"an independent online kurdish website
  • کتێبی “کورتەیەک لەسەر شاعیرانی ناوداری کورد و بیانی”. ێەم کتێبە لێکۆڵینەوەیەکی کورت و چڕوپڕی ئەدەبیە لەسەر کۆمەڵێک شاعیرانی کورد و بیانییە.

هەرچەند دەمێکە ئەم لێکۆڵینەوەم ئامادە کردبوو، بەڵام دەرفەتی چاپی نەبوو، هەڵبەتە پاس پێداچوونەوەیەکی ورد و ڕاساو ڕێسا کردنی سەر لە نوێ بە خۆشیەوە کەوتە بەردەستی خوێنەرانی بەڕێز و لە ژێر جاپ هاتە دەرو دنیای ڕوونی بینی. ێەم کتێبە قەوارەیەکی مامناوەندی و ١٧٧ لاپەڕە یە.

  • کتێبی” کام ماف؟ کام هاووڵاتی؟” ئەم کتێبەش پێکهاتووە لە کۆمەڵێک وتاری سیاسی، کۆمەڵایەتی و وێژەیی کە هەم نووسیوومە و هەمیش وەرم گێڕاوەتە سەر زمانی کوردی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان کە پێوەمدی لەگەڵ پرسی کوردا دا هەبووە. سەرەڕای ێوەش کۆمەڵێک نووسینی ڕەخنەییشی لە خۆ گرتووە. قەوارەکەی مامناوەندییەو ١٥٤ لاپەڕەیە.

  • کتێبی “من شەڕخواز نیم، بەڵام…” پێشتر هاوڕێیەکم چەند دانەیەکی چاپ کرد، بەڵام بۆ جارێ تر لە چاپم دایەوە. ئەم کتێبەش کۆمەڵێک وتاری سیاسی، کۆمەڵایەتی و وێژەیی و تەنانەت ڕەخنەیشی لە خۆ دەگرێ و هەروەها نووسین و ەرگێڕانی تێدایە کە پێوەندی بە پرسی کوردەوە هەیە. سەرەڕای ئەوانەش کۆمەڵێک وتاری لەسەر دوکتور قاسملوو تێدایە کە لە سویدی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی هەتا دوایی. ئەم کتێبەش هەر وەک ئەوانی تر قەوارەکەی مامناوەندییەو ٢٠٢ لاپەڕەیە.

بۆ خوێندنەوە و داگرتنی کتێبی “من شەڕ خواز نیم  بەڵام ” ئێرە کلیک بکەن.

هیوادارم هاوڕێیانی خوێنەر کەڵکی لێ وەرگرن.

لەگەڵ ڕێزم

حەمید تەیموری

٢٠٢٠/٣/٢٦

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی