بەداخەوە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئێران، هەمیشە دژی گەلی ئێران بوونە و هەن.
لە نیزامی ئاخوندی دا بە میلۆنان دۆڵاری خەڵکی ئێران دەدرێ بە هێزە دەرەکیەکان وەک حزبوڵا، حەماس، سوریە و حەشدی شەعبی و حوسیەکان و دەیان تاقم و گروپی تری تێرۆریستی ژێر سوپای قودس بەڵام خەڵکی هەژاری ئیران، 68 دۆڵار قەرزیان پێ دەدرێ بە سودی 12 لە سەد بۆ ماوەی 2 ساڵ. 68 دۆڵار بەشی خەرجی مانگێکی هیچ بنەماڵەیەکی ئێران ناکات. وا دیارە ئەوان وایان داناوە بەشی یەک ساڵی خەڵک بکات.
ئەوەندەش خۆیان و رێبەرەکەیان ناتێگەیشتوون کە دێن گاڵتە بە خەڵکی وڵاتانی غەربی دەکەن. لێرە خەڵک رێزی لێ دەگیرێ، لێرە کەس پووڵی بە سودی 12 لە سەدی پێ نادرێ ئەویش 68 دۆڵار کە بەشی یەک حەوتووی بنەماڵەیەکی 4 کەسی ناکات. 68 دۆڵار تانکێک بنزینە لە سوید.
لە سوید حکومەت بۆ ئەوەی خەڵک بچتەوە ماڵ 60 لە سەدی حقوقی سەرجەم کارمەندەکانی زۆربەی شیرکەتەکانی خسووسی دا و خۆشیان 40 لە سەدیان و 100 لە سەدی کارمەندانی دەوڵەتیش کە دەدرێ.
هەموو دوکانەکانیش پڕن لە خواردەمەنی و ئەگەر هێندەک دوکان سەرەتای ناردنەوەی خەڵک بۆ ماڵ، وێڕا نەگەیشتن بە وەخت پڕی بکەنەوە ئێستا پڕن لە خواردن بەڵام رێبەرەکەیان دێ وەک نموونەی بێ پەروەردەیی باسی دەکا نازانێ کە ئەوە جاران نیە خەڵک بەقای پێ بکات.
کەس ناچار نەبووە، پەنا بۆ سەتڵی زبڵ یان نەوێرێ لە ترسی خەرجی زۆر پەنا بۆ خەستەخانە بەرێ. لێرە کەس کێشەی خەرجی خەستەخانەی نیە، هەژار و دوڵەمەند دەتوانن بێ جیاوازی سەردانی خەستەخانە بکەن و بێ ئەوەی خەرجیان هەبێ.
دونیای ئینتەرنێت پێشی ئەمجۆرە درۆیانە دەگرێ و راستیەکان خەڵک لە وان باشتر دەبینێ.
ناکرێ بە دانی 68 دۆڵار چاوی خەڵک ببەستن و ئەو ماڵپەرەش کە دایان نابوو بۆ ئەوە خەڵک خۆی لێ ناونووس بکات دیتمان هەڵە بوو و شوێنی بەخشینی یارانەکە بۆ کە ئەویش مانگی 3 دۆڵارە.