"an independent online kurdish website

پێشمەرگەکان: حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) حەڤدەهەمین کۆنگرەی 17ی خۆی گرت لە ژێر ناوی “کۆنگرەی شەهیدانی 17ی خەرمانان”

و بە دروشمی ” یەکڕیزی و تێکۆشان و هیوا بە دواڕۆژ زامنی سەرکەوتنمانن ” ، کۆنگرە لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە، 19 و 20ی خەزەڵوەر (10 و 11ی نوامبری 2019ی زایینی) بەڕێوە چوو و کاک خالید عەزیزی وەک سکرتێر دیاری کرد و لە ناو لیستی ناوەکاندا کاک ئاسۆ حەسەن زادە،  قادر وریا  نین کە ئەوان خۆیان کاندید نەکردبوو  و چەندین کەسی تر کە چاوەڕوان دەکرا ببن بە رێبەری نابینرێن.

لە لیستی ناوەکان را ئەگەر ئەمە کۆتا لیست بێ، کۆنگرە کێشەی گەورەی تێکەوتووە و وەک کۆنگرەیەکی سەرکەتوو نابینرێ. زۆربەی ناوەکان سەردەشت و مەهابادن. 

کاک خالید عەزیزی جار و بار باسی یەکگرتنەوە دەکا ، ئەمجارە بە دەسەڵاتی زۆرترەوە هاتە مەیدان، بزانین ئایا وەک جاران هەر بە شوعار باسی یەکگرتنەوە دەکا یان دەیکا بە عەمەلی .

خالید عەزیزی  , نەغەدە

عومەر باڵەکی، مەهاباد 

حەسەن قادرزادە، سەردەشت

موستەفا مەولوودی، نەغەدە

کەماڵ کەریمی، بانە

سمایل شەرەفی، هەوشار

سامان فەقی نەبی، سەردەشت

کارۆ رەسۆڵی، مەهاباد

مۆسا باباخانی، سەحنە

هەژیر عەبدۆڵاهی، شنۆ

عەلی بداغی، بۆکان

ئارەزو نستانی، سەردەشت

خەدیجە مەعزوری، شنۆ

سەید برایم کەریمی، مەهاباد

سۆران نوری، دیواڵان

خالید وەنەوشە، مەهاباد

بە کۆی دەنگی ئەندامانی رێبەری کاک “خالیدی عەزیزی” وەک سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان ھەڵبژێردرا.

ئەندامانی یەدەگ:

خدر بەگ، سەردەشت

ئامانج زیبایی، مەهاباد

شلێر مەحمودی، سەردەشت

شەونم ھەمزەیی، سەردەشت

گەلاوێژ پەیرەوان، بانە

مەنسۆر موروەتی، دیواڵان

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی