پ م نیوز: سەروبەندی کۆنگرەی حدکە و مامۆستا دەڵێ: دەسەڵاتم نیە هەوڵی یەکگرتنەوە بدەم و کەس گوێم لێ ناگرێ و هیوا و بە من نەبێ، ئەندامی رێبەری نیم و وەک ریش سپیش لەم مەوقیعیەتە دا نیم.
بە کورتی ئەوانەی پێێان وایە مامۆستا هەوڵی یەکگرتنەوە دەدا یان داویەتی با خاتر جەم بن کە مامۆستا چۆن حیزبی وەک خۆی دەڵێ لەت کرد، تازەش بەم لەت کردنە رازیە و نای هەوێ یەک بگرێتەوە.
ئەوانەی پێیان وایە یەکگرتنەوە خەتای حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێرانە با باش بزانن وا نیە. دەنا هەمووی ئێمە دەزانین کە حدک یانی مامۆستا و ئەو بیهەوێ کەس نیە بتوانێ لە بەرابەری راوەستێ بەڵام نای هەوێ و ناشی هەوێ لەمە زیادتر فشاری بۆ بێنن. ئەوەندە وڵامەش وەک مەجبوری دەچێ.
دەقی رونکردنەوەکە وەک خۆی
كورته ڕوون‌كردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به داوای دڵسۆزان بۆ رۆڵ گێڕان له‌پێناو یه‌کگرتنه‌وه‌ی دێموکڕاته‌کان
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده
له ساڵانی دوای له‌تبوونی حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران و به‌تایبه‌تی له پێنج شه‌ش ساڵی دوایی‌دا زۆرجار هێندێ كه‌سی دڵسۆز (بێلایه‌ن یان له‌ئه‌ندامانی دوو حیزبی دێموكڕات) به‌ره‌وڕوو، به ته‌له‌فون یان له ڕێگای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه داوایان لێ‌كردووم كه هه‌وڵ بده‌م دوو حیزبی دێموكڕات ببنه‌وه به یه‌ك حیزب. هه‌موو جارێ ئه‌وه‌نده‌ی گونجاوه وه‌ڵامی ئه‌و دۆستانه‌م داوه‌ته‌وه كه ڕاسته‌وخۆ (به‌ره‌وڕوو یان به ته‌له‌فون) قسه‌م له‌گه‌ڵ كردوون و له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانیش‌دا وام هه‌ست كردوه كه قسه‌كانم جێیان گرتوه. به‌ڵام له وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌دا كه به هه‌ر نیازێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌دا شتیان ده‌نووسی بێده‌نگیم هه‌ڵده‌بژارد.
هه‌تا ئه‌م دواییانه كه زانكۆی كۆیه و ئه‌كادیمیای كوردی به‌سه‌ریان كردمه‌وه و شه‌پۆلێك له هاودڵی و دڵ‌گه‌وره‌یی دۆستان ڕووی تێ‌كردم. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بۆخۆم خوێندمنه‌وه -كه زۆركه‌م ده‌چمه نێو تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كان- دیتم به ده‌یان كه‌س و زۆربه‌ی نزیك به ته‌واویشیان له‌ڕووی دڵسۆزییه‌وه ئه‌و داوایه‌یان له من كردوه. ئه‌مه ناچاری كردم كه هه‌رچه‌ند یه‌كجار به كورتییش بێ ئه‌و دڵسۆزانه له‌واقعییه‌تی مه‌سه‌له‌كه ئاگادار بكه‌م.
پرسیار ئه‌وه‌یه كه داخوا منێك كه هه‌زارویه‌ك بوختان و بێ‌ڕێزیم له‌سه‌ر هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی «ڕێبه‌رایه‌تیی شۆرشگێڕ» قبووڵ كرد و تا گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌كه كۆڵم نه‌دا، یان منێك كه نیزیك به ساڵ ونیوێك پێشی له‌تبوونی حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێرانم گرت، ده‌كرێ به‌رامبه‌ر به په‌رش‌وبڵاویی ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كوردی خۆرهه‌ڵات و به‌تایبه‌تی له‌به‌ریه‌ك‌ترازانی ڕیزی دێموكڕاته‌كان خه‌مسارد و بێ‌ته‌فاوه‌ت بم؟ ئه‌من ده‌ڵێم ئه‌و چاوه كوێر بێ كه به یه‌كگرتوویی دێموكڕاته‌كان هه‌ڵنایه و ئه‌و دڵه شه‌قارشه‌قار بێ كه حه‌زی له په‌رش‌وبڵاویی هێزكانی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی خۆرهه‌ڵاته.
ئه‌دی گیروگرفته‌كه له كوێ‌دایه؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئێستا هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم كه جگه له‌وه‌ی ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تیی هیچكام له دێموكڕاته‌كان نیم، وه‌ك ڕیش‌سپییه‌كیش له لای هیچكام له دێموكڕاته‌كان له مه‌وقعییه‌تێك‌دا نیم كه بتوانم له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕۆڵێك بگێڕم. هیوا و تكام ئه‌وه‌یه دڵسۆزان و سه‌روه‌ران جارێ به‌م كورته ڕوونكردنه‌وه‌یه لێم ڕازی بن و هه‌ر كاتێكیش هه‌ر دووك یان هه‌ریه‌ك له دێموكڕاته‌كان به‌ڕه‌سمی ئه‌م قسانه‌ی منی ڕه‌ت كرده‌وه ئاماده‌م باسه‌كه ورد بكه‌مه‌وه و كورد گوته‌نی «خۆم له‌و خه‌جاڵه‌تییه ده‌رباز بكه‌م».
عبدالله حسن زاده
٥\١\١٣٩٨ (٢٥\٣\٢٠١٩)