ساڵی 2019 ش کورد بە مافەکانی نەگەیشت، بزانین ساڵی 2020 چۆن دەبێ و ساڵی نوێی میوانانی سایت پیرۆز بێ.
کۆتایی ساڵی 2019 لە عێڕاق بە هێرش کردنە سەر سەفارەتی ئەمریکا، کە ئەمڕۆ لە لایەن حەشدی شەعبی واتە سپای پاسدارانی عێراق دەستی پێکرد. سیاسەتی چەوتی ئەمریکا، کارێکی کردوە کە ئاخوندەکان هار بوونە و ئامادەی شەڕن لە گەڵ ئەمریکا. ئەمریکاش لە جیاتی لە خۆیان واتە سەری مارەکە کە تارانە بدات دەچیت لە بەکرێگیراوانیان دەدا و ئەم کارەی ئەمریکاش راستەوخۆ بە قازانجی ئاخوندەکانە. کۆماری ئیسلامی داو بۆ ئەمریکایەکان دادەنێ و ئەوانیش پێوەدەبن. زۆر سەیرە خۆیان دەڵێن و هاوار دەکەن کە ئێران دەستی تێدایە بەڵام یەک گوللەش بەرەو کۆشکی جەلادی تاران ناتەقێنن.
من لەم بڕوایە دام تا خامنەیی و دارودەستەکەی لە دەسەڵات دا بن، وەزعی ناوچەکە هەر هاڵۆزتر دەبێ و ئێمەی کوردیش بە مافەکانمان ناگەین. بەداخەوە ئێمەی کوردیش یەکگرتوو نین و وەک هەمیشە لێک دابڕاوین و نەمان توانیوە هێزێکی پوشتەو پەرداخ دروست بکەین دژی دوژمنەکانمان.
ئەمساڵیش وەک ساڵانی رابردوو، هیوامان رزگاری و ئازادی کوردستانە.
“شەڕی ئەمریکاش دژی دەست پهیوهندییهكانی ئێران دوای ئەمە لە عێڕاق دەستی پێ کرد کە چهكدارانی حزبوڵڵای عێراق بوردمانی بنكهكانی هاوپهیمانی نێودهوڵهتی دژی داعشان لە K1 نزیک کەرکوک کرد و یەک لە پەیمانکارانی ئەمریکا کوژرا و 4 سەربازیش بریندار بوون.
ئەمریکاش 29ی دیسامبری 2019 ، پێنج بارهگای بارهگای لیوای (45)ـی حهشدی شهعبی له ناوچهی “غابة سلوم” و “الحرش”ـی سنووری عێراق – سووریا ، كه (3)یان له عێراق و (2)یان له ناو خاكی سووریا بوون بۆردمان کرد.
راگەیەندراوێکی حەشد باس لە کوژرانی 32 چەکدار و 51 بریندار دەکا و لە میدیای تر باس لە کوژرانی دەیان لە کەسی تر سەر بە ئێران دەکرێ.
ئەمڕۆش 31ی دیسامبری 2019 ، حەشدی شەعبی هێرشیان کردە سەر سەفارەتی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا و چەند شوێنی سەفارەتیان ئاگر تێبەردا . ئەمریکا ناچار بوو هێزی زیادتر بۆ پاراستنی سەفارەتیان بنێرێ.
وێنەکان لە مێدیاکان وەرگیراون .