پێشمەرگەکان: بەداخەوە، هێرۆ کچی هاوڕێ کاک عومەر، دوای ماوەیەک نەخۆشی، رۆژی 8 ی فیبرواری 2020 لە شاری لینشۆپینگی سوید کۆچی دوایی کرد.
لە ناخی دڵمانەوە سەرەخۆشی لە کاک عومەر و بنەماڵەی و سەرجەم خزمانیان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.
روحی هێرۆ خان خۆش بێ
دەقی ئاگاداری بنەماڵەی کاک عومەر
بو ئاگاداری خزم و دوستان
بەداخیکی گرانەوە ئاگاداری هەمو دوست و خزمان ئەکەم کە هێرۆی کچم دوای ململانێکی زۆر لە گەل نەخۆشی ئەمرو ٨/٢/٢٠٢٠ بو هەتاهەتایە بەجێی هێشتین. لە سەر وەسیەتی خۆی بڕیارماندا هیچ جۆرە سەرەخۆشی چ لە ماڵی خۆمان و چ لە دەرەوەی بۆ دانەنێی. هێرۆ داوی کرد ئەو کەسانەی بە نیازی گوڵ کڕین بوون، خەرجی ئەو گوڵانە بدەن بە رێکخراوی بەربەرەکانی لەگەڵ شێرپەنجە. ئێمەش لە خۆشەویستی و رێز گرتن لە هێرۆ گیان، وەسیەتەکەی بەجێ دەهێنین . هەروەها سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە تاکوو ئیستاش هەواڵیان پرسیوین.
لە گەل ریزی بی پایانم بنەماڵەی عومەر بەقایی .
….
سوپاسنامە
خزمان دۆست و هاورێ و هاوسەنگەران و ئەندامانی رێبەری حیزب و لایەنەکان، هەر وەک ئاگادار بوون بنەماڵەکەمان توشی کۆستێکی دڵتەزێن بووین بەهۆی لە دەست دانی جەرگەرگۆشەکەمان هێرۆی کچمان. ئازیزان هاودەردی هەمووی ئێوە لە ناو خۆ و لە دەروەی وەڵات و هەموو وڵاتەکان یارمەتی دەر بوون بۆ کەم کردنەوەی دڵتەنگی ئەو بارە قورسەی کە بۆمان پێش هاتووە.
وڵامی ئەو هەموو پەیام و لوتف و دڵسۆزی ئێوە بە پەیامێکی کورت نادرێتەوە. سووپاسی گشت لایەکتان دەکەین و هیدارین لە خۆشیەکانی ئێوەدا بەشدار بین… سوپاس بۆ هاودەردیتان ئێمە گوڵی خۆشەویستی پێشکێش بە ئێوە دەکەین.
ماڵتان ئاوەدان بێ.