دره‌ختی زانستی مرۆڤ گه‌ر بێته به‌ر
ده‌شت و ده‌ریا، دۆڵ و چیا، مانگ و مریخ ئه‌گرێته به‌ر!
**
با له پێشدا له‌و چه‌ن دێڕه بڕوانین:
{مه‌راسمی ناساندنی شه‌ش کتێب له ساڵۆنی کوردستانی نوێ به‌ڕێوه چوو.
له‌درێژه‌ی چالاكییه‌كانی ساڵۆنی كوردستانی نوێ، سه‌عات 10:30 ی به‌یانی ئه‌مڕۆ 2-4-2019 به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و كه‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌ده‌بی كوڕی ” دیاری به‌هار” بۆ ناساندن و ئیمزاكردنی پێنج كتێب بۆ د. عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوایی به‌ڕێوه‌چوو. له‌كۆره‌كه‌دا د. عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوایی به‌تێروته‌سه‌لی باس له‌هه‌ر پێنج كتێبه‌كه كرد كه له‌نووسینی ڕه‌حمه‌تی مه‌لا محه‌مه‌دی باوكێتی. د.عه‌بدوڵڵا سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی مه‌لا محه‌مه‌دی باوكی وتی:
باوكی مامۆستایه‌كی 12 عیلم بووه و هاوكات كه مه‌لا بووه، كه‌سێكی قسه‌خۆش و نوكته‌باز و خاوه‌نی شیعر و په‌ند بووه و به ده‌یان مه‌لا له‌ده‌ست باوكی ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تیان وه‌رگرتووه. له‌به‌شێكی تری كۆڕه‌كه‌دا د.عه‌بدوڵڵا باسی له هه‌وڵه‌كانی باوكی با پاراستنی كه‌لتوور و ئه‌ده‌بی كوردی كرد و ئاماژه‌ی به دیوانه‌كه‌ی مه‌لا محه‌مه‌دی عه‌لیاوایی كرد كه چۆن باس له ڕووداو و پێشهاته‌كانی سه‌رده‌می ژیانی خۆی ده‌كات. د. عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوایی هه‌روه‌ها باسی له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا كرد به‌ناوی ڕاپه‌ڕینی هه‌ولێر له‌به‌هاری 1991 كه كۆمه‌ڵێك زانیاری له‌سه‌ر چۆنێتی ئازادكردنی شاری هه‌ولێر له ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی 1991 خسته‌ڕوو. دواتر ئاماده‌بوان ڕا و تێبینی و بۆچوونی خۆیان خسته‌ڕوو و پاشان كتێبه‌كان به‌سه‌ر ئاماده‌بواندا دابه‌شكرا. ناوی ئه‌و كتێبانه‌ی كه دابه‌شكرا بریتیه له : ساڵنامه‌ی ئاوێنه‌ی كورده‌واری، غه‌مڕه‌وێن، مه‌لا محه‌مه‌دی عه‌لیاوایی، ئاوێنه، ژیانی فه‌قێیاتی له كوردستاندا، ڕاپه‌ڕینی هه‌ولێر له به‌هاری 1991 زاینی وه‌ك خۆی.
سبه‌ی چوارشه‌ممه بڕیاره له ساڵۆنی كوردستانی نوێ كۆڕێك بۆ ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی سه‌كۆی پایته‌خت بۆ په‌رله‌مانتار د.به‌ختیار شاوه‌یس به‌ڕێوه بچێت. سه‌رچاوه ساتی (pukmedia.com)}.
**
تێبنی: هیوادارم نه‌چێته خانه‌ی بێئه‌ده‌بییه‌وه که ئێژم: به‌ڕێز (د. عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوایی) ناناسم.
وه‌ک ئه‌بینین له‌و نووسراوه‌دا ئاماژه به {مه‌لای (12) عیلم} کراوه. پێشتر که له سه‌قز ئه‌ژیام، باسی (مه‌لای 12 عیلم) گه‌لێ جار به‌ر گوێم که‌وته، هه‌رچه‌ن کسانی به توانا و مێهره‌بان هه‌بوون که ئه‌و پرسیاره‌یان لێبکه‌م، به‌ڵام ئه‌مووت مه‌بادا بێژن پێی زۆر راکێشاوه، پرسیاره‌که‌ی له راده‌ی خۆیدا نییه، چاوپۆشیم له‌و باسه ئه‌کرد. به‌ڵام ئێستا که ته‌مه‌ن له ده‌ورانی مناڵی و لاویش تێپه‌ڕیوه، ژیان به خه‌م و شادی، به هه‌ژاری و نه‌داری و … په‌روه‌رده‌ی کردم، ئه‌کرێ باسی {مه‌لای (12) عیلم} بێنمه ئاراوه.
تا ئه‌و جێگه‌ی ئاگادارم، مه‌لاکانی کورده‌واری له شوێنێ به‌ناوی: (حوجره) که له په‌نای مزگه‌وته‌کاندا بوو ده‌رسیان ئه‌خوێند، ده‌رسه‌که‌یان له پێشدا خوێندنی قورئان، پاشان هه‌ندێ کتێبی فارسی وه‌ک (گولستان) و (بوستان)ی سه‌عدی شیرازی. پاشان به‌شه‌کانی دیکه وه‌ک (سه‌رف و نه‌حو)، (ته‌فسیره‌کان) …. که ناتوانم به جوانی ئاماژه‌یان پێبکه‌م. ئه‌وانه له چوارچێوه‌ی ئایینه ئیبراهیمییه‌کان و به‌تایبه‌ت ئایینی ئیسلامدا بوو. پاش خوێندنی ئه‌و کتێبانه پێیان ئه‌وه‌تن (مه‌لا). مه‌لایه‌کیش که زیاتر له‌و بوره‌دا درێژه‌ی به خوێندن بداێت، پێیان ئه‌وت {مه‌لای (12) عیلم}.
وه‌ک ئه‌زانین ئه‌مڕۆ خوێندن له حوجره‌دا نییه، خوێنکاریش هه‌ر (فه‌قێ) و (سوخته) و (موسته‌عید) و (مه‌لا) و {مه‌لای (12) عیلم} نییه! خۆشبه‌ختان ئه‌مڕۆ خوێندن له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تای و ناوه‌ندی و زانستگا به به‌شه جۆربه‌جۆره‌کانییه‌وه خوێنکار په‌روه‌رده ئه‌کات.
به‌شه‌کانی خوێندنی (نوێ) بریتییه له:
(زانستی = عیلمی) فیزیک – شێمی- بیرکاری- زه‌وناسی- که‌شناسی – نه‌خۆشیناسی به سه‌دان جۆرییه‌وه – سه‌دانی جۆری دیکه‌ی زانست له به‌شی کامپیوته‌ر و….. که نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه ناوه‌کانی نازانێت!
له‌و به‌شانه‌دا ساڵی هه‌زاران که‌س به‌پله‌ی زانستی = عیلمی وه‌ک: دوکتۆر- سه‌ردوکتۆر- موهه‌ندیس- پروفسۆر- لێکۆڵه‌ر = محقق …. پایاننامه‌ی خوێندنه‌که‌یان پێشکه‌ش به به‌رپرسانی ئه‌و به‌شانه ئه‌که‌ن و پاشان ئه‌ڕۆنو ناو کۆمه‌ڵگا و به‌و زانست و عیلمه‌ی که به‌ده‌سیان هێناوه خزمه‌ت به کۆمه‌ڵگا ئه‌که‌ن.
زانست = عیلم
ده‌سکه‌وت و کاردانه‌وه زانست = عیلم له ژیانی رۆژانه‌ی هه‌ر کام له ئێمه ده‌وری گێراوه و ئه‌گێڕێت! ئه‌و به‌رقه = کاره‌با که له‌ر به‌ر رووناکییه‌که‌ی دائه‌نیشینین – ئه‌و ماشینه = سه‌یاره که هاتووچووی پێئه‌که‌ن – ئه‌و ته‌له‌فۆنه که ده‌نگمان ئه‌گه‌ێنێته دوورترین شوێن و ئه‌یدا به گوێی خۆشه‌ویستێکدا، ئه‌وانه ده‌سکه‌وتی زانسته!
به‌و هیوایه باسی {مه‌لای(12) عیلم)} بۆ نووسه‌ره‌ی ئه‌م چه‌ن دێڕه و که‌سانی دیکه روون بکرێته‌وه تا بزانین ئه‌و عیلمانه کامانه‌ن و کاردانه‌وه‌کانیان له ژیاندا چی بووه.
**
درخت تو گر بر دانش بگیرد
به زیر آوری چرخ نیلوفری را. (ناصر خسرو)
=
دره‌ختی زانستی مرۆڤ گه‌ر بێته به‌ر
ده‌شت و ده‌ریا، دۆڵ و چیا، مانگ و مریخ ئه‌گرێته‌به‌ر
**
سه‌عی سه‌قزی 17/9/2019