رقـم لە راوە
مـــن زۆر رقـــــــــــم لــە راوە
لـە قــــــــــــــەفـەز و لــە داوە
لە فـاقــە و تەپـــەکە و تــــەڵە
تـــۆڕی گــــرتـنی ریشـــــــۆڵە
راوکـــــردنـی رۆژ و شـــــــەو
بۆ گـرتـنی سوێســکە و کـــەو
چـۆن دڵـتان دێ کـــەو بـگـرن
ئــــــــازادی لـێ وەربــــــگـرن
یـا گــرتـنی هــــــەڵـۆ و بـــــاز
ئاسکەو و کەروێشک و بەراز
یـا تـێـــــــکـدانی هـێــــــــــلانە
بـە لامــــــــــەوە تــــــــــــاوانە
کوانـــی یـاســــا و ســــــــزدان
بـۆ راوکــــــەری بـێـــــویـژدان
نـەفـــرەت لـــەوەی راوەكــــــا
خـۆی رسـوا و نـاپیــاوەکـــــــا
هۆنراوە بۆ منداڵان ، نەرویــج: ٢٠١٨