"an independent online kurdish website

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون

و هەروەها ئەو شارانەی کە ئەو نەخۆشیانەیان تێدا تۆمار کراوە بەرز بووەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە تا ئێستا ٤٤ کەس بە هۆی تووشبن بە ئەو پەتایە گیانیان لە دەست بدەن. ئامارێک کە بە ئەنقەست لەلایەن حکوومەتەوە بڵاو ناکرێتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی بەرز بوونەوەی ڕۆژانەی ژمارەی توشبووەکان و قوربانییەکان.

بە هۆی نەبوونی سیستەمێکی ڕاگەیەنادنی فەرمی و جێگای متمانە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئەرکی زانیوە کە بە وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوەی جێگای متمانە لەمەوبەدوا ژمارەی قوربانیانی توشبوو بە پەتای کۆرۆنا لە کوردستان بە شێوەی ڕۆژانە بڵاو بکاتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لانیکەم ٤٤ هاووڵاتی لەو ماوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە پ{ەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە ٧ کەسیان ژن و ٣٧ کەسیان پیاو بوون.

جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئیلام: ٦ حاڵەت (١ ژن و ٥ پیاو)

پارێزگای کرماشان : ١٤ حاڵەت (٣ ژن و ١١ پیاو)

پارێزگای سنە: ٢٠ حاڵەت (٣ ژن و ١٧ پیاو)

پارێزگای ئورمیە: ٤ حاڵەت (٤ پیاو)

شارەکانی سەقز و کرماشان بە ١٤ حاڵەت و ١٢ حاڵەت زیاترین ژمارەی گیان لە دەستدانیان تێدا تۆمار کراوە و باقی حاڵەتەکان لە شارەکانی ئیلام (٥ حاڵەت)، مەلەکشاهی (١ حاڵەت)، سەرپێڵی زەهاو (١ حاڵەت)، سونقوڕ و کولیایی (١ حاڵەت)، سنە (٥ حاڵەت)، مەریوان (١ حاڵەت)، میواندواو (١ حاڵەت) و ئورمیە (٤ حاڵەت) تۆمار کراوە.

تۆمار کردنی ئەو ئامارانە لە لایەن هەنگاوەوە لە حاڵێکدایە کە، وەزارەتی تەندروستی ئێران تا ئەمڕۆ تەنیا گیان لە دەست دانی ١٠ کەسی لەو شارانە ڕاگەیاندووە.

سەرچاوە: هەنگاوە

………

لیستی نەخۆشان و قوربانیانی کۆرونا بە پێی سەرچاوەی حکومەتی ئێران، هەواڵدەریەکانی دەرەوە بە راستی نازانن

ئەمڕۆ 2020/03/09  ، 595 کەس گروتویەتی

سەرجەم 7161 کەس گرتوویەتی 

237 کەس گیانی لە دەست داوە

2394 کەس چاک بوونەتەوە 

…..

چەند ڤیدیۆ لە سەر نەخۆشی کۆرونا لە ئێران.

لێرە بەشێوەی وەحشیانە لە گەڵ کرێکاران دەجوڵێنەوە

رفتار وحشیانه با کارگران نیشکر هفت‌تپه!

  • جوانمردی: این ویدیو عمق فاجعه ای به نام جمهوری اسلامی را نشان می دهد. نگاه کنید کارگرانی که با زحمت آنها الکل ایران تامین می شود چگونه سم پاشی می شوند، صورت و چشم آنها در معرض مواد خطرناک ضدعفونی کننده قرار می‌گیرد. جمهوری اسلامی پایان انسانیت است، نباید بتواند با کمک کرونا به حیات خود ادامه بدهد.

 

  • اسماعیل بخشی، فعال کارگری با انتشار این فیلم می نویسد:

به این فیلم و آدم‌های آن نگاه کنید اینها انسان هستند این تصویر مربوط به قرون وسطی یا برده های نی بر صد سال پیش در مزارع نیشکر آمریکای جنوبی نیستند، اینها کارگران نی بر مزارع نیشکر هفت تپه هستند که برای جلوگیری از شیوع بیماری کرونا آنها را به این شکل دردآور و تحقیر آمیز سم پاشی می‌کنند. حتی یه دستکش و ماسک ساده هم نداده بهشون. این بی حرمتی را کدام انسان شریف تاب می آورد من و فعالان کارگری هفت تپه نه بخاطر دستمزد که برای حرمت نام کارگر به زندان رفتیم. به کی باید گفت به شرافت نام انسان قسم این زندگی ارزش زیستن ندارد….

….

ئەم نەخۆشە باسی خەستەخانەی دەکات کە خۆی لێ یەتی ، کە دەڵێ هیچی لێ نیە بە دەرمانی شووشە شوردنەوە شتەکان دەشۆنەوە 

خیانت بە مردم

 لێرە ئاشکرای دەکەن کە چۆن کەسانی خەیانەت کار ئەڵکۆڵی عادی دەکەن بە ئەڵکۆڵی خاوێن کردنەوەی باکتری 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی