه ئه‌وه‌یه رێگه به به‌سه‌رچوونی خۆی و هاتنی نه‌ریت و پێوه‌رێكی تر له دوای خۆی ده‌دات.
واته نوێ به‌م مانایه ئه‌وه نییه كه جێگه‌ی كۆن بگرێته‌وه‌و دوای ئه‌وه كه كات به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕی و كۆنبوو رێگری بكات له‌وه‌ی نه‌ریت و پێوه‌رێكی نوێ هه‌ڵی وه‌شێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت شیانه‌ی ئه‌وه‌ی له خۆیدا هه‌ڵگرتبێت كه نه‌ریتێكی تر‌و پێوه‌رێكی تر له دوای خۆی په‌یدا ببێت و له‌و دووپاتبوونه‌وه‌یه رزگاری بكات كه نه‌ریته كۆنه‌كه‌ی پێش خۆی كۆنیهتی خۆی پێ ده‌پاراست.
واته ئه‌وه‌ی مۆدێرنه هه‌ر ئه‌وه نییه كه به‌پێی ئه‌و پێوه‌رو نه‌ریته نه‌هاتووه‌ته ئاراوه كه كۆنه و به‌پێی نه‌ریت وپێوهرێكی نوێ هاتووه‌ته ئاراوه، به‌ڵكو ئه‌وه‌شه كه له سه‌رده‌مێكدا ده‌رده‌كه‌وێت و دوای ئه‌وه خۆی دووپات ناكاته‌وه‌و رێگه ده‌دات نوێیه‌كی تر بێته ئاراوه‌و به‌كۆتایی هێنان بهنوێكهی پێش خۆیشی رێگه ده‌گرێت له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه كۆنبووه درێژه به ژیانی خۆی بدات و بمێنێته‌وه. كه‌واته مۆدێرن ئه‌و نوێیه‌یه كه كۆتایی به كۆنێك هێناوه‌و به‌ر له‌وه‌ی خۆیشی كۆن ببێت له‌لایه‌ن نوێیه‌كی تره‌وه كۆتای پێ ده‌هێنرێت.
ئه‌م بنه‌مایه كه بنه‌مایه‌كه مرۆییه‌و له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی مرۆڤدا بوونی هه‌یه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه ئه‌مه ئه‌و بنه‌مایه‌یه كه مرۆڤ له زینده‌وه‌ره‌كانی تر جیاده‌كاته‌وه. بنه‌مای گۆڕینی نه‌ریته مرۆییه‌كان بنه‌مایه‌كه ئۆنتۆلۆجییهو مرۆڤیه‌تی مرۆڤ له‌و بنه‌مایه‌دا په‌نهانه. ئه‌م بنه‌مایه هه‌ر له مرۆڤدا كاری خۆی ناكات له سروشتیشدا كاری خۆی ده‌كات. شێوه‌ی مرۆڤه‌كان شێوه‌یه‌كی دووپاتنهبوهوهوهیهو هه‌ر مرۆڤێك به‌شێوه‌یه‌ك هاتووه‌ته بوون كه شێوه‌یه‌كی ناوازه‌یه‌و جیاوازه له شێوه‌ی هه‌موو ئه‌و مرڤانه‌ی كه له‌سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیدا هه‌ن و جیاوازه له شێوه‌ی هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه له پێش خۆیدا هه‌ن و له دوای خۆیشه‌وه دێن. هه‌ر مرۆڤێك بۆ خۆی تابلۆیه‌كی سه‌ربه‌خۆیه.
بۆیه گه‌ر مۆدێرنیتێ ئه‌و بنه‌مایه بێت له بوونی بایلۆجیانه‌ی مرۆڤدا رێگه بگرێت له‌وه‌ی له په‌یدابوونی هه‌ر مرۆڤێكدا شێوه‌ی مرۆڤێكی تر دووپات ببێته‌وه‌و وا بكات ئه‌و مرۆڤه‌ی دێته‌بوون شێوه‌كه‌ی دووپاتبوونه‌وه‌ی شێوه‌ی هیچ مرۆڤێكی پێش خۆی و دوای خۆیشی نه‌بێت، ئه‌وه ده‌توانین بڵێین مۆدێرنیتێ بنه‌مایه‌كه كه له بوونی سروشتیانه‌ی مرۆڤدا هه‌یه‌و رێگره له‌وه‌ی شێوه‌ی هیچ مرۆڤێك له مرۆڤه‌كان خۆی دووپاتبكاتهوهو ئه‌و مرۆڤه‌ش كه دێته‌بوون له‌گه‌ڵ هاتنه‌بوونی خۆیدا شێوه‌یه‌كی نوێی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێ كه شیانی دووپاتبوونه‌وه‌ی له په‌یدابوونی هیچ مرۆڤێكی تردا نییه.
ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه له په‌یدابوونی سروشتیانه‌ی مرۆڤدا به‌بێ ویست و ئاگایی مرۆڤ و به شێوه‌یه‌كی جه‌بری كاری خۆی ده‌كات، به‌هه‌مان شێوه له په‌یدابوونی ئه‌و نهریتانهشدا به شێوه‌یه‌كی ئیختیاری كاری خۆی ده‌كات كه مرۆڤ له ژیانی خۆیدا بۆ كردنی كارێك په‌یڕه‌وییان لێده‌كات. له‌وانه‌یه زمانی مرۆیی وه‌ك نه‌ریتی قسه‌كردنی مرۆڤ یه‌كێك بێت له باشترین نموونه‌كانی كاركردنی ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه بنه‌مای داهێنانی شێوه‌كان و نه‌ریته‌كانه.
له سه‌رتای په‌یدابوونی مرۆڤایه‌تیدا ده‌توانین گریمانه‌ی یه‌ك نه‌ریتی زمانی بكه‌ین كه مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ره‌تای په‌یدابوونی خۆیدا دایهێناوه‌و قسه‌ی پێكردووه. گه‌ر ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چاوبگرین له شوێنه جیاجیاكانی گۆی زه‌ویدا له سه‌رتادا چه‌ند مرۆڤێك په‌یدابوون، ئه‌وه ده‌توانین گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین له هه‌ر شوێنێك له‌و شوێنانه‌دا ئه‌و مرۆڤانه نه‌ریتێكی زمانیییان بۆ قسه‌كردنی خۆیان داهێناوه. به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌و گروپانه دوای تێپه‌ڕێنی كات و زۆربوونیان ئه‌و نه‌ریته زمانییه‌ی كه بۆ قسه‌كردن دایان هێناوه وه‌ك خۆی نه‌ماوه‌ته‌وه‌و له نه‌ریتێكی زمانییه‌وه بووه به چه‌ند نه‌ریتێكی زمانی جیاواز، تا وای لێهاتووه ئه‌و هه‌موو زمانه جیاوازه په‌یداببن كه مرۆڤایه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌دا وه‌ك نه‌ریتی قسه‌كردن به‌كاریان ده‌هێنێ و هه‌ریه‌كه‌شیان نمووونهیهكه له داهێنانی نه‌ریتێكی زمانی نوێ.
به‌ڵام گه‌ر ئه‌و نه‌ریته ده‌نگییه وه‌رگرین كه له زینده‌وه‌ره‌كانی تردا هه‌یه ئه‌وه ده‌بینین وه‌ك نه‌ریتی زمانیی مرۆڤ ئه‌و بنه‌مای نهریتداهێنانه له پشتییه‌وه نییه تا به دڕێژایی ئه‌و مێژووه‌ی كه ئه‌و جۆره له زینده‌وه‌ر تیادا ژیاوه نه‌ریتی ده‌نگی جۆراجۆر دابهێنێ. بۆ نموونه چۆله‌كه‌كان له‌وه‌ته‌ی هه‌ن هه‌ر به‌هه‌مان نه‌ریت ده‌جریوێنن.
گه‌ر له دروستكردنی شوێنی ژیانی مرۆڤ له سه‌رده‌مه جیاجیاكاندا رامێنین، ئه‌وه ده‌بینن مرۆڤایه‌تی نه‌ریتی جیاجیای بۆ بیناسازی داهێناوه‌و له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا و له‌ناو هه‌ر میلله‌تێكدا نه‌ریتێكی بیناسازی جیاواز ده‌بینن به‌ڵام چۆله‌كه‌كان له‌وه‌ته‌ی هه‌ن هه‌ر به‌هه‌مان نه‌ریت هێلانه‌كانیان دروست ده‌كه‌نه‌وه.
بنه‌مای داهێنانی نه‌ریت له مرۆڤدا كاری خۆی ده‌كات و هه‌ر له‌و بنه‌مایه‌وه ئه‌م هه‌موو نه‌ریته جۆراوجۆرانه له ژیانی مرۆڤایه‌تیدا هاتوونه‌ته ئاراوه.
ئه‌م بنه‌مایه له ناو مرۆڤایه‌تیدا تا ئێستاش هه‌ر كاری خۆی ده‌كات و نه‌ریتی نوێ داده‌هێنێ، ئیتر ئه‌و نه‌ریتانه نه‌ریتی قسه‌كردن بن یان نه‌ریتی بیركردنه‌وه بن یان نه‌ریتی خواناسی بن یان نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی. بۆیه گه‌ر ئه‌وه‌ی ناونراوه مۆدێرنیتێ ئه‌و بنه‌مایه بێت، ئه‌وه بنه‌مایه‌كه هه‌ر له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی مرۆڤدا هه‌یه و كاری خۆی ده‌كات و بنه‌مایه‌ك نییه كه پیش‌تر له‌ناو مرۆڤدا كاری نه‌كردبێت و مرۆڤی رۆژئاوایی ئه‌و بنه‌مایه‌ی له مرۆڤدا دۆزیبێته‌وه‌و چالاكی كردبێت.
ئه‌و بنه‌مایه له داهێنانی شێوه‌ی نوێ ئه‌و مرۆڤانه‌دا كه په‌یدا ده‌بن به‌بێ ویستی مرۆڤ كاری خۆی ده‌كات و هه‌میشه له كاردایه. به‌ڵام ئه‌و بنه‌مایه له داهێنانی نه‌ریتێك له نه‌ریته مرۆییه‌كانی ناو میلله‌تێك ئیتر نه‌ریته‌كه زمانی بێت یان هونه‌ری بێت یان ئاینی ..هتد خۆی به شێوه‌یه‌كی سروشتی كارا نییه‌و هه‌میشه له كاردا نییه، كارابوونی ئه‌و بنه‌مایه بۆ داهێنانی نه‌ریتێكی نوێ وابه‌سته‌یه به هوشیاربوونه‌وه‌ی مرۆڤ به‌خۆی و بیركردنه‌وه‌ی له بوونی خۆی ئه‌و نه‌ریتانه‌ی كه بۆ ژیان له ده‌ره‌وه‌ی خۆی وه‌ریگرتوون.
مانه‌وه‌و دووپاتبوونه‌وه‌ی نه‌ریتێكی دیاریكراو به‌هۆی كارانه‌بوونی ئه‌و بنه‌ما نهریتداهێنهوهیه كه له‌ناو ئه‌و میلله‌ته‌دا هه‌یه، هۆكاری كارانهبوونهكهشی ئه‌وه‌یه ئه‌و میلله‌ته یان ئه‌و خێڵه هوشیاریان به بوونی خۆیان نییه‌و نه‌كه‌وتوونه‌ته ناو بیركردنه‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی له ژیانی خۆیاندا ده‌یكه‌ن چییه‌و بۆ ده‌یكه‌ن. ئه‌وان هه‌ر خه‌یاڵیان لای ئه‌وه‌یه چۆن بتوانن پێداویستیه‌كانی مانه‌وه‌یان دابین بكه‌ن .
ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه ژیان ته‌نها له به‌ده‌ستهێنانی پێداویستییه سروشتی وبایلۆجیهكانی خۆیاندا ده‌بینن ژیانیان له ژیانی مرۆیی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه له ژیانی زینده‌وه‌ره‌كانی تر نزیك ده‌كه‌وێته‌وه كه سروشت ناچاری كردوون به‌و نه‌ریته بژین كه بۆی داناون.
ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه ژیانیان به‌و شێوه‌یه به‌سه‌ر ده‌به‌ن ئه‌و نه‌ریتانه‌ی له باوانهكانیانهوه بۆیان ماوه‌ته‌وه به نه‌گۆڕی ده‌مێننه‌وه‌و هیچ گۆڕانێك به خۆیانه‌وه نابینن. ئه‌و نه‌ریتانه ته‌نها نه‌وه به نه‌وه له‌پرۆسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیدا وه‌ك خۆیان ده‌گوازرێنه‌وه‌و خاسیه‌تی ئه‌و نه‌ریته سروشتییه وه‌رده‌گرن كه نه‌ریتی زینده‌وه‌ره‌كانه.
ئه‌مه له‌و خێڵه سهرتاییانهدا كه له سه‌ده‌ی بیستدا دۆزراونه‌ته‌وه‌و ئهنترۆپۆلۆجستهكان لێكۆڵینه‌وه‌یان له بارهوكردوون ده‌بینرێت. ئه‌و خێڵانه نه‌ریته‌كه‌یان وه‌ك نه‌ریتی سروشتیی زینده‌وه‌ره‌كان وه‌ك خۆی بۆ ساڵانێكی زۆر ماوه‌ته‌وه‌و هیچ گۆڕانێكی ئه‌وتۆی به خۆیه‌وه نه‌بینیووه. ئه‌مه‌ش به‌هۆی كارانه‌بوونی ئه‌و بنه‌مایه‌وه‌یه كه له مرۆڤدا نه‌ریته‌كان داده‌هێنێ.
ئه‌و خێڵانه‌ی له‌ودۆخه ده‌رده‌چن و هوشیاری به بوونی خۆیان په‌یدا ده‌كه‌ن و ده‌كه‌ونه بیركردنه‌وه، بنه‌مای نهریتداهێنان له ناویاندا كارا ده‌بێت و نه‌ریتی نوێ له ژیانی خۆیاندا داده‌هێنن و نه‌ریته كۆنه‌كان جێ ده‌هێڵن. به‌ڵام ئه‌و خڵاینهی كه ناكه‌ونه ناو هوشیاری به بوونی خۆیان و بیركردنه‌وه له‌وه‌ی كه ده‌یكه‌ن، ئه‌و بنه‌مایه له ناویاندا كارا نابێت و به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه ئه‌و نه‌ریته‌ی كه له باوانه دێرینهكانیانهوه بۆیان ماوه‌ته‌وه هه‌ر وه‌ك خۆی په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن و هه‌تا مردنیان پێیه‌وه پابه‌ند ده‌بن.