"an independent online kurdish website

 لای من گەورەیی و شکۆی پێشمەرگە، کەمتر نیە لە گەورەیی و شکۆی شەھیدان. بەڵام بەو حاڵەشەوە پێشمەرگەم لا پیرۆز و بەری لە ھەڵەو کەموکوڕی نیە.


 ئەکرێ قسەی لەسەر بکرێ، رەخنەی لێ بگیرێ، بەڵام بێڕێزی و سووکایەتی پێی تەنیا لە زۆڵەکورد یان دوژمن دەوەشێتەوە.

ماوەیەکە کۆمەڵە کەسێ بە ناوی نووسەر، رۆشنبیر و رەخنەگر بانگھێشتی بەرنامەکانی ئێن.ئاڕ.تی NRT ئەکرێن و لە ئاڵا تاڵەبانی و سروە عەبدولواحێد و حەنان فەتلاوی و دوژمنان خراپتر بێڕێزی بە پێشمەرگە ئەکەن.

ئەوان لە پشت گەلەوە سەنگەر ئەگرن و بە ناوی دڵسۆزی و نیشتمانپەروەرییەوە خەریکن بە ئاھەنگ و ریتم و زمان و ئەدەبیات و ئامانجی دوژمن ھێرش ئەکەنە سەر پێشمەرگە و ئەیانھەوێ ئەو رۆڵە گیانباز و فیداکارەی کورد لە پێش چاوی کۆمەڵگای کوردستان و نەتەوەکانی دیکە بە دێو و درنجێکی داگیرکار و چەوسێنەر نیشان بدەن.

وەک وتم، ھیچ شتێ لە بەرامبەر رەخنە پیرۆز نیە. رەخنەش بۆ چاکسازی و بونیاتنان دەبێ. رەخنە دوورە لە بێڕێزی و بڕبڕەی پشتی رەخنە زمانی مەنتیق و زانیاریی دروستە.

ئەگەر کەسێ بەبێ ئەم دوو پێوەرە قسە لە سەر پێشمەرگە بکات و ھەڵبکوتێتە سەری، ئەو کەسە یان ھاندراوی دەستێکی دوژمنکارانە و تێکدەرە، یان عوقدەی دەروونی لە پێشمەرگە ھەیە، یان لە رقی حیزبەکان خەریکە دژەیەتی پێشمەرگەش ئەکات، بەگشتی گومانی تێدا نیە کە نیەت و ئامانجەکەی ھەرچی بێ بەسوودی کورد و کوردستان نیە.

ئەوان ئەتوانن بە دەستنیشانکرەوی، بە بەڵگەو دیکیۆمێنت و زانیاری روونەوە قامک بخەنە سەر ھەڵەکانی پێشمەرگە یان ئەوانەی بە ناوی پێشمەرگەوە خەریکی لەکەدارکردنی کەسایەتی و شەئنی پێشمەرگەن یان ھەڵەی ئەو حیزب و لایەنانەی کە بە سوودەی خۆیان و زیانی گەل و نیشتمان پێشمەرگە بەکار دێنن. ئەگینا گشتاندنی بابەتەکە و سوکایەتی و بوختان و بێڕێزی بە پێشمەرگە، سوکایەتی و بوختانە بە کورد و کوردستان.

 ھەڵبەت حاشا ناکرێ کە ھیچ شتێ رەھا و موتڵەق نیە و ھەم پێشمەرگەش ھەڵە و کەموکوڕیی ھەیە و ھەمیش ھەن حیزب و لایەن کە بە خراپی ھێزی پێشمەرگەیان بۆ ئامانجی ناڕەوای خۆیان بەکارھێناوە، بەڵام ئەمە نابێ بۆ لێدانی کەسایەتیی نیشتمانی و نەتەوەیی پێشمەرگە بەکار بھێنرێ. ئەگەر ئێن.ئاڕ.تی NRT و بەرپرسانی و پارتەکەیان لەم دلاقەوە بڕواننە پێشمەرگە، رووبەڕووی گەلی خاوەن پێشمەرگە ئەبنەوە و لە پارچەکانی دیکەش وەک ھێزو مێدیایەکی دژی گەلی ئەناسرێن.

سلاۆ لە پێشمەرگە ✌️✌️

Publicerat av Hawre Kaklh Söndag 7 april 2019

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی