بەبۆنەی هاتنەوەی جێژنی قوربان لە قوڵایی دڵمەوە یادی قوربانیانی گەلەکەم وەک : شەهیدان و بنەماڵەکانیان، بەندیە سیاسیەکان و کەسوکاریان،

ئەویندارانی ئازادی نیشتمان و گەل ، هاوڕێ و هاوبیران و سەرجەم گەلەکەمان لە کوردستان و هەندەران و موسوڵمانان بەگشتی ، دەکەم و پیرۆزباییان پیدەڵێم. دڵنیام خوێنی ئەو قوربانیانە، ئەشکەنجە و ئازاری جەستەیی و ڕووحی ئەو بەندیانە ، خەم و پەژارەو ئاخ و ئۆفی ئەو دایک و باب و خوشک و براو کەسوکار و دۆست و ئاشنایانە ، دەبێتە دەستە چیلەی ئاگرێکی سوتێنەری داگیر کەران و ئەو قوربانیە گەورانە دەبنە پێکهێنەری جێژنێکی گەورەتـر کـە ڕزگاری نـیشتمان و گەلەکەمانە .
هیوام وەدیهاتنی ئامانج و ئاواتی ڕەوامانە .
براتان مەلا برایمی مەجید پور ١٩ی گەلاویژی ٢٧١٩ ی کوردی
١٠ / ٨ / ٢٠١٩ ی زایینی