"an independent online kurdish website

بە لێکۆڵینەوەو بڕیاری گشتی و پەسەند کردنی نەتەوەیکگرتوەکان ڕۆژی ٢٥ی تەشرینی دووهەمی وەک ڕۆژی نێودەوڵەتی و ڕاگرتنی توندوتیژی بەرانبەر بە ژنان دەستنیشان کرد.

گرنگی و بڕیاردان لە سەر ئەم ڕۆژە، بەرز نرخاندنی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگا لە سەر ئەوەی لە سەرتاسەری جیهاندا کە ژنان ڕوبەڕوی کۆمەڵێک کردەوەی نامرۆڤایەتی وەک دەستدرێژی سێکسی، پیاوسالاری توندوتیژی خێزانی، کۆیلایەتی و لاوازی دەسەڵاتی ژنان لە کۆمەڵگادا.

لێرەدا من وەک ژنێکی کورد بە پێویستم زانی لەم ڕؤژەدا بۆچونو هەڵوێستی خۆم سەبارەت بە ڕۆڵی گرینگی ژنان لە نێوو کۆمەڵگای کوردیدا شی بکەمەوە.

دیارە بە پێی ئەو بارودۆخەی کە نەتەوەی کوردی پێدا تێدەپەڕێت و ئەو ئاڵوگۆڕانە کە لە بواری سیاسی و کۆمەڵاتیو جوگرافیایدا پێک دەێت، توانای ژانان لە هەموو بوارێکدا ڕوون کراوەتوە، ئەگەر سرنج بدەینە توانانکانی ژنان بۆمان دەر دەکەوێت کە ژنان چەندە بەهێزن و شان بە شانی پیاوان لە چالاکیدان، بو نمونە ژنان لە نێوو هێزی پێشمەرگەدا، ئاستی بەرپرسایەتی کۆمەڵگا، سیاسی، کۆمەڵایەتیو ئەرکی خێزانی روونو بەچاووە بە شێوەیەکی سیستماتیک و یاسایی ئەرکەکانی خۆیان ڕادەپەڕێنن.

با پێویستی دەزانم چەن هۆکارێکی نؤێ بەخەمە بە باس و بەرچاووی خۆێنەران،

١- دیارە لەم دواییانەدا بواری مەزهەبیەکەی کۆمەڵێک نؤێنەری دینی هەوڵ بۆ لاواز کردنی دەسەڵاتی ژنان دەدەن و پێیان وایە دەبی هەر پیاوان بڕیاردەری سەرەکی بن و بە پێی کۆمەڵی حەدیس و ئایە هەوڵ دەدەن فرە ژنی بەسەر ژناندا یاسایی بکەنەوە.

٢- پێناسەی وشەی نامووس لە نێو کۆمەڵگای دیکتاتوریدا تەنها بە سەر ژناندا سەپیندراوە کە ئەگەر بێتو کچێک بیهەوێ بە خواستی خۆی کەسێک بناسێو بۆ ژیانی هاوسەری پەسەندی بکات و ماوەیەک پەیوەندیان بەردەوام بێت بۆ گەیشتن بە بڕیارێک کە گرنگە بۆ ژیانی هەردولا ڕێگای پێنادرێت، کە لە ژیانی داهاتوی خۆیاندا بڕیار بدات و بە هەموو شێوەیەک بنەماڵە بە سەریاندا زاڵە و ئەگەر شێوەیەک لەم بابەتانە لە کچێکدا ڕوبدات (نامووسی) ئەو بنەماڵە لەکەداربوە، بەڵام مەخابن ئەگەر کوڕێک ئەو هەڵوێستەی هەبێت بەلای بنەماڵەوە جێگای شانازیە! بۆ چی وشەی نامووس دەبی لەسەر ژنان تۆمار بکریت.(نامووس) چیە؟؟؟؟

٣- بواری ئابوری بوە بە هؤی کۆیلایەتی و فرۆشتنی کچان و ژنان.

دەمەوێ ئاماژە بە خاڵێکی گرینگ بکەم، ئەویش ئەوەیە کە لە کاتی شەڕی ئایینی مۆسۆڵمان و غەیری مۆسۆڵمان کە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ١٥٠٠ ساڵ، بە (ناوی بەدر و ئوحد و خەندەق) کە زۆربەی موسۆڵمانان تێیدا لەنێو چوون بۆ بە هۆکاری ئەوەی زۆربەی ژنان بێ هاوسەر بمێنێنەوە و هەوڵیاندا بە شێوەیەک چارەسەری بۆ ببیننەوە و گەشتنە ئەو باوەڕەی کە زوڵمێکی گەورە لە ژنان بکرێت بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکانی خۆیان.

خەتەنەی ژنان و پیاوسالاری و ڕێگادانی پیاوان بۆ فرە ژنی بە سەر ژناندا داسەپا، کە یەکێک لە گەورەترین پێشێلکاری مافەکانی ژنان دێتە ئەژمار.

بە خۆشحاڵێەوە لەم سەردەمەدا مافی ژنان لە زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتودا کە بناغەیان لە سەر بنەمای ئازادی و دیموکراسی پێک هاتوە پارێزراوە و مافی یەکسانی ڕچاوو دەکرێت،

بەداخەوە لە ئەو وڵاتانەی کە سیستمی سیاسی و پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی کە گۆڕانکاریەکی بەسەردا نەهاتوە و باوەڕێان بە مافی یەکسانی و ئازادی و مافی مرۆف نیە و لە سەر سیستەمی مەزهەبی بەڕێوە دەچێت ئێستەش وەک گەلی جەوساوە و بێوڵات کەوتوینەتە بەر هێرشی ئەو شێوە سیستەمە کە لە چواردەوری کوردوستاندا هەیە.

لە لەایەن خۆم و تەواوی ژنانی کوردوستان پێرؤزبایی ڕۆژی ژنان ئاراستەی هەموو ژنانی جیهان دەکەم،

سەرکەوتن بۆ مافی یەکسانی.

دەریا عوسمانپور

دانیشتوی وڵاتی دانمارک

ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٠٣/٠٨

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی