"an independent online kurdish website

 ئەگەر بەوردی سرنجی خەبات و قوربانیدانی گەلەکەمان بدەم دەبێ لە دوو لاوە لێی بڕوانم و هەڵی سەنگێنمئەو دەمەیە جارێک خۆشحاڵم و جارێک خەمبار.


1. جێگای خۆشحاڵی و شانازیمە کە لە هەموو بەشەکانی کوردستان سەرەڕای هەموو هەڵە و پەڵەکان و بە پێچەوانە تێڕوانینەکان لە قوربانیدان و خەسارەکان، شۆڕش بەردەوامە و دوژمنانیش ئـۆقرەیـان لـێهەڵگیراوە. مەسەلـەی کورد و خەباتەکەی لێیان بۆتە سەرەتان و لە مەرگیان زیاتر دەرمانێکی تری نیە. ڕایەڵ و پۆیانلێی تێکچووە و هەرچی دەکەن سەرەداوەکەی نادۆزنەوە.  

 2. جێگای داخوخەمباریمە سەرەڕای بەردەوامی ئەوخەباتە پیرۆزو درێژخایەن  و بێوچانە ، تـەحەمولی ئـەو هەمو  قـوربـانی و خەسارانـە، ئـەوهەمـوکەوتن و هەستانەوانە، زۆرجاریش پشت بەستن بە بێگانە،دەرسمان لە مێژو وەرنەگرتوە و   هەردەڵێی ڕابردومان لەبیر چوەو نەبامان دیوە و نەباران! هەمومان باش دەزانین و هەردەشی ڵێینەوە کە یەکگرتویی و هاوکاری تەنیا ڕێگای سەرکەوتنمانە،  کەچی  زۆر بەداخەوە  تا ئێستا لە قسەی  سەرزارەکی  تێنەپەڕیوە. لە جیاتی  بەو بیرە جیاوازانە  دنیایەکی  هەمە ڕەنگە   دروست  بکەین و  بیکەینە  هیزێکی  پتەو و بـە توانـا و   بـۆ دەرکردن  و ڕاونـانی داگیر کەران  کاری پێبکەین ،   بەجێگای هاوکاری، ڕێگای  دژایەتی  پڕوپاگەندەیی و  جارو بـارەش  پێک  هەڵپڕژانمان هەڵبژاردوە. بە جۆرێک خولیای دەسەڵات و پلەو پایەین کە بەرژەوەندی نیشتمان و گەلمان فەرامۆش کردوە. بەڕواڵەت  حیزبین، بـەڵام  تا ئێستاش  کراسی تاکی و عەشیرەیی و ناوچەگراییمان دانەکەندوە . ئەوەندەی سەرقاڵی ئایین و ئیدەین  چ وەک بڕواو چ وەک دژایەتیکردنیان هەرگیز بۆ وەدیهێنانی  ئازادی  نیشتمان و گەل ئەوەندە  خۆمان  ماندو نەکردوە. ئەو جیاوازی  ئیدەو ئایینانە لە جیاتی ببێتە هەوێنی  بـرایەتی و  هاوکاری، بـونەتە  ئـامرازی  دوبەرەکی و  کێشە و  ململانەی  نەخوازراوی ناوخۆێی و ئەوەی نەدەبوو  بیکەین کردومانە و ڕەنگە لەداهاتوش دا بیکەین !

ئەزمونی  ژیان و خەباتم  پێم  دەڵێن: کورد هەرچەندی  جیاوازی  فکریو ڕاوو بۆچونیان هەبێی، دوژمنی یەک نین و نابێی بشبن. دەکرێی  ئـەو جیاوازیانە  بـۆ خزمەتی گەل و وڵات پێکەوە بـن و کوردستانی  پیی بڕەنگێنن  و کێی  بـەرکێ لەسەر ئازادی و  سەربەخۆیی  گەل و  وڵات بکەن ، نەک  بۆ یەکتر شکاندن و لە مەیدان دەرکردن. لەو کاتە هەستیارەدا کە ئیمکانی ئاڵوگۆڕی چاوەڕوان نەکراو  دەکرێی دەبوو حیزبەکانی  هەمـو بـەشەکانی  کوردستان  کە بیانەوێـ و  نـەیانەوێی چارەنوسیان بەیەکەوە  بـەستراوەو  زیدەکەشیان  بەلەتکراویش  هـەر بـەیـەکەوە نوساوە ، ناوەکەشی  هەر کوردستانەو  نـەگۆڕاوە ، خەریکی  خـۆ ڕێـکخستن و ئامادەکردنێکی هاوبەش بن بۆ بەرەو  ڕوبونی  ڕوداوەکان، تـا بـتوانن  لـەئـاوە لێڵە کە  ماسی ئامانجیان بگرن. مخابن ئەو ئاواتەوئەو یەکگرتنە بۆتە خەونێک  کە مرۆڤ بەباشی لەبیری نەماوە! ڕواڵەتەکە  ئەوەی  نیشان دەدا نەک دوحیزب ناتوانن یەک بگرن ، بەڵکو لەناو خۆشیان دا هەرڕۆژە بەشێکیان لێدەبێتەوە. زۆرسەیرە ئەوانەی وەک ناڕازی یان هەرشتێکی تر لە حیزبەکەیان هەڵدەبەزنەوە، هەر بەو ئۆلگوو ناوو نیشانانە  تەبلیغ بەدژی یەک دەکەن، هیچیان  پڕۆسەیەکی نوێیان نەهێناوەو تەنیا باسەکە دەچیتەوە سەرپلەو پایە  بەناڕەواش  ناوی  لێدەنین بەرژەوەندی  گشتی، کەئەوە  لـە خۆی دا دەردێکی  بێدەرمانەو  هەمو ئەوانەی بەشوێن پلەو پایەدا گەڕاون  وبەرژەوندی گەلیان وەدوای بەرژەوەندی تاکی یان حیزبی خستوە، سەرئەنجام  شکستیان  خواردوەو  ئیعتیباری لای گەلیشیان  لە دەستچووە.

لێرەدا بـەڕاشکاوی دەڵـێم : دوژمن لـەحاڵی  سەرەمەرگ دایە، لەو حاڵەشدا بەو پرش و بڵاوی و دژایەتیەی یـەکترمـان  خۆشحاڵـە و دەرونی  پێی  فـێنک دەبێتەوە. خۆشحالە کە لە سەرەمەرگی خۆیدا دەبێنێ دوژمنەکەشی نیوە مردوە!! ڕواڵەتی  مەسەکە  ئەوەمان  نیشان دەدا ئەگەر بەزوتـرین  کات ئـەو نـەخۆشیە  چارەسەر نەکەین دوای ڕوخانی ڕێژیمی ئاخوندی وەک روخانی  دەسەڵاتی پاشایەتی هەر بەو دەردە  دەچین کە ئەو دەم لە پێی خستین وچل ساڵ وەدوا کەوتین. بەرپرسان  و سیاسەتوانانی ئێمە دەبێی بـزانن لەبـەرانبەر گەلدا بـەر پـرسیارن، دەبێی وڵام بدەنەوە ئەو هەمو قوربانیەمان بۆچی داوە؟ ئەو گشتە ئیسماعیلەمان بـۆ کردۆتـە قۆچی قوربانی.؟ ئەوهەمو ماڵوێرانی و بەندی و دەربەدەریەمان بۆ چی کێشاوە؟ دەپێی پیان  بڵێن لە بەرانبەر ئەو هەمو خەسارو  زیانە قەرەبو نەکراوانە  چیمان وەدەست هێناوە ؟. با لە تیئۆری تاشین و خۆ لە کونو کەلێن هاویشتنانە  بگەڕێین و ڕاستیەکان  بەگەلەکەمان بڵێین و ئەگەر  هەڵەو خەتایەکمان کردوە  دانیان پیدا بێنین و داوای لێبوردن لەگەل بکەین.

منیش یەکێم  لەئێوە  بـەشی خۆم  پێدەبڕێێ ، بـا کەس و کەسان حـیزب و سازمـان بە قوربانی گەل بکەین و ئەو شانازیە  بۆ خۆمان مسۆگەر بکەین.

 براتان مەلا برایمی مەجید پور  ٩ ی پوشپەڕی ٢٧١٩ ی کوردی

٣٠ / ٦ / ٢٠١٩ ی زایینی 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی