"an independent online kurdish website

 ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٩.١.٢٠١٩ لە لایەن کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە شەوئاهەنگێگ بە بۆنەی پیرۆز کردنی ٧٣ هەمین ساڵڕۆی دامەزانی کۆماری کوردستان ڕێک خرا.


لە ئاهەنگەکەدا زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە کوردەکانی نیشتەجێی ئوتریش و نوێنەرانی ڕێکخراوە کوردستانیەکان لە سەر بانگەوازی کومیتەی حیزب بەشدار بوون.

سەرەتا لە لایەن کاک حوسەین خاڵ خاڵ ئەندامی کومیتەی حیزبەوە سەرەڕای بە خێرهاتنی میوانەکان و پیرۆزبایی جێژنی ٧٣ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان پرۆگرامی ئاهەنگەکە ڕاگەیەندرا. پاشان سروودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب پێشکەش کرا بەشداربوان خۆلەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان کرا

پاشان لە لایەن دوکتور جەزا ساڵحی بەرپرسی کومیتەی حیزب لە وڵاتی ئوتریش پەیامی کومیتەی حیزب پێشکەش کرا ، لە پەیامی کومیتەی حیزب دا سەرەڕای بە خێرهاتن و پیرۆزبایی لە میوانانی ئاهەنگەکە بە بۆنەی یادی ٧٣ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کورستان دەسکەوتەکانی کۆماری کوردستان  و باروودۆخی ئێستای کورد لە  کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی شێ کرابوویەوە  وکومیتەی حیزب هیوای یەکگرتنی ڕێکخراوە کوردستانیەکانی وەک بەهێزترین چەک دژی دوژمن و سەرکەوتنی بۆ شۆڕشی کورد خواستبوو.

پاش پەیامی کومیتە،  گۆرانیبێژ و سروود بێژی دەنگ خۆش کاک سامان عەباسی بە هاوکاری کۆڕی مووسیقای چوارچرای کومیتە بۆ ماوەی سەعاتێک چەند سروودێکی نیشتمانی و گۆرانی پێشکەش کرد کە زۆر جێگای ڕەزامەندی بەشدارانی ئاهەنگەکە بوو.

پاشان گۆرانی بێژی ناسراوی کورد کاک ئەیووب عەلی کە لە وڵاتی بریتانیاوە بۆ ئاهەنگەکە بانگێشتن کرابوو بە هاوکاری کۆڕێکی مووسیقای پسپۆڕ بە بەڕێوەبەرایەتی کاک شازاد جەزا بۆ ماوەی دوو سەعاتێک گۆرانی پێشکەش کرد کە بووە هۆی شادی و خۆشی وهاندەرانی کاک ئەیووب  و بەشداران بە هەڵپەڕکێ و گۆوەندی کوردی شادی و خۆشی خۆیان دەردەبڕی

لە کۆتاییدا گۆرانی بێژی دەنگ خۆش کاک هەژار عومەر کە لە وڵاتی ئاڵمانەوە بانگێشتنی ئاهەنگەکە کرابووهاتە سەر سەکۆ و  بە بەشداری کۆڕێکی مووسیقا بۆ ماوەی چەند سەعاتێک  گۆرانی شادی پێشکەشی بەشداران کرد وئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ و شادی و خۆشی بەشداران تا نیوەی شەو درێژەی کێشا و لە سەعاتی دوازدەی شەو بە چەپڵەڕێزانی بەشداران کۆتای پێ هات.

شایانی باسە لە لایەن کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لە ئوتریش حیزب و ڕێکخراوە کوردستانیەکان بە ڕەسمی بانگێشتن کرابوون . بەشێکی بەرچاو لە ڕێکخراوە کوردستانیەکان وڵامی بانگەوازی کومیتەیان دابوویەوە و بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد. لە لایەن کومیتەی حیزبەوە سوپاسی هەموو بەشداران بە گشتی و نوێنەرانی ڕێکخراوە کوردستانیەکان بە تایبەتی دەکەین و سوپاسی هەموو ئەو هاوڕێ و دوستانەش دەکەین کە لە بەڕێوەبردنی ئاهەنگەکەدا بە شێوەیەک هاوکارمان بوون.

ڕێکخراوە کوردستانیەکانی بەشدار لە جێژنی دووی ڕێبەندان بریتی بوون لە

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران  بە خوێندنەوەی پەیامی پیرۆزبایی لە لایەن کاک خالدەوە

پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بە بەشداری نوێنەرانیان و ڕاگەیاندنی پیرۆزبایی

پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریە و ئەنجوومەنی ئیشتمانی کوردی لە سوریە بە پێشکەش کردنی وتارێک لە لایان نوێنەرایەتی هاوبەشیانەوە

بزووتنەوەی گۆڕان بە ناردنی برووسکەیەک و بەشداری نوێنەریان

حیزبی شوێعی عێراق بە بەشداری نوێنەریان

کومیتەی کوردەکانی یەزیدی بە بەشداری نوێنەریان

مەڵبەندی کوردی لە نەمسا بە بەشداری نوێنەریان

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش

١٩.١.٢٠١٩

 ناردنی هەواڵ و وێنە: کاک حوسێن 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی