"an independent online kurdish website

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۶/۱/۲۰۲۰ لە سەر بانگێشتنی ڕەسمی نوێنەرایەتی پارتی یەکیەتی دیموکراتی کوردی سووریە لە ئوتریش هەیئەتێکی کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەشداری لە سمیناری پارتی یەکیەتی دیموکراتی کوردی سووریە کرد.

پاش بە خێر هاتنی میوانەکان لە لایەن بەڕێوەبەرانی سمینارەکەوە بەڕێزان عبداڵا هەکدو و نزار موسی ئەندامانی دەفتەری سیاسی پارتی یەکیەتی دێموکراتی کوردی سووریه سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان بە گشتی، ڕێکخراوەکانی ناو گۆڕەپانی سیاسی و چەکداری لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی سووریە، کەندوکۆسپەکانی سەر ڕێگای کاری سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان، پێکهاتنی ناوچەی ئارام لە لایەن ئامریکا و تورکیەوە و هەروەها دواڕۆژی کوردستانی ڕۆژئاوا بە تێر و تەسەلی باسێکیان پێشکەشی بەشداربوان کرد و پاش باسەکەی به ڕێزان عبداڵاهە کدو و نزار موسی بەشداربوانی سمینارەکە نەزەراتی خۆیان لە سەر باسەکان دەربڕی و چەند پرسیارێکیان ئاراستەی بەڕێزان کرد و لە لایەن بەڕێزانەوە وڵامی پرسیارەکان درایەوە شایانی باسە لە لایەن کومیتەی حیزبەوە هاوڕێیان کاک حوسەین خاڵخاڵ و کاک چرێک ئەبدام ئەندامانی کومیته بەشداری سمینارەکە بوون.

لە کۆتایی سمینارەکەدا لە لایەن نوێنەرایەتی پارتی یەکیەتی دیموکراتی کوردی سووریەوە سوپاسی بەشداری هەیئەتی کومیتەی حیزب کرا و هاوڕێیانی حیزبی بەڕێزەوە بەڕێ کران.

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش

ڕێکەوتی ۶/۱/۲۰۲۰

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی