"an independent online kurdish website

 مام حەسەن زارعی ناسراو بە حەسەن سەرسپی،  ساڵی 1318ی هەتاویی لە سەڵوات‌ئاوای سنە لە دایک بووە و پاشان بۆ ماوەیەک بە بنەماڵەوە دەچنە ناوچەی کڵاتەرزان


 و ئەو بنەماڵەیە هەر لە سەردەمی پاشایەتییەوە  وەک خۆی لە بیرەوەریەکەیدا دەڵێ: دەکەونە بەر ئەزیت و ئازاری ژاندارمەکانی شا و باوکی کاک حەسەن سەرسپی بە هۆی پشتیوانی کردن لە خەڵکی چەوساوە، دوو ساڵ دەخرێتە زیندانەوە.

بنەماڵەی کاک حەسەن بە ناچاری زێدی خۆیان بەجێ دەهێڵین و پەڕیوەی باشووری کوردستان دەبن دواتر دەبێ بە پێشمەرگەی پارتی  و دوای دانیشتن لە پارتی  دەکەوێتە بەر غەزەبی حکوومەتی ناوەندی ئەوکاتی عێراق و  دەێنێرنەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان .  لە دەسپێکی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1357ی هەتاوی دوای فشار هێنان لە لایەن کۆماری ئیسلامی  دەبێتە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەر ئەو کاتە بە ئەسلەحەی خۆی وەکوو فەرماندەی ئەو حیزبە ڕەوانەی ناوچەی لەیلاخ دەکرێ و بە هۆی ئازایەتی و چاونەترسییەوە لەو ناوچە دەبێتە قارەمانێکی بە توانا بە چەند پێشمەرگەوە لە شاری دێگولان یەکەم هەستەی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی لەیلاخ دادەمەرزێنن.

مام حەسەن تا کۆچی دوایی کرد، وەفادار بە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بوو و لە هەموو چالاکیەکاندا بە دڵەوە بەشداری دەکرد، چالاکی حیزب نیە مام حەسەن حزوری نەبووبێ. زۆر دژی ئەم کەسانە بوو لە لە حدکا جوێ دەبوونەوە.  دەڵێ حدکا داوام لێ بکا ئێستاش ئامادەم بچمەوە.

بەداخەوە مام حەسەن لە کاتی ژیاندا دوو رۆلەی خۆی لە دەست داوە، یەکیان لە ئاودا خنکا و یەکیشیان عەڕەب کوشتیان.

پێشمەرگەکان:  لە ناخی دڵمانەوە سەرەخۆشی لە هاوڕێیان و بنەماڵەی سەربەرزی مام حەسەن دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

روحی شاد بێ و رێگەی بەردەوام بێ.

 

بابەتی پەیوەندی دار

 یادێک لە فەرماندە حەسەن سەرسپی، تیشک تی ڤی

بەداخەوە هاوڕێی فەرماندە حەسەن سەرسپی کۆچی دوایی کرد.

بە خاکسپاردنی نەمر حەسەن سەرسپی فەرماندەی حدکا

ماڵاوا مامی سەرسپی و ڕووسوور و شانازی گەل و نیشتمان!، ئەحمەد کاکەمەمی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی