ماوه‌یه‌ک بوو چاوم به‌هۆی نه‌خۆشینی (ئاومرواری)یه‌وه لاواز ببوو، به هۆی گه‌شه‌کردنی زانست له جهان و {به‌شی ته‌ندروستی ده‌وڵه‌تی سوید و له ژێر سایه‌ی هه‌ستی مرۆڤدوستانهی دوکتۆر و په‌ره‌ستاره‌کانی}دا
له رۆژانی (20/2/2020) و (27/2/2020) ئه‌و باره ناهه‌مواره له‌سه‌ر چاوم لابرا. هیوادارم کۆتری ئاشتی و ئاسایش هه‌موو جهان بخاته ژێر باڵی خۆی و تاکه‌کانی مرۆڤ له به‌رهه‌می زانست سوود وه‌رگرێ و سوودمه‌ندیش بێت!
به هۆی ئه‌وه‌ی چاوم تا راده‌یه‌ک ماندووه ناتوانم ئه‌وه‌ی که ویست و مه‌به‌ستمه سه‌باره‌ت به سه‌ردێڕی باسه‌که بینووسم، به‌ڵام ئه‌و چه‌ن دێڕه‌ی خواره‌وه له بێده‌نگی باشتره و هیوادارم تۆیش لێم وه‌رگری و نیگه‌ران نه‌بیت!
هه‌ر له‌م مانگی دووهه‌می ساڵی (2020)دا به‌شی فارسی (BBC) باسی چاپکردنی کتێبێکی کرد له ئێران به‌ناوی: {(نقاشی قهوخانه) کتاب سال، خاطرات كاظم دارابی} که له دادگای میکنۆس له وڵاتی ئاڵمان (دارابی) وه‌ک تاوانبار له داڕشتنی پلان و پیلانی ترۆری چوار که‌سایه‌تی به ناوه‌کانی {( دوکتۆر سادق شه‌ره‌فکه‌ندی رابه‌ری حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران)، (فه‌تاح عه‌بدولی نوێنه‌ری حیزب له ئوروپا)، (هومایون ئه‌رده‌ڵان نوێنه‌ری حیزب له ئاڵمان) و (حسین دێهکوردی) وه‌ک وه‌رگێڕ=مترجم} له رستۆرانی (میکنۆس) سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ دیاری‌کرا و خرایه زیندان، به‌ڵام دارابی پاش پانزده ساڵ ئازاد کرا و ئیستا له تارانه و کتێبه‌که‌یشی وه‌ک کتێبی ساڵ ده‌سنیشان کراوه.
تێبینی: سه‌باره‌ت به‌و کتێبه له به‌رنامه‌که‌ی (BBC)دا وتووێژ له‌گه‌ڵ (فه‌ره‌ج سه‌رکوهی) و (روزبه کمالی ) ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌یه‌کی رادیۆیی وتووێژێ له‌گه‌ڵ په‌رویز ده‌ستماڵچی سه‌باره‌ت به هه‌مان کتێب به‌ڕێوه برا، ئه‌و که‌سانه باسی بێ ناوه‌رۆکی کتێبه‌که و بێ قیمه‌تی و درۆزنی نووسه‌ره‌که و …. خودی کۆماری ئیسلامیش (ده‌وڵه‌تی ئیران)یان کرد.
پێنووسه بێ جه‌وهه‌ره‌کان
وه‌ک نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه به بینین و بیستنی ئه‌و به‌رنامانه راسته‌خۆی بیرم له‌و “نووسه‌ر و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌نده” کوردانه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان که وا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ئێران و ئێستا له ئوروپا و ئه‌مریکا … ئه‌ژین، هه‌روه‌ها “نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندی” به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان که نووسراوه و هۆنراوه و به‌رهه‌مه‌کانی دیکه‌یان نارده و ئه‌ینێرن تا له گۆڤار و ده‌زگاکانی دیکه که وان له ژێر چاودێری ئه‌و ده‌وڵه‌ته که ده‌ستی به‌خوێنی ئه‌و چوار تێکۆشه‌ره و هه‌زارانی دیکه سوور بووه و ناوبانگی ترۆریستی و خوێنڕێژی و چهپهڵییهکهی له جهاندا ده‌نگی داوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه گوێی خۆیان له‌و تاوانانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران گه‌ڕ کرده و به‌و کرده‌وانه سووکایه‌تییان به پێنووس و کرده و ئه‌یکه‌ن!
وێنه‌که‌ی به‌ڕیز شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی
29/2/2020
سه‌عی سه‌قزی
sai.saqzi@gmail.com