"an independent online kurdish website

کۆڕ بوو، کۆڕی رێزگرتن بوو، رێز لە کەسێ کە یەکێ لە ئەندامانی بنەماڵەکەی بە ناوی محەممەد نانەوازادە لە رێگای گەلەکەی،

گەلە ستەم دیدەکەی لە کەلیخان لە نێوان سەقز و بانە لە فڕۆکەی دەوڵەتی ئێران خرایە خوارەوە.

کۆڕ بوو کۆڕی رێزگرتن بوو، ۺوێنی کۆڕ پەرتووکخانەی کوردی لە ستۆکهۆڵم بوو، رۆژی کۆڕ رۆژی یەکشەممە ۲۳/۲/۲۰۲۰ بوو، بەڕێوەبەری کۆڕەکە ئاسۆ موکریانی بەرپرسی کامێرای ۲۱ بوو، کۆڕەکە بۆ رێزگرتن لە پۆڵا نانەوازادە هونەرمەند و دۆستی خۆیشی بوو.

کۆڕ دەسی پێکرد، کاک پۆڵا هەندێ لە هۆنراوەکانی خۆی خوێندەوە و خۆی کوتەنی: لە ناکاو کەوتە گیر، کەوتە گیر دۆستانی خۆی و بنەماڵەکەی لە مهاباد و ستۆکهۆڵم. هەر کەس بیرەوەرییەکی جوانی ئەگێڕایەوە و پیرۆزبایی ٦٥ ساڵەیشیان پێ ئەوت.

زمزیران

باسی خۆسی زمزیرانم لە سەقز بیستبوو، تامەزرۆ بووم کە بیبینم، بە داخەوە بۆم رێنەکەوت.

مەلا رەسوڵ پێشنماز و زمزیران

یەکێ لە میوانانی کۆڕەکە کاک مەلا رەسوڵ پێشنماز بوو، لە کاتی خۆیدا چووە نزیک میکرۆفۆنەکە و لە پەنای کاک پۆڵا دانیشت، لەگەڵ پیرۆزبایی وتن بە کاک پۆڵا ئاماژەی بە ساڵانی ۱۳٤٦ و ٤۷ کرد و وتی:

لەگەڵ نەمر سلێمان موعینی و دەستە پێشمەرگەیەکی ۳۲ کەسی رۆیشتین بۆ ناوچەی زمزیران و مەیدانچوغە، لەوێوە دۆستێکی خۆمان نارد بۆ مهاباد بۆ لای کاک محەممەد ماملێ کە لە مێژ بوو تاسەی دیداری بووین بێت بۆ لامان، هەرچەن ماملێ پێشتریش گیرابوو، سزایش درابوو هات بۆ لامان و پێداویستی پێویستیشی لەگەڵ خۆ هێنا بوو.

پاش شکاندنی تاسی دووری و دیدار تازە کردنەوەیەکی دوو رۆژە بە تکا و خوایش ماملێمان رەوانە کردەوە بۆ مهاباد.

ماملێ کە ئەگەڕێتەوە مهاباد باسی دیدارەکەمان ئەگێڕێتەوە بۆ حاجی هاشم نانەوازادە، ئەویش هۆنراوەی  بەهاران خۆشە زمزیران سەبارەت بەو سەردانە دائەڕێژێت ماملێیش ئەکات بەگۆرانی.

گۆرانی بەهاران خۆشە زمزیران بە دەنگی نەمر ماملێ گۆرانییەکی شاد و هەست بزوێنە کە ئەمڕۆ لە گەنجینەی  هونەری کوردی دا و زمزارانیشی پێ دڵگیر و دڵڕفێنتر کراوە.

سەعی سەقزی

۱۹/۳/۲۰۲۰

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی