"an independent online kurdish website

مستەفا سەلیمی لەکاتی ڕاپەڕینی بەندیخانەی سەقز هەڵاتووە و هەینی ڕابردوو خۆی گەیاندووەتە گوندی گەرمەک سەر بە قەزای پێنجوێن

 و لە ماڵی کەسێک بە ناوی “س” ماوەتەوە. و دواتر ئاسایشی یەکیەتی تەحویلی ئێرانیان داوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هیرشی تووند کراوەتە سەر یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و داوا دەکەن، هەم یەکیەتی و حکومەتی هەرێم رونکردنەوە بدەن. 

حوکمی سێدارەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

ڤیدیۆی بەڵگەی تەحویل دانەوە 

***

هەواڵی زیادتر لەم بارەوە

هەنگاو: حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی سەقز کە لە کاتی ڕاپەرینی بەندیخانەی سەقز لە بەندیخانە هەڵهاتبوو و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (١١ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی “مستەفا سەلیمی” بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

ئەو وو بەندکراوە لە کاتی ڕاپەرین لە بەندیخانەی شاری سەقز لە ڕۆژی هەینی ٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠، لە گەڵ زیاتر لە ٧٠ بەندکراوی دیکە لەو بەندیخانە هەڵاتبوو و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.

مستەفا سەلیمی خەڵکی ئاوایی ئیلوی سەقز لە دایکبووی مانگی پوشپەری ١٣٤٧ی هەتاویە و لە ڕیکەوتی ١٧ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٨٢ی هەتاوی بە تۆمەتی هەڵکوتانە سەر پایگای ئیرانشای سەقز و کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسداران لە شاری نەهاوەند سەر بە پارێزگای هەمەدان دەستەبسەر و بۆ بەندیخانەی شاری سنە گوازرایەوە.

ئەو بەندکراوە دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر “گەودینی” بە تۆمەتی “دزی چەکدارانە” و “ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” حوکمی ١٥ ساڵ بەندکران و سێدارەی بە سەردا سەپا و ئەو حوکمە لە لایەن لقی ٣١ی دیوانی بەرزی وڵاتی ئێرانەوە وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.

دەستبەسەر و بە تۆمەری “دژایەتی خوا” و دزی چەکدارانە” و ئەندامەتی لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران” لە لایەن قزی گودینی دادگایی و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

ئەم بەندکراوە ماوەی چەند ساڵ پیشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە دوایی جیابوونەی لەو حیزبە گەراوەتەوە شاری سەقز، ناوبراو ١٧ ساڵ بە بێ هەبوونی مافی مەرەخەسی لە بەندیخانەی سەقز و سنە دەستبەسەر بووە.

جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا مستەفا سەلیمی چەندین جار بە نیشانەی نادادوەرانە بوونی حوکمەکەی مانی لە خواردن گرتووە.

مستەفا سەلیمی پێشتر بۆ ماوەی چەند ساڵ پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و دوای جیابوونەوە و دوای جیابوونەوە لەو حیزبە گەڕاوەتەوە بۆ سەقز. ناوبراو لەماوەی ١٧ ساڵی ڕابردوودا بە بی هەبوونی مافی مرەخەسی لە بەندخیانەکانی سنە و سەقز ڕاگیراوە.

هەنگاو زانیوەیە کە حوکمی سێدارەی شۆڕش مروەتی جێبەجێ نەکراوە. زانیاریەکانی هەنگاو باس لەوە دەکەن کە هێزە ئەمنییەکان هوشداریان بە بنەماڵەی مستەفا سەلیمی داوە نابێت لە گەڵ میدیاکان قسە بکەن و پێیان ڕاگەیاندوون کە مافی بەڕێوەبردنی سەرەخۆشییان نیە. هەوڵەکانی هەنگاو بۆ پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەی ئەو بەندکراوە هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

***

مستەفا سەلیمی دوای دەستگیرکردنەوەی لەلایەن ئێرانەوە لەسێدارەدرا

رووداو-هەولێر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 11-4-2020، مستەفا سەلیمی، یەکێک لە زیندانییە هەڵاتووەکانی زیندانی سەقز، دوای دەستگیرکردنەوەی لەسێدارەدرا. سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی کوردستانی دەڵێت، دەبێت ئاسایشی گشتی سلێمانی و ئاسایشی پێنجوێن روونکردنەوە بدەن.

عومەر غوڵامعەلی، ئەندامی رێبەریی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: “سەرلەبەیانی سزای لەسێدارەدان بەسەر مستەفا سەلیمی، زیندانیی سزادراو بە لەسێدارەدان لە زیندانی سەقز لەلایەن کاربەدەستانی رژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە جێبەجێکرا، کە لە چەند رۆژی رابردوودا بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ ژووری تاکەکەسیی گوازرابوو”.

ئەندامی رێبەریی حیزبی دموکراتی کوردستانی ئێران گوتیشی: “مستەفا سەلیمی پێشتر ماوەی دوو ساڵ پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە، بەڵام دواتر خۆی رادەستکردووەتەوە، لە 5-4-2003 بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان و دژایەتیکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقز، بە سەرۆکایەتی گودینی بە 15 ساڵ زیندان و لەسێدارەدان سزادرابوو، ماوەی 17 ساڵیشە لە زیندانە، لەماوەی دەستبەسەرکرانیدا چەندین جار وەک ناڕەزایەتی لەدژی سزاکەی مانی لە خواردن گرتبوو”.

مستەفا سەلیمی لە دایکبووی 25-6-1967ـە، پاش ناڕەزایەتیی زیندانییان لە زیندانی سەقز، مستەفا لە زیندان هەڵهات و خۆی گەیاندە باشووری کوردستان، بەڵام بەگوتەی عومەر غوڵامعەلی: “دەستگیرکراوەتەوە و ئەمڕۆ لە زیندانی سەقز لەسێدارە دراوە”.

هەروەها ئاگری ئیسماعیل نەژاد، چالاکوانی مەدەنی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “مستەفا سەلیمی پێشتر پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە، بەڵام دواتر چەکی داناوە و گەڕاوەتەوە ئێران، لە دۆسیەیەکی کوشتنی کەسێکی سەربازی لە سەقز تێوەگلاوە، هەرچەند ئەو دانی بە تاوانەکەدا نەناوە، بەڵام سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە و دوای 17 ساڵ مانەوە لە زیندان، ئەمڕۆ لەسێدارەدرا”.

زیا پترۆس، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “مستەفا سەلیمی، دوای هەڵاتنی لە زیندان بەرەو هەرێمی کوردستان هاتووە، بەڵام ئاسایشی پێنجوێن رادەستی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردووەتەوە، ئەمەش پێشێلکارییەکی زەقە و پێچەوانەی رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و ماددەی 21ـی دەستووری هەمیشەیی عێراقە، کە ئاماژە بەوە دەدەن پەنابەری سیاسی نابێت بەهیچ شێوەیەک رادەستی وڵاتەکەی بکرێتەوە یان بەزۆر بنێردرێتەوە، دەبوایە رادەستی UN بکرێت یان بدرێتە دادگا و دادوەر بڕیاری لەسەر بدات، نەک رادەست بکرێتەوە بە ئێران”.

سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ گوتیشی: “بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە دەکەین بۆ ئەوەی بزانین بڕیاری رادەستکردنەوەکە بە فەرمان بووە یان بڕیارێکی تاکەکەسی، دەبێت ئاسایشی گشتیی سلێمانی و ئاسایشی پێنجوێن بێنە سەرهێڵ و چۆنیەتی رادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی بۆ رای گشتی روونبکەنەوە”.

عەلی جەوانمەردی: مستەفا سەلیمی كاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە بەندیخانەی سەقز ئیعدام كرا. كۆمەڵانی خەڵكی ڕۆژھەڵاتی كوردستان لەوانەی ڕادەستی ڕێژیمی ئێرانیان كردەوە خۆش نابن. یەكیەتی نیشتمانی تا ئێستا بە فەرمی وڵامی نەداوەتەوە.

ھاوكات ھێندێك كەس ھەوڵیان داوە بڵین شەھید مستەفا زیندانی سیاسی نەبووە بۆ ئەوەی ڕادەست كردنی بە كۆماری ئیسلامی ئاسایی بێتە بەرچاو. مستەفا سەلیمی پێشتر پێشمەرگە بووە و دواتر دانیشتووە. ١٣٨١ لەگەڵ سابیر ستاری و یەحیا ئیلو، لە ماڵی عەتاخانی باشماخ كەوتنە شەڕ ڵەگەڵ تاقمێكی ڕێژیم. دوو پاسدار و مەئمورێكی ھێزی ئینتزامی لەوێ كوژرا. یەحیای ئیلو لە شەڕەکەدا گیانی لە دەست دا و بە ماشین ڕایان کێشا تا ببێتە پەند بۆ خەڵك. سابیر سەتاری یان لە ساڵی ١٣٨٥ لە پێنجوێن تێرۆر کرد و مستەفا سەلیمی پێشتر لە ١٣٨٢ خۆی گەڕاوە و ڕێژیمی ئێران دەسبەجێ گرتی و تا كاتی ڕاكردن لە مانگی ڕابردودا لە بەندیخانە دا ماوە.  

مستەفا سەلیمی ١٧ ساڵی ڕەبەق لە زیندان دابو و ھێندێك كەس كە پێشتر تۆمەتی ئیتڵاعاتی بونیان لێدابو، بۆیان دەركەوت كە كەسێكی شۆڕشگێرە. 

ڕوحی شاد بێت. 

***

هەواڵەکانی پێشوو لەم بارەوە 

هەنگاو: دوو بەندکراوی خەڵکی سەقز کە لە کاتی ڕاپەرینی بەندیخانەی سەقز لەم بەندیخانە هەڵهاتبوو و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەستبەسەر کراون، لە ژێر مەترسی سێدارەدان.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (١٠ی ئاپریکی ٢٠٢٠) بنەماڵە هەر یەک لە بەندکراوان، مستەفا سەلیمی و شۆرش مروەتی دوو بەندکراوی مەحکوم بە سێدارە بۆ بەندیخانەی سەقز بانگ کراون و ئەو دوو بەندکراوە بە دەست و پای بەستراو بۆ دیداری بنەماڵەکەیان هێنراون و دواتر رەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون.

مستەفا سەلیمی خەڵکی ئاوایی ئیلوی سەقز لە دایکبووی مانگی پوشپەری ١٣٤٧ی هەتاویە و لە ڕیکەوتی ١٧ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٨٢ دەستبەسەر و بە تۆمەری “دژایەتی خوا” و دزی چەکدارانە” و ئەندامەتی لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران” لە لایەن قزی گودینی دادگایی و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

ئەم بەندکراوە ماوەی چەند ساڵ پیشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە دوایی جیابوونەی لەو حیزبە گەراوەتەوە شاری سەقز، ناوبراو ١٧ ساڵ بە بێ هەبوونی مافی مەرەخەسی لە بەندیخانەی سەقز و سنە دەستبەسەر بووە.

شۆڕش مروەتی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو بە تۆمەتی کوژرانی بە ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

بە پێی قسەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دادگوستەری سنە، محەمەد جەباری داواکاری گشتی شاری سنە، بە هەبوونی دەسەڵاتی تەواو لە لایەن بەرپرسی گشتی قوەی قەزایی، داوای لە سێدارەدانی بەپەلەی مستەفا سەلیمی و شۆرش مروەتی کردوە.

هەنگاو زانیویەتی، دوو جەروسەقیل بۆ بەندیخانەی سەقز گوازراونەتەوە و هەموو تەلەفۆنەکانی نێو ئەو بەندیخانە بچراوە.

ئەو دوو بەندکراوە لە کاتی ڕاپەرین لە بەندیخانەی شاری سەقز لە ڕۆژی هەینی ٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠، لە گەڵ زیاتر لە ٧٠ بەندکراوی دیکە لەو بەندیخانە هەڵاتن و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کران.

*****

عەلی جەوانمەردی:

خەنجەر لە پشتی ڕۆژھەڵات لە لایەن ھیچ ھێزێکەوە قبوڵ ناکرێ! تەحویل درانەوەی مستەفا سەلیمی زیندانی سیاسی و چۆنیەتی ڕوداوەکە لەم ڤیدیۆیەدا باس کراوە. یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان وڵامی ١٠ میلیۆن کوردی رۆژھەڵات بداتەوە. ئیسماعیل بەرپرسی ئاسایش و کامەران کادیری ئاسایشی پێنجوێن و شێخ ئاوات بەرپرسی ئاسایشی سەیران بەند  ئایا بە ئاگاداری سەرکردایەتی ی ن ک ھاوکاری قەرارگای ڕەمەزانیان کردوە یا سەربەخۆ!؟  تاوانبارانی سەر بە ڕێژیمی ئێران چۆن سزا دەدەن؟ چاوەڕێی وڵامین.

*****

 ئەرسەلان یارئەحمەدی

چەند زانیارییەک لە سەر کەیسی مستەفا سەلیمی بۆ ئەوەی کەڵکی نابەجێ لەو کەیسە نەگیرێت

١_ کاک مستەفا پێشتر بۆ ماوەی ٣ ساڵ پێشمەرگەی دێموکرات بووە

٢_  دواتر لە شارێکی پارێزگای هەمەدان دەستبەسەر و بە تۆمەتی دزی چەکدارانە و ئەندامەتی لە حیزبە کوردستانییەکان حوکمی “موحاربە”ی بەسەردا دەسەپێت کە لە یاسای ئێراندا موحاربە بە مانای دژایەتی خودا دێت و سزاکەی سێدارەیە.

٣_ مستەفا سەلیمی لەکاتی دەستبەسەر کران هیچ جۆرە پەیوەندییەکی تەشکیلاتی بە دێموکراتەوە نەبووە و لە ماوەی ١٧ ساڵی ڕابردوودا کە لە بەندیخانە بووە نە حدکا و نە حدک هیچ جۆرە خاوەندارێتییەکیان لێ نەکردووە. من بە دڵنیاییشەوە دەزانم لانیکەم ٤ حیزبی ڕۆژهەڵات دوێنێ لەم زانیاریانە ئاگادار بوونە. لێرەدا پێویستە ئیزن نەدەن بە کەسانێک کە بە بیانووی جۆراوجۆر هەڵبکوتنە سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵات کە خاوەندارێتی لە ئەندامەکانیان ناکەن و داوای حیزبی بەدیلی سەربەخۆ بکەن کە دیارە مەبستاین چیە و ئامانجیان چیە…

٤_ مستەفا سەلیمی لەکاتی ڕاپەڕینی بەندیخانەی سەقز هەڵاتووە و هەینی ڕابردوو خۆی گەیاندووەتە گوندی گەرمەک سەر بە قەزای پێنجوێن و لە ماڵی کەسێک بە ناوی “س” ماوەتەوە.

٥_ بە پێی هێندێک زانیاری خاوەن ماڵەکە زەنگی داوە بۆ ئاسایشی پێنجوێن و ئەوانیش هاتوون بە زۆر ڕەوانەی سنووری بانەیان کردووەتەوە. وەک خۆیان باسیان کردووە هۆکار ئەوە بووە کە بە هۆی پەتای کۆرۆنا هاتنی هەر کەسێکی خەڵکی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە بووە و ئەوانیش بۆیە ئەویان گەڕاندووەتەوە.

لێرەدا پێویستە چوار خاڵ باس بکەم؛

ئەلف_ بە پێی زانیارییەکان کاک مستەفا زۆر پاڕاوەتەوە کە ئاودی ئێرانی نەکەنەوە و وتوویە ئەگەری لەسێدارە دانم زۆرە، بەڵام…

ب_ هەر وەک لە پۆستی پێشووم باسم کردووە، تەنیا ئاودیوی بانە کراوەتەوە و لەوێ هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەریان کردووە. واتە من پشتڕاستی ناکەمەوە کە ڕاستەوخۆ ڕادەستی ئێران کرابێت. ( ئەمە بە پێی ئەو زانیاریانەیە کە من هەمە ڕەنگە واش نەبێت).

ج_ بە پێی ئورفی مێوانداری، هاوزمانی، هاونەتەوەی، ئیخلاقی یان هەرشتێک دەکرا کە هیزەکانی ئاسایش ئەو کەسە ڕابگرن و دوای تێستی کۆرۆنا ڕادەستی شوێنێکیان بکردایە. چونکە وەک وتم زۆر پاڕاوەتەوە.

د_ کاک مستەفا ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکی پشتڕاستی کردووەتەوە کە لە پێنجوێن بووە و…

***

هەڵمەت مەعروفی : ڕوانگەی تاکەکەسی

ئەوەی ڕاستی بێ من بەپێی هەندێ سەرقاڵی نەمتوانی زۆر بەدواداچوون بۆ پرسی “مستەفا سەلیمی بکەم” و ئەوەندەش کە کردم دەسکەوتەکەی پێچەوانەی ئەو هەواڵانەیە کە بڵاو بووەتەوە.

بەپێی ئەنجامەکانی من، مستەفا سەلیمی نەهاتووەتە باشوور و لە باشوور (پێنجوێن) ڕادەستی ئێران نەکراوەتەوە.

ئەو هەواڵە زۆرتر درێژەی هەواڵی شەڕی پارتی لەگەڵ یەکێتی بە ڕۆژهەڵاتیەکان کردن و گیرفان ئاخنینی تاکەکەسیەوە دێ، شەڕێک کە لە سێ ساڵی ڕابردوودا و بەتایبەتی لە دوای 16ی ئۆکتۆبر زێدەتر بواری بۆ ڕەخساوە و زۆر کەسیشی کردوونە خاوەن تەلار و خانووی گوندی ئاڵمانی و ئیتالی و هەر تاکی ڕۆژهەڵاتە لاڕێ دەکرێ.

مستەفا سەلیمی، ئەندام و پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و لەدوای گەڕانەوەی بۆ ناوخۆ و شاری سەقز، لە ساڵی 1382ی هەتاویەوە لە بەندیخانەکانی سنە و سەقز دابووە.

ئەو بەندکراوە سیاسیە کوردە، ئستا بە تاوانی ڕێبەری کردنی سەرهەڵدانی بەندکراوەکانی بەندیخانەی سەقز، سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

ڕاستی ئەوەیە کە هیچ سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەوە پشتڕاست ناکاتەوە کە هاتبێ بۆ باشوور و لەوێ گیرابێ.

پرسیار ئەوەیە کە بۆ دەبێ مستەفا سەلیمی چووبێ بۆ پێنجوێن لە کاتێکدا کە مەقەڕەکانی حدکا لە کۆیە و هەولێرن؟

ئەوەی من لێی دەترسم، ئەو ژارەیە کە دەخزێندرێتە ناو دەمارەکان و خوێنی ڕۆژهەڵاتەوە و شەڕی پارتی و یەکێتی پێدەکەن کە شەڕێکی هەتاهەتایی و نەبڕاوە و نەرمە نەک ڕەق و توند و شەڕی سیاسیی خۆیانە و لە ئەنجامدا پێکەوە حکومەت ساز دەکەن و پێکەوە خیانەت دەکەن بەڵام کوردی ڕۆژهەڵات بووە بە لەشکەری پارتی و شەڕی بۆ دەکا و خەباتی خۆشی لە بیر چۆتەوە بە گوێرەیەک کە زۆر مەترسیدارتر لە سەردەمی ئەحمەد تۆفیقە کە ئەو کات ئەحمەدێک بوو و چەند کەسی تر، ئێستا ئەحمەدەکان نین و زۆرینەی خەڵک بووە بە پاشکۆی باشوور و لە کاتێکدا کە گوێی لەسەر نێ و نیەر و جوانڕۆ و مەریوان دەخەوێنێ، بۆ مردنی کەروێشێک لە باکوور، نیوەشەو لە خەوی شیرین ڕادەچەنێ.

ئەوانەی خەریکن بۆ گیرفانی خۆیان و تێر کردنی زگیان و دابین کردنی تێچووی چالاکیەکانیان بۆ ئێرانی ئازیزیان و کوڕی شا و تەختی داهاتوویان، ئەو بەڵایە بەسەر ڕۆژهەڵات دێنن، بەڕاستی لە پاسداڕ خراپترن.

هیوادارم یەکێتیی نیشتمانی ئەگەر چقڵێک لە چاوی خۆیدا بەدی ناکا (لەو پرسەدا) ئەوا لە ڕێگای یاسایی بەرەوڕووی بێتەوە.

****

هەڵمەت مەعروفی 2020/04/12

دوا ڕوانگەم تا لایڤی سبەی شەو
لەو خیانەت و کارەساتەی ڕادەست کردنەوەی مستەفا سەلیمی (بەو قەناعەتە گەیشتم کە ڕادەست کراوەتەوە) چەند شت ئازارم دەدا.
یەک: زۆر کەس بە ناوی کوردایەتی بەڵام بۆ ئاخنینی گیرفانیان ئەو باسە دەکەن (ڕواڵەتی شتەکە جوانە بەڵام ناخەکەی کە دواتر دەردەکەوێ زۆر گڵاوە). ناکرێ تۆ بڵێی کوردی ڕۆژهەڵات نابێ لە ئێران جیا بێتەوە و لەلایەکی تریشەوە بێژی، “بە تاوانی کوردایەتی و کوردستانی بوون و …. نابێ سنووری کورد دابەش بکرێ.
دوو: هەندێلایەنی باشوور خەریکن لە ژوورە فکریەکانیان ئاوی ئەو شەڕە نەرمە کە ساڵانێکە کوردی ڕۆژهەڵات دەیکا گەرمتر دەکەن. کوردی ڕۆژهەڵات بێ ئەوەی کە بزانێ (هەندێکی دەشزانێ) بووە بە گۆپاڵ و دواکەوتەی هەندێ لایەنی باشووری. کۆیلایەتیەک بە ناوی کوردایەتی چەکەرەی بەستووە.
من بەو بابەتە ئێژم، “کەڵکاوەژوو وەرگرتنی ئامرازی”، واتا حیزبگەل و کەسانێک بوون کە پێویستیان بە ڕووداوێکی ئەوتۆ هەبوو، خوا پێیدان و هەلەکە ڕەخسا. وابزانم تێشووی دوو سێ ساڵی ئەوانی دابین کردووە ئەگینا نە کوردایەتی بۆیان گرنگە و نە کوردستانیان. لێ چ بکەین لە ئەقڵینی گشتیی پۆپۆلیستی هەستەکیی کۆمەڵگای خاوی کوردی (هەڵبەت هەموو جیهان وایە بەڵام کەمتر و لە هەمان کاتیشدا بۆ ئەوان مەترسی کەمە چون دەوڵەت خۆیان دیرن).
ئەوەش کە کوردی ڕۆژهەڵات دەکەوێتە ئەو داوە دوو هۆکاری هەس:
یەک: ڕووناکبیرەکەی یان بێ دەنگە یان دەست تەنگە. دەست تەنگەکەی بووە بە کارەکەری ئەم و ئەو (تەواوی ڕاگەیێندکارە ڕۆژهەڵاتیەکانی باشوور، بێ ئەملا و ئەولا دەگرێتەوە جا هەندێکیان زۆر زۆر هەندێکیان کەم کەم).(ناڵێم هاوڕێمە بەڵام کاک هیدایەت جان لەو بازنە بەدەر دەبینم هەتا ئێستاش).
دوو: حیزبەکان درەنگ دەجووڵێنەوە و بەداخەوە ناهەماهەنگیش. هەندێک لە ئاوە لێڵەکە ماسی دەگرن و هەندێکیش ئەوەندە دەستاودەستی دەکەن کە هیچ. تەنانەت لەم خیانەتەدا بینیمان کە بەرپرسانی هەندێ حیزب قسەی دژ بە یەکیش دەکەن. هەندێک بەرپرسی حیزبەکان حەزیان لە ناو و ناوبانگە بۆیە قسەیەک دەکەن کە دواتر بەرۆکی حیزبەکەیان دەگرێتەوە.
سێ: کۆیلە ڕۆژهەڵاتیەکانی پارتی (ئەو وشەیە پڕ بە پێستیانە و ئامادەم یەکە بە یەکە بیسەلمێنم) کە خۆیان لە شتێکی وەها مات داوە، بەردەوام وشیارن و چاویان زیتە بۆ هێرشێکی ئاوا و بەلاڕێدا بردنی. ئەوان یان پووڵ وەردەگرن یانیش کە چوونەوە باشوور چاویان لە مەرحەمەت وبارەقەڵایەکە. ئەوە لە وڵاتانی سەرمایەداریدا زۆرترە واتا ئەو کوردانەی کە لەو وڵاتانە دەژین. بینیم شاعیرێک دەڵێ: “من ئەو شیعرە بڵاو دەکەمەوە هەرچەند بەرژەوەندیی تاکەکەسیشم بکەوێتە مەترسیەوە”، ئەڕا من پرسیار بوو کە کەسێکی نیشتەجێی هەندەران و شاعیرێکی ساکار، کام بەرژەوەندی هەیە کە وسا لێی دەترسێ؟ مەگەر لە پێناو چی ئاوارە بووگە؟
