بەداخەوە رۆژانە سەدان کۆچبەر لە رێگای هاتن بۆ ئوروپا گیانیان لە دەست دەدەن بەڵام کۆچ کردن رۆژ لە گەڵ رۆژ زیادتر دەبێ ، ئێستا گەنجانی کوردستان زۆر هەوڵی ئەوە دەدەن کە خۆ لەم وەزعەی تێدان رزگار کەن.
لە کوردستانی ئێران، دوا دابەزینی نرخی تەمەنی ئێرانی و ئیعدام و گرتن و ساز کردنی جەوی ئەمنیەتی لە کوردستان دەیان بنەماڵە هەرچی هەیان بووە فرۆشتوویانە و رێگای ئوروپایان گرتۆتە بەر.
ئوروپاش ئاگاداری ئەم هاتنەی کۆچبەرانە و رۆژانە وڵاتەکان قانوونی وەگرتنی پەنابەری سەخت تر دەکەن .
هەواڵ و ڤیدیۆی دڵهەژێن
22 پەنابەر لە رووداوەكەی ئیزمیر گیانیان لەدەستدا
خەندان- ماڵپەڕی خەبەر تورك بڵاویكردەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی كە بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرەكەی ئەمڕۆوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 22 كەس و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.
ئەمڕۆ بارهەڵگرێك كە ژمارەیەكی زۆر پەنابەری تێدابوون لە پارێزگای ئیزمیری توركیا وەرگەڕاو بەهۆیەوە كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.
بەپێی ماڵپەڕی خەبەر تورك، ژمارەی ئەو كەسانەی كە لەناو پاسەكەدا بوون و بەهۆی رووداوەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 22 كەس، هەروەها 13 كەسی دیكەش برینداربوون.
ئاماژە بەوەشكراوە، رووداوەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە روویداوە لە نزیك فلكەی فڕۆكەخانەی ئیزمیر و بارهەڵگرەكە كەوتووەتە ناو جۆگەیەكەوە.
شۆفێری بارهەڵگرەكە بۆ میدیاكان دواوەو رایگەیاندووە، ئۆتۆمبێلێكی رەنگ سپی هاتووەتە سەر رێگاكەی، بەڵام ئەو نەیویستووە خۆی پێدا بكێشێت، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی بارهەڵگرەكە لە كۆنتڕۆڵی خۆی دەربچێت و وەربگەڕێت.
ئهو هاوڵاتیانهى له دهریاى ئیجه خنكان خهڵكى ههرێمى كوردستانن
خهندان- سالارمحهمهد
سهرپهرشتیارى گشتى فیدراسیۆنى پهنابهران رایدهگهیهنێت، ئهو هاوڵاتیانهى كه له دهریاى ئیجه خنكان، زۆرینهیان خهڵكى سنورى پارێزگاى دهۆك و زاخۆن.
ئارى جهلال، به خهندان-ى راگهیاند، پۆلیسى دهریاوانى لهههوڵهكانیان بهردهوامن بۆ دۆزینهوهى تهرمى ئهو هاوڵاتیانهى كه دوو شهو لهمهوبهر بههۆى ژێر ئاوكهوتنى یهختهكهیانهوه خنكان.
سهرپهرشتیارى گشتى فیدراسیۆنى پهنابهران وتیشى،”بهپێى زانیارییهكان 35 كهس لهویهختهدا بوون 25 كهسیان بێسهروشێونن كهسێكیش ئازادكراوهو تهرمى نۆ كهسیش دۆزراوهتهوه.”
ئارى جهلال راشیگهیاند،”بهپێى ئهو بهڵگهنامانهى كه دهست ئهوان كهوتووه زۆرینهى ئهوهاوڵاتیانهى لهو رووداوهدا خنكاون خهڵكى سنورى قهزاى زاخۆ و پارێزگاى دهۆكن.”
https://www.facebook.com/naliatv/videos/239251826946439/
چیرۆکی ئەو هاوڵاتییەی کە خۆی و هاوسەرەکەی و شەش منداڵی لە دەریای ئیجەدا خنکان
لە چوارساڵی ڕابردو 350 هاوڵاتی هەرێمی كوردستان لە دەریای ئیجە خنكاون
تەرمی 140 هاوڵاتی كە لەناو دەریای ئیجە خنكاون نەدۆزراونەتەوە
فیدراسیۆنی پەنابەران لەهەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات: لەچوار ساڵی ڕابردودا شەش سەد هەزار هاوڵاتی ڕوویان لەوڵاتانی ئەوروپاكردوە، لەو ژمارەیە 350 كەسیان گیانیان لەدەستداوە تائێستا تەرمی 140 كەسیان لەڕوباری دیجە نەدۆزراونەتەوە، KNN چیرۆكی خێزانێك دەگێرێتەوە كە 19 ئەندامی یەك خێزان پێكەوە دەخنكێن و تائێستا تەرمی شەش كەسیان نەدۆزراونەتەوە.
كۆچ بۆ هەندەران، مەرگ و پرسە لە دوای خۆیان جێدەهێڵن.
لەوكاتەوەی تەرمی شەش كەس لە خانەوادەكەی لە دەریای ئیجە بێسەروشوێن بوون، سیمای پرسە ماڵەكەی حاجی پەخشانی بەرنەداوە.
ئەو لەگەڵ بیستنی هەر ڕووداوێكی خنكان لە ڕێگای هەندەران، دڵی دەبێت بەئاگرو ئۆقرەی لەبەر هەڵدەگیرێت.
لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و تێكچوونی دۆخی سیاسی هەرێم، هاوشێوەی ساڵانی نەوەدەكان، كۆچی بەلێشاوی هاوڵاتیان بەرەو هەندەران دەستیپێكردو هێشتاش بەردەوامە.
ئاری جەلال، سەرۆكی فدراسیۆنی پەنابەران لەهەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات: هەر بەتەنها كەسوكارەكەی حاجی پەخشان نیە تەرمەكانیان نەدۆزرابێتەوە، لەچوارساڵی رابردوودا تەرمی 140 هاوڵاتی دیكەش لەدەریای ئیجەدا نەدۆزراونەتەوە.
فرمێسكەكانی حاجی پەخشانی جەرگ سوتاو بۆ ونبووەكانی، لەچاوەكانیدا قەتیس ماوە، هێشتا زامی ئەم چیرۆكە سارێژ نەبووە، ڕۆژانە پرسە دەكەوێتە ماڵی چەندین خێزانی تری خێر لەخۆ نەدیو لەم هەرێمی كوردستان.