پێشمەرگەکان:ئێوارەی رۆژی شەممە 2020.02.01 بە ئامادەبوونی سەدان لە ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دیمۆكرات
و ژمارەیەكی بەرچاو لە دۆستانی دیمۆكرات لە وڵاتی سوئێد، یادی 2ـی ڕیبەندان لە ستۆكهۆڵم بەڕێوەچوو.
لەم یادەدا ئێمە سەروی 400 وێنەمان گرتووە و چەند خولکێک فیلم
کورتە فیلم و وێنەکان
دەقی هەواڵ و چەند وێنەی 14 وێنە لە سایتی کۆمیتەی حدکا وەرگیراوە.
یادی كۆمارى كوردستان بە جەژنێكی گەورە كرایەوە
سەر لە ئێوارەی رۆژی شەممە 2020.02.01 بە ئامادەبوونی سەدان لە ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دیمۆكرات و ژمارەیەكی بەرچاو لە دۆستانی دیمۆكرات لە وڵاتی سوئێد، یادی 2ـی ڕیبەندان لە ستۆكهۆڵم بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەكە لەسەر هەردوو زمانی كوردی و سوئیدی پێشكێش دەكرا كە وێڕای بەخێرهێنانی مێوانەكان له دەمژمێر 18:00 دەستی بە بەرنامەكانی كرد.
كۆڕی سروودی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە مارشی تایبەت و رازاندنەوەی خۆیان بەئاڵا و وێنەی نەخشاوی رێبەرانی كورد و دیمۆكرات و خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی “ئەی رەقیب”، رێوڕەسمەكەیان كردەوە.
دواتر لەلایەن تێكڕای بەشدارانەوە بە خولەکێك وەستان و بێدەنگی، رێز لە شەهیدانی كورد و كوردستان گیرا و یاد و رێبازیان بەرز راگیرا. دواتر كوورتەیەك لە كار و بەرنامەكانی رێوڕەسمەكە بە هەردوو زمانی كوردی و سویدی خوێنرایەوە و هاوكات پوختەیەك لە مێژووی دووی رێبەندان و كۆماری كوردستان پێشكێش كرا.
پەیامی کۆمیتە لەلایەن مەولوود عەبدیلزادە بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوێد خویندرایەوە. لە پەیامەكەدا وێڕای بەخێرهێنانی ئامادەبووان و پیرۆزكردنی 74ـەمین ساڵوەگەڕی یادی كۆمار، ئاوڕێكی كوورت لەو پێشهاتە و دووی رێبەندان درایەوە و وەك سەرەتایەك بۆ دەسەڵاتی سەربەخۆی كوردی، ئاڵای كوردستان و بەخشینی ناسنامەی تازە بە كورد و زمان و باری فەرهەنگی ئەو نەتەوە باسی كرا.
لە رێوڕەسمەكەدا كە ژمارەیەكی بەرچاو لە هێز و پارت و لایەنە سیاسییەكانی كوردی و سوئیدی بەشدار بوون و پیرۆزبایی و پەیامی خۆیان خوێندەوە و ژمارەیەكی بەرچاو برووسكەی پیرۆزبایی هاتبوون كە بەگشتی بەوشێوەیە بوون:
– برووسكەی پیرۆزبایيی نوێنەرایەتيی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سوئێد
ـ برووسکەی پیرۆزبایيی لێژنەی پارتی دێموکراتی کوردستان لە سوئێد
ـ برووسکەی پیرۆزبایيی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان
ـ برووسکەی پیرۆزباییی حیزبی شیوعی کوردستان
ـ پەیامی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ـ پەیامی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی
ـ پەیامی فێدراسیونی کومەڵە کوردستانییەکان لە سۆئێد
ـ برووسکەی پیرۆزباییی پارتی ئازادیی کوردستان
ـ برووسکەی پیرۆزباییی پارتی دیموکراتی کوردستان باکوور
ـ پەیامی سوسیال دێموکراتەکانی سۆئێد
– پەیامی مودێراتەكانی سوئێد
– پەیامی لیبراڵەكانی سوئێد
ـ برووسکەی پیرۆزباییی پارتی سوسیالیستی کوردستان پاسک لە سوئێد
– برووسکەی پیرۆزباییی كۆنگرەی نەتەوەییی كورد KNK
– برووسکەی پیرۆزباییی حیزبی خەڵكی بەلووچستان
– برووسکەی پیرۆزباییی رێكخستنی پێشمەرگە دێرینەكان
– برووسكەی پیرۆزباییی پارتی دیموكراتی كورد لە سووریا
– برووسكەی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا ENKS
ـ برووسکەی پیرۆزباییی پارتی ئازادیی باکوری کوردستان لە سوئێد. پاک
– پەیامی هاوبەشی یەکیەتییەکانی لاوان، ژنان و ناوەندی یەکیەتیی کوردان
– برووسکەی پیرۆزباییی رادیو ئاشتی لە سپۆنگە لە سوئێد
لە پەیام و برووسكەی سەرجەم هێز و لایەنەكاندا وێڕای پیرۆزكردنی یادی دامەزرانی یەكەم كۆماری كوردان، جەخت لەسەر یەكگرتنی كورد بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسییەكانی كرابوو.
لە بەشی دووەمی رێوڕەسمەكەدا، وەك نەریتی هەمیشەی یادی كۆماری كودستان، ئەو بەشە تایبەت كرابوو بە شایی و هەڵپەڕینی كوردەواری كە تێیدا هونەرمەندان جێگر میدیا حوسێن، هەمزە سەفەری و دیجەی لازۆ تا کاتژمێر 24:00 بە گۆرانی و هەڵپەڕكێ ئەو یادەیان رەنگین تر راگرت.