بە گشتی، لەو ڕووداوە دوو کەس و دەستە زەرەرمەند بوون:
یەک: شەهید مستەفا سەلیمی و بنەماڵەکەی کە ئیتر جیا لە زامی دەروون بوون بە گەمەی هەندێک ڕۆژنامەنووس و تەلەفوونچی کە تەنانەت بێ ئیزنی خۆیان دەنگیان تۆمار دەکەن بێ ئەوەی بیر لێبکەنەوە چیان بەسەر دێ. یانیش هەندێک کەس کە هەندێک کەس دێنن و بە ناوی بنەماڵەی ئەوانەوە دەیانناسێنن و خەڵکیش بڕوا دەکا.
دوو: خەڵکی ڕۆژهەڵات کە هەم جەرگی سووتاوە و هەمیش بێ ئەوەی بزانێ (هەندێکی دەشزانێ) بوون بە داردەستی تەراتێنی شەڕی نەرمی زەرد و سەوز و ئاشی یەکیان دەگەڕێنن بێ ئەوەی کە مێژوویان لە بیر بێ و بێ ئەوەی کە بزانن کێ ڕاسانەکەیانی خەساند.
چوار دەستەش براوەن و شایی و لۆغانیانە و لە خەڵوەتی خۆیاندا بە ئەقڵی ئەم دوو دەستە پێدەکەنن:
یەک: ئەو ڕۆژنامەوانانەی کە بەو نانانە دەژین.
دوو: کۆیلە باشوورنشینە بە ناو سیاسی و ڕۆژنامەنووسەکان.
سێ: ژوورە فکریەکانی پاراستن و ئاسایش.
چوار: فارس و تورک و عەڕەب کە سەدان ساڵە گەرەکیانە پێمان بسەلمێنن کە کورد بەشەر نیە و بۆیەش بەشی هەر تەراتێن و پەت پەتێنە.
ئەوە دوا وتەی منە تا وتووێژی سبەی شەوم لە ڕاوێژ کە یەکێک لە دەگمەنترین وتووێژەکانم دەبێ.
یەک: ئەو کارە خیانەتێکی نەتەوەییە کە درێژەی خیانەتی قیادە موەقەت و تیرۆری موعینی و ڕاونانی ڕاپەڕینی ٤٦ و ٤٧ و هێرشی هەیبە سوڵتان و شەهید کردنی 250 کادر، ئەندام و پێشمەرگەی ڕۆژهەڵاتی لە باشوور، دەروازەی کۆیە، رادەست کردنەوەی پێشمەرگەی ڕۆژهەڵات و بۆمبارانی قەڵا نەگبەتەکەی کۆیە کە بە ناهەق بە قەڵای دێموکرات ناسراوە و ئەو قەڵایە دەیان لاوی کوردی تووشی خەمۆکی کرد و کە دەچیە ناوی وەبیر بەندیخانەی بەعس دەکەویەوە و …تادـە.
دوو: ئێمە دەبێ حکومەتی هەرێم بە بەرپرسیار بزاین، دونیاش ئەو بە بەرپرسیار دەزانێ و کاری بە شەڕی ناو ماڵی خۆمان نیە و ئێمەش دەبێ ئەقڵیەتێکی یاساییمان هەبێ و بزانین کە حکومەتەکە لە هەموو حیزبەکان پێکهاتووە.
سێ: نابێ ئیزن بە خۆمان بدەین بە ناوی کوردایەتی ببین بە ئەحمەد تۆفیق، خۆ مخابن دوکتور قاسملوویەک نەماوە تا ئەو هەموو ئەحمەد تۆفیقیستە کۆ بکاتەوە.
چوار: دەبێ ڕێگاچارەیەک بدۆزینەوە هەر نەبێ دەبێ لەوە بەدواوە هەر کوردێکی باشوور کە بە قسەی خۆی هات بۆ ئیران (مەگەر ئەوانەی کە سەلماندوویانە نەتەوەیین)، هیچ ڕێزێکیان لێ نەگیردرێ و هاوکاریان نەکردرێ و وەک بێگانەیەک سەیریان بکردرێ (ناڵێم غەدریان لێ بکەن). لە بیریشتان بێ، ئەگەر خزمەتیشیان بکەن کە گەڕانەوە دەڵێن: “دۆلارمان پێ بوو بۆیە خزمەتیان کردین و خواردنەکەشیان وشکە و چایەکەشیان دیشلەمە نیە”. (من لە ڕۆژهەڵات ژیابام تەنیا شەش کەسی باشوورم بە شیاوی خزمەت دەزانی: کوردستان ئەحمەد، دوکتور سەنگەر حاجی هەرچەند گلەییم لە بێ هەڵوێستیەکەی هەیە، کاک محەمەد چاوشین، ڕەنج پشدەری و دوو کەسی تر کە ناویان ناهێنم.)

***

بەداخەوە ئێعدام کرا 

***

ئیسماعیل ره‌حمانی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌ سلێمانی رایگه‌یاند: مسته‌فا سه‌لیمی نه‌ له‌هه‌رێم بووه‌و نه‌ راده‌ستیشكراوه‌ته‌وه‌

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی حزبی دیموكراتی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێشتر مسته‌فا سه‌لیمی نه‌هاتۆته‌ هه‌رێمی كوردستان، تا لێره‌وه‌ راده‌ستی ئێران كرابێته‌وه‌.

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌ سلێمانی، له‌سێداره‌دانی مسته‌فا سه‌لیمی پشتڕاده‌ستده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ده‌ڵێت ” مسته‌فا سه‌لیمی  پێشتر نه‌هاتۆته‌ باشوری كوردستان راست نیه‌ بوترێ لێره‌وه‌ راده‌ستكرابێته‌وه‌”.

ئیسماعیل ره‌حمانی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌ سلێمانی رایگه‌یاند، له‌سێداره‌دانی مسته‌فا سه‌لیمی راسته‌و به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌سه‌عات 4:00 له‌ زیندانی سه‌قز له‌سێداره‌دراوه‌.

له‌باره‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی له‌ رۆژی 27ی ئادار له‌ زیندانی شاری سه‌قز له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك زیندانی دیكه‌ هه‌ڵاتون و هاتوه‌ته‌ باشوری كوردستان و دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی باشوری كوردستان راده‌ستی كۆماری ئیسلامیی ئێران كراوه‌ته‌وه‌، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌ سلێمانی وتی، “هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی دروست نییه‌ له‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی باشوره‌وه‌ راده‌ستی كۆماری ئیسلامی ئێران كرابێت، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ ده‌زانین پێشتر له‌ زیندان هه‌ڵاتوه‌و نه‌هاتۆته‌  باشوری كوردستان، هه‌تا لێره‌وه‌ راده‌ستی ئێران كرابێته‌وه‌ ئه‌و ده‌نگۆیه‌ راست نیه‌ و چه‌واشه‌ی خه‌ڵكی پێده‌كرێت .

PUKmedia تایبه‌ت

*****

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئاسایشی سلێمانی….

به‌داخه‌وه‌ شه‌وی 10/4/2020 كه‌سێك به‌ناوی ( عه‌لی جه‌وا نمه‌ردی ) هه‌وڵیداوه‌ ده‌ست درێژی بكاته‌سه‌ر ناوبانگی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان وه‌ تۆمه‌تێكی ناڕه‌وا بۆ هێزه‌كانمان له‌سنوری پێنجوێن دروست بكات ¸بۆ به‌رچاو ڕوونی خه‌ڵكی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نین كه‌ :

1- به‌بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا , له‌ڕۆژی 14/3/2020 قه‌ده‌غه‌ی هاتاوچۆ ده‌ستیپێكردوه‌ و  تائێستابه‌رده‌وامه‌ و هێزه‌كانی ئاسایش به‌وبڕیاره‌وه‌ پابه‌ندبوون , له‌م ماوه‌یه‌دا له‌سنوری پێنجوێن و ناوچه‌ی گه‌رمك هیچ ئه‌ركێكیان بۆ ده‌ستگیركردن پێ نه‌سپێردراوه‌ .

2- هیچ داتایه‌ك به‌ناوی ( مسته‌فا سه‌لیمی ) له‌ناو تۆماری به‌رده‌ست ئاسایشی سلێمانی و نشینگه‌ و ده‌روازه‌ سنوریه‌كان به‌رده‌ست نییه‌و ئێمه‌ هیچ كه‌سێك به‌وناوه‌ ناناسین .

3- به‌ڕێز ( ئیسماعیل ڕه‌حمانی ) به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌سلێمانی ئه‌مڕۆ 11/4/2020 له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند هیچ زانیاریه‌كمان نییه‌ كه‌ پێشتر مسته‌فا سه‌لیمی هاتبێته‌ باشوری كوردستان و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه‌ لێره‌وه‌ ڕاده‌ستی ئێران كرابێته‌وه‌ .

4- ( عه‌لی جوانمه‌ردی ) كه‌ هه‌واڵی ( مسته‌فا سه‌لیمی ) به‌قاچاخ بۆهه‌رێم و ڕاده‌ستكردنی به‌ ئێران بڵاو كردۆته‌وه‌ , ده‌یه‌وێت ناوی ئاسایش بزڕێنێت , چونكه‌ به‌هۆی لادانی له‌پێوه‌ره‌كانی ڕۆژ نامه‌گه‌ری و پێشێلكردنی ڕاستگۆی و بێلایه‌نی له‌به‌شی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ركرا , به‌رداوام و هه‌میشه‌ هه‌وڵیداوه‌ خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان به‌لاڕێدا به‌رێت , وه‌ده‌زگا فه‌رمیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمیان له‌به‌رچاو بخات .

5- لێره‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌هه‌واڵه‌كه‌ی ( عه‌لی جوانمه‌ردی ) له‌سه‌ر ( مسته‌فا سه‌لیمی ) و ئاسایشی پێنجوێن به‌ته‌واوی ناڕاسته‌ و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌دی ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

6- له‌م كاته‌دا كه‌هێزه‌كانمان به‌و په‌ڕی دڵسۆزی , دور له‌ماڵ و منداڵ و ئاسوده‌یی ناو خێزانه‌كان له‌سه‌ر جاده‌ و سنوره‌كان سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركن و ته‌ندروستی و سه‌روماڵی خه‌ڵكی كوردستان ده‌پارێزن , تێوه‌گلانی ( جوانمه‌ردی ) له‌ دروستكردنی هه‌واڵآ بێ بنه‌ما له‌ دژی ئه‌م تێكۆشه‌رانه‌ی ئاسایش , ئیدانه‌ ده‌كه‌ین وه‌ به‌مافی خۆمانی ده‌زانیین سكالای یاسای له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ین .

چه‌واشه‌كاری ده‌نگۆی ده‌ستگیركردنی مسته‌فا سه‌لیمی له‌باشووری كوردستان هه‌ندێك له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و سایته‌كان و په‌یجه‌كان و سه‌نته‌ری میترۆ و ته‌نانه‌ت وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی خستوه‌ته‌ هه‌ڵه‌وه‌..

وته‌بێژ ده‌ڵێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته‌ نیه‌ و ئه‌گه‌ر شتێكی وا ڕوویدابێت ئه‌وه‌ به‌بێ ئاگاداری حكومه‌تی هه‌رێم كراوه‌!!!؟؟؟

بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی بێ بنه‌ما و بێ سه‌رچاوه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند به‌ناو میدیایه‌ك به‌به‌رنامه‌ كه‌به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر زۆنی سه‌وز و پارێزگای سلێمانی ئیش ده‌كه‌ن، به‌شێك له‌میدیاكانی دیكه‌شی خستوه‌ته‌ هه‌ڵه‌وه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌ مافی رۆژنامه‌نوسان به‌ده‌ر له‌كاری رۆژنامه‌وانی له‌زاری چالاكوانی مافی مرۆڤی ئێرانی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ “مسته‌فا سه‌لیمی، دوای هه‌ڵاتنی له‌ زیندان توانی خۆی بگه‌یه‌نێته‌ باشووری كوردستان- ئاوایی گه‌رمك له‌ قه‌زای پێنجوێن و له‌وێ ده‌ستگیر كراوه‌، به‌ڵام سه‌نته‌ری میترۆ ناوی هیچ چالاكوانێكی بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه‌و دوای هه‌واڵه‌ چه‌واشه‌كارییه‌كه‌ی چه‌ند میدیایه‌ك كه‌وتووه‌.

لێره‌وه‌ پرسیارێكی زه‌ق له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ رۆژانه‌ و هه‌فتانه‌و مانگانه‌ به‌ په‌له‌پڕوزێوه‌ ده‌كه‌ونه‌ نێوان مه‌نگه‌نه‌ی درۆو راستی رووداوو هه‌واڵه‌كانی ناوچه‌ی سلێمانی.. كه‌ راستیه‌كان بۆ شه‌قامی كوردستان روون ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئیتر ئێوه‌ چۆن ده‌توانن جارێكی تر كه‌سانێك بدۆزنه‌وه‌  باوه‌ڕ به‌ درۆكانتان بكه‌ن، ئه‌وسا كه‌س نامێنێت گوێتان لێ بگرێت تا درۆی تری بۆ بكه‌ن…

هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ مامۆستا به‌ختیار پێنجوێنی پێش نوێژ و وتاربێژی ره‌سمی مزگه‌وتی ناحیه‌ی گه‌رمك رایگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه‌ی هاووڵاتیه‌كی ئێرانی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێش هه‌فته‌یه‌ك له‌ ناو مزگه‌وتی گه‌رمك ئه‌و وێنه‌یه‌ی گرتووه‌ ، پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌ و ئه‌و وێنه‌یه‌ هیچ لێكچویه‌كی نیه‌ له‌گه‌ڵ دیكۆری مزگه‌وتی گه‌رمك .

وتیشی: مزگه‌وتی گه‌رمك له‌كاتی ڕاگرتنی وتاری هه‌ینیه‌وه‌ به‌ره‌سمی داخراوه‌ ، ته‌نها بانگبێژه‌كان ده‌چنه‌ ناو مزگه‌وته‌كه‌ “

****

****

ڕوونکردنەوەی حیزبی دێموکرات بەنیسبەت ئێعدامی “مستەفا سەلیمی”

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەنیسبەت ئێعدامی “مستەفا سەلیمی” زیندانیی کورد،  ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕوونکردنەوەکە بەم چەشنەیه:

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی

بەدوای ئێعدامی یەکێک لە بەندکراوانی هەڵاتوو لە بەندیخانەی سەقز، بە ناوی “مستەفا سەلیمی”، ژمارەیەک لە ڕاگەیاندنەکان، هەرکام بە تەعبیری خۆیان لە لێدوانەکانی هاوڕێیان و ڕاگەیاندنی حیزبی مەسەلەکەیان خستووەتە بەرباس؛ بۆیە بۆ ئاگاداریی ڕای گشتی بە ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە ڕادەگەێنین:

۱ـ ئێعدامی بەندکراو مستەفا سەلیمی لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە توندی مەحکووم دەکەین.

۲ـ ئەوەی کە ناوبراو چۆن دەستگیر کراوەتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوە کە ناوبراو هیچ پەیوەندییەکی ڕێکخراوەیی بە حیزبی ئێمەوە نەبووە، بۆمان ڕوون نییە، بەڵام ئێستا کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ڕوونبونەوەی چۆنیەتی ئەو مەسەلەیە لێژنەیەکی تایبەتی پێکهێناوە، بە هەنگاوێکی بەجێی دەزانین و هیوادارین ئاکامی لێکۆلینەوەی ئەو لێژنەیە دەرخەری ڕاستیی ڕووداوەکە بێ.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوسینگەی کارگێڕی

۲۳ی خاکەلێوەی ۱۳۹۹ی هەتاوی

مەسروور بارزانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی مستەفا سەلیمی پێکدەهێنێت

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی