"an independent online kurdish website

سەرنج ، ماوەیەکی زۆرە لام پرسیارە کە هۆکاری مانەوە و ئەو پێگە جەماوەریەی تالیبان چیە؟


کاتێک بیرم لە ئایین دەکردەوە دیسان ئەو پرسیارم لا قوت دەبوەوە کە ئەی بۆ کۆماری ئیسلامی کە تالیبانی شیعەیە و بەو هەموو ئیمکاناتەشەوە پێگەی وەک تالیبان نەماوە و بەردەوام کز و لاواز بووە؟

دوێنێ بەڕێکەوت نوسراوەیەکی بەڕێز د. هەردی مێد مامۆستای زانستەسیاسیەکان لە زانکۆی پاریس ، دۆفین م خوێندەوە لە ژێر سەردێڕی: دوو کورتە وشە سەبارەت بە بزووتنەوەی تالیبان، ئەوەی راستی بێت زۆر سەرسام بووم بەم نووسراوەیە. کاک د. هەردی لە درێژەی پرسیار و وەڵامی خوێنەراندا دەڵێت:

ئەوەی من لە سەر تالیبان وتومە تەنها بەرهەمی کۆمەڵێ کاری مەیدانی و زانستین و لە لایەک کەسانێکەوە ئەنجامدران کە ئەفغانی نین تا مکیاجی دۆخکە بکەن. بەڵام دەزانن کاک هەردی دەڵێت چی؟ دەڵێت :

فاکتەری هەرە سەرەکی مانەوەی بزوتنەوەی تالیبان بنکە جەماوەری و ئەو سەرمایە رەمزیەیە کە بزوتنەوەکە لە رێگەی جبەجێکردنی یاسا و پاراستنی مافەوە بەدەستی هێناوە. بۆ ئێوەش سەرنجراکێش نیە؟ بزوتنەوەی تالیبان و جێبەجێکردنی یاسا و پاراسنی ماف؟

بەڵێ، بۆیە لای من ئەو نوسراەیە زۆر سەرنجڕاکێشە و سەرەڕای دەسخۆشی لە بەڕێز د. هەرد  ی هێژا پێم باش بوو ئێوەی خوێنەری بەڕێزش چاو لەم نووسراوەیە بکەن. فەرموون ئەوە نوسراوەکەی.

سەرچاوە لاپەرەی فەیسبووکی تاهیر خالیدی.

تێبینی : ئەو بابەتەم نووسیوەتۆ، ئەگەر هەڵەیەکم کردبێت، داوای لێبووردن ئەکەم. سەعی

بەپێی ئەو چەن دێڕە بەڕێز خالیدی تاڵەبان خاوەنی پلە و پایەی کۆمەڵایەتییە و دوکتۆر مێد یش هۆکاری ئەو پێگە کۆمەڵایەتییە باس دەکات

٭٭٭

دادپەروەرانی تاڵەبان

دادوەرن وەک نەوشیروان (نەوشیروانی عادل)

نەوشیروانی دڕندەی بێهست

خوێنڕێ و تاڵانچی و پەست

وەزیر و گزیر و دەرکەوانی

بۆ داپۆشینی تاوانەکانی

پێناسەی دادوەرییان بۆ سازکرد

پاشان بە پەلە و بە دەستوبرد

رایانکێشا زنجیری زەنگدار

بۆ بەر کورسی ناو کۆشکوتەلار

تا هەر کەس لە ستەمکاری

بکات هاوار و بگەنە هاواری

بەو زەنگە بزانێ شا نەوشیروان

بپرسێت ئەویش لە دادی ئەوان

برا پاڵ زنجیر کەرێکی هەژار

گۆیا هاتووە کە بکات هاوار

هاوار لە ستەم و لە ستەمکاران

تا گاتە دادی دادوەر نەوشیروان

هزر و بیر و هۆش مایەی ژیانە

کارنامە نووسین چەندە ئاسانە

تاڵەبان بە دادوەر زانین حیکمەتە

کڕینی دادوەرانی گەلێ زەحمەتە

هەر ئەوە ماوەکەرێکی هەژار

بەرنە بارەگا بۆ داد وهاوار

کێ بێ نازازنێ تاڵەبان چییە

مۆرەی شەترنجە و هەر بۆ یارییە

کام هێز و توانا، کام دادپەروەری

کام پێگە و پایەی ناو جەماوەری

ئەفغانستانیی بێکە و هەژار

بوونەتە کارتی سەر مێزی قومار

قوماری کێشەی رووس و ئەمریکا

ئێران و پاکستان، هەروا ئوروپا

سەعی سەقزی

۱۸/٥/۲۰۲۰

sai.saqzi@gmail.com

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی