"an independent online kurdish website

بۆ ئەوەی لە گەورەیی ئەم پیاوە وەک خۆی، لە ئاست مێژووی کەسایەتییە سیاسییەکانی گەلەکەمان باشتر تێبگەن، و بزانین کە جۆری سیاسەتەکانی لە کاتەکانی خۆیدا چی گرنگییەکی هەبووە.

تکایە ئەمڕۆییانە هەڵەسەنگاندنی بۆ مەکەن، ئاورێکی قووڵ لە سەدەکانی پێشوو بدەنەوە، بیر لە کارەکانی پێشووی بکەنەوە و لێکدانەوەی بۆ بکەن ، بیر لە جۆری سیاسەت و شیکارییەکانی زیاد لە٥٠ ساڵ پێشی بکەنەوە. واتە لەو سەردەمانەی کە لە پاش تێکچوونی کۆمارە جوانە مەگەکەمان، گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەو پەڕێ  قەیرانی نەبوونی چاوساغێکی سیاسی بووە لە گۆڕەپانەکە، کە خوێندنەوەی بۆ سیاسەتی جیهانی و داگیرکەران، لەو سەردەمانەدا هەبووبێت.

بەڵام هەم مێژوو هەم بەرهەم و بەڵگەکانی پێمان دەڵێن، کە بە سەرهەڵدانی دوکتۆر قاسملوو لەو سەردەمانەدا، ئەو بۆشاییە گەورەی لە خۆرهەڵاتی نیشتیمان پڕکردەوە.

ڕۆڵی ئەم شەهیدە سەرکردە، لەو سەردەمانەی پاش کۆمار بە گشتی، و لە ساڵانی ١٩٧٩ تا ١٩٨٩. واتە کاتی شەهید بوونەکەشی، ڕۆڵیکی گەورەی لە ئاست کوردستان و جیهاندا هەبووە.

کەوابێت بەراوردکردنی کاری سیاسی ئێستا لەگەڵ ٥٠ ساڵ پێشتر، دەتوانین بڵێین    پەنجا بەرامبەر جیاوزتر بووە. ئێستا بە کرتەیەکی  سەر کەمپیوتەرەکەت، دەتوانی زانیاری و سیاسەتی نێودەوڵەتی زۆربەی وڵاتان! بە ئاسانی بخوێنیتەوە و شیکاری لە سەر بکەی، یا لە ڕێگەی هێلەکانی پێوەندی گرتن و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە، کارەکان ئەوەندە ئاسانکراون، کە بەراوردکردنیان زۆر زۆر جیاوازە لەگەڵ سەدەکانی پێشوودا.

هەربۆیە پێویستە ئەوە بزانین کە بوونی ئەو جۆرە مرۆڤانە، لە ڕۆژانی تەنگانەو پڕ لە ئاستەنگ لە سەر ڕیگەی خەباتکردندا، سەرمایەیەکی گەورەیی نەتەوەیین و پێویستە هەرگیز لە یاد نەکرێن.
ئەمەش تەنیا قسەیەکی سۆزداری من یا هیچ کوردێکی دیکە نییە، بگرە بەڵگە گرنگەکانی باڵوێز و کۆنسۆلگەرییەکانی وڵاتانی جیهانی، کە لە هەردوو وڵاتانی ئێراق و ئیراندا، کە ئەرکی خۆیان بە جیگەیاندووە، گەواهی لە سەر گەورەیی ئەم پیاوە لە ناوچەکە دەدەن.

بەڵگە نهێنییەکانی ویکیلیکس سەلمێنەری ڕاستییەکانە، هەروەها دەیان پەرتووکی ڕۆژنامەنووسان و کەسایەتییە گرنگەکانی دەسەڵاتی جیهانی لەو بوارەدا، شاهیدی لە هۆشیاری و لێزانی و خاوەن بۆچوونی سەردەمیانەی ئەم پیاوە گەورەیە دەدەن.

هەمیشە پرشنگدار بێت یادت ئەی سەرکردەی شەهیدی نەتەوەیی.

عارف باوەجانی

سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.

 ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی.   ١٢ / ٧ / ٢٠٢٠ ی زاینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی