"an independent online kurdish website

ئەگەر ئاوڕێک لە مێژوی پەیدابوونی ئایین بدەینەوە زۆر مەسەلەی ناڕونمان بۆ دەردەکەوێت کە بێ وڵام ماونەتەوە.

١- ئایا ئەو کتیبانەی کە بە ناوی کتێبی ئاسمانی ناودێر کراون دەستنوس و ئیدولوژی مرۆڤن؟

٢- تێنەگەشتن و ئاکامێکی ڕوون دوای مردنی مرۆڤ و باس لە سەر دونیایەکیتر؟

٣- ئاستی تێگەشتنی مرۆڤ سەبارەت بە مانا و نێوەرۆکی ئایینەکان؟

٤- هۆکاری ڕێژەی زیاد بوونی مەسیحیەت لە ئایینێکەوە بۆ ئایینێکیتر؟

بە هؤی ئاڵؤگۆڕەکانی جیهان و شێوەی بیرکردنەوەی مرۆڤەکان سەبارەت بە لێکدانەوەی گشتی دەرکەوتووە کە هەموو کتێبە ئاسمانیەکان لە لایەن هێز یا خود تاکە کەسێکەوە نیە  و دەستنووس و بیرۆکەی مرۆڤەکانە بۆ وەدیهێنانی ئامانجێکی تاکە شەخسی یان گروپی و دوا بە دوای هەر کەسایەتیەکی دەسەڵاتدار ئاڵوگۆڕی بەسەردا هاتووە، ئاستی بیرکردنەوەی مرۆڤ لە ئەمڕۆدا بە شێوەیەکی دیکە لێکدانەوە لە سەر ئایین دەدات و بەو هۆکارە ڕەوتی ئایینی تاکوو دێت کاڵتر دەبێتوو و ڕاستیەکان بۆ مرۆڤ دەردەکەوێت کە هیچ دونیایەکی دیکە لە دوای مردنی مرۆڤ وجودی نیە، کاتی مردن، مرۆڤ دەگەڕێتەوە باوەشی سروشت چونکە بەشێکە لە سروشت.

زیاد بوونی ڕێژەی مەسیحیەت بەو واتایە کە لیکدانەوەیان لە گەڵ ئایینەکانیتردا زۆر جیاوازی تێدایە و بە شێوەیەکی تر باس لە ژیانی مرۆڤ و پێکهاتەکانی ئایین دەکات و زیاتر پەرە بە هەویەتی مرۆڤ دەدات، هیچ شێوە ترساندن و تۆقاندن و هەڕەشەیەکی تێدا باس نەکراوە، هەر بۆیەش دینداران یا باوەڕمەندانی ئایینی باوەڕیان زیاتر بەلای مەسیحیەتدا دەشکێتەوە و لە ئایینەکانی دیکە دور دەکەونەوە.

دیارە لە دونیادا زیاتر لە دو ملیارد مرۆڤ باوەڕیان بە ئایینە، لە بوارە جیاوازەکاندا، لە سەدا شەستی مەزهەبیەکان لە مانای ئایین و کتێبە ئایینیەکان تێنەگەشتوون و تەنها بە دوای ڕونکردنەوە و وتاری لێکۆڵەرانی ئایینی و مەلاکان کەوتوون کە خۆیان بە خاون و نۆێنەر ئایین دادەنێن، بە بێ ئەوەی بزانن چ ڕێگایەکیان هەڵبژاردوە ئایا خواستی خۆیانە یان تینەگەشتنە؟

ئەگەر ئاوڕێک لە فیلسوفەکان، سوقرات، ئەرەستو، ئەفلاتون، بوحەیرا و هەتی…. یونانی باستان و کانگای دیموکراسی بدەینەوە، بۆمان دەردەکەوێت کە هیچکام لە فیلسوفەکان رونکردنەوەیەکی ئاشکرا و باوەڕێکی تەواو بە هەبوونی ئایین کە بەو شێوەیە لە کتێبە ئایینیاکاندا باس کراوە پەسەند بکەن بەدی ناکرێت، کەواتە ئاستی هۆشیاری و فکری مرۆڤ لە ئەمڕۆدا زۆر جیاوازیی لە سەدەکانی پێشودا بەدی دەکرێت، هەر بۆیەش باوڕ بە بەشێک لە ئایینەکان تاکوو دێت لاوازتر دەبێت و یاسا جێگای ئایین پڕدەکاتەوە و بە شێوەیەکی دروست پاڵپشتی هەموو گرفتەکانە، هەر وەک مامۆستای یاسا فرانسیس سوئارس لە لێکدانەوەکانیدا گرنگی زیاتر بە یاسا دەدات.

لە کۆتاییدا دەگەین بەو باوەڕەی کە یاسا باشترین پێناسە و پاڵپشتی مرۆڤە لە زۆر بواردا، مرۆڤ دەبێ باوەڕی بە ئاستی تێگەشتن و لێکدانەوەکانی خۆی هەبێت تا بتوانێ بە سەر بڕیارە نەخوازراوەکاندا زاڵ بێت.

ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٠٣/٣٠

دەریا عوسمانپور

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی