"an independent online kurdish website

هـەمـوو گەلانی ئـەم جیهانە ڕۆژانێکیان هەیـە کە یـان سەرکەوتنی گەورەیان تێدا وەدەست هێناوە، یان خەساری زۆر گەورە و دڵتەزێنیان لێکەوتووە.

هەموو ساڵێ لەو ڕۆژەدا یان جێژنەیانە یان یادی بەخێرو وەبیر هێنانەوەیانە. دەتوانـم بـڵـێـم : گرینگترین ڕۆژی مێژووی گەلی کورد، ئـەگەر بـە دەمـارگرژی چاوی لێ نـەکرێێ ، ( ٢ ) ڕێبەندان و ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستانە. لەو ڕۆژەدا بەو ڕاگەیاندنەوهەڵکردنی ئاڵاو ناساندنی هێزی پێشمەرگە وەک هێزی پارێزەری گەلـو کۆمار نیشانی دا گەلێکی زێندوو تێگەیشتوو لـە خۆبردوەو دەزانێ مافەکانی چین و چۆنیان پارێزگاری لێبکا.

( ٢) ڕێبەندان نوختە وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو بۆ پێناسەوناساندنی گەلو زیدو مافەکانی. بەدنیای نیشان دا کە ئەوگەلە بونی هەیە و خاوەنی زێدوو فەرهەنگ و کلتوری تایبەت بەخۆیەتی و بە هەموو پێوەرەکانی ئینسانی و ئازادی خوازانەو پێشکەوتوانە و ئایینیش سەربەخۆیی مافی حاشا هەڵنەگری خۆیەتی.

ئەو کۆمارە بە پێچەوانەی بۆچونی هێندێک کەس ولایەن ، ئی حیزبێک و کەس و کەسانێک نیە . پێکهاتەکەی ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێ کە مڵکی هەموو گەلی کوردستانە. لەو ڕٶژە دا هەموو چین توێژە ئایینی وسیاسی وهتد. بگرە نوێنەرانی بەشەکانیتری کوردستانیش بەشاداری چاڵاکانەیان هەبـوە. وشەی کۆمارو کوردستانیش ئەوەمان پێدەڵێی : ئەوانە گشتین هەموو دانیشتوانی کوردستان دەگرێتەوە.هەر بۆیە خۆدزینەوە لەوڕاستیە حاشا هەڵنەگرەو دان پێدا نەهێنانی بە بیانوی ئەوە کە گۆیا ئی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ژێر دەستی ئێرانە ! بە دڵنیایەوە یان پێچەوانە لە مەسەلەکە گەیشتون یـان خۆی لێی گێل دەکەن و مەبەستی تایبەتی خۆیان هەیە، یان بڕوایان بە سیستمی کۆماری نیە پێیان وایە وڵاتو دەسەڵات هەر شیاوی ئیدەو ڕێبازەکەی ئـەوانـە . دەتـوانـم بڵێم: تـەنیا سیستمێکی کە هەموو دانیشتوانی وڵاتێک لە خۆیدا جێدەکاتەوە، سیستمی کۆماریە.هیچ کام لە سیستمە ئایینو کومونیستیەکان ئاوایان بۆ کۆنابێتەوە. جیا لەوەش ئەگەر بیانویەکە هەر ئـەوەبێی کە حیزبێک ئـەو ڕەوتـەی ڕێبەری کردوە ! دەیباشە دەبێی فرشتە بێن وخۆمان و وڵاتـەکەمان بـۆ ئازاد بکەن جا ئـەودەمە ئیکەس نیە؟!. ئـەوکاتیش یـەکمان لـێی قوت دەبێتەوەو دەڵێی من نوێنەری خوام ،یەکیتر دەڵێی ئـەوە مڵکی بـاوانی منەو کەس فڕی بەسەریەوە نیە!خۆ دیتمان گەلانی ئێران وڵاتیان ڕزگار کردوئاخوندەکان دەستیان بەسەر داگرت. پێشەوای مەزن قـازی نـەمر وەک نوێنەری ئەو چین وتوێژانە ئەو ئەرکەی بە جێی هێناوە ، سەهلە کۆمار، خۆشی بە ئیخەڵک زانیوە بۆیە خۆی بـەقوربانی گەل کردوە. هـیوادارم کۆمـاروئـاڵاو پێشمەرگە بکەینە قیبلەی یەکگرتویی وڕزگاری کوردستان و هەموومان ڕوو لەوێی بکەین . ئاواتمەو داواکاریشم ئەوەیە نە حیزبی دێمۆکڕات پییوابێی کۆمار ئی ئەوانەو بەشی کەسیتری پێوە نیە، نـە حیزب و سازمان وکەسانیتریش بڵێن ئی حیزبی دێمۆکڕاتەو نامانەوێێ !! کۆمار ئیهەمومانەو دەبێێ هەموشمان بیپارێزین و ڕێزی لێبگرین. خۆ نابێی گوناح بێی حیزبی دێمۆکڕاتیش شانازی پێوە بکا.

لە دوایین قسەم دا دروودو سڵاوی پـڕ لـە سۆزو ڕێـزم بـۆ قـازی و هوموو هاوڕێیانی و پیرۆز بایی ساڵیادی ئـەو دەسکەوتـە مەزنـە، ئـەو کۆمارە مێژووییە لەو ڕۆژ یادەدا لە سەرجەم گەلی کوردستان لە ڕۆژ هەڵاتو ڕۆژئاواو باشورو باکورو بەتایبەتیش شەهیدان وبنەماڵەکانیان، بەندیە سیاسیەکان وکەسوکاریان و پێشمەرگە گیانبازەکان دەکەم و ئاواتە خوازم یەکگرتویی گەل ببینم کە زامنی سەرکەوتنی یەکجاریە.

براتان مەلا برایمی مەجیدپور ٢٩ بەفرانباری ٢٧١٩ کوردی

١٩ /١ / ٢٠٢٠ زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